هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیلهام ئەحمەد، سەبارەت بە هێـ.ـرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز هەڵسەنگاندی کرد و پەیامی دا.
ئیلهام ئەحمەد لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەن بۆ پاراستنی دانیشتووان، بەڵام گرووپەکانی سەر بە حکومەتی ڕاگوزەر گەمارۆیان بەسەر هەردوو گەڕەکەکەدا سەپاندووە، هێزە ئەمنییە گشتییەکانی سەر بە حکومەتی ڕاگوزەر دەڵێن، وەزارەتی پاراستن هەردوو گەڕەکەکەی گەمارۆداوە، ئایا بۆچی هێزە سەربازییەکان گەڕەکە مەدەنییەکان گەمارۆ دەدەن و ئامانجیان چییە لەم کارەدا؟
ئیلهام ئەحمەد لە قسەکانیدا داوای لە دانیشتوان کرد کە گەڕەکەکانیان بەجێنەهێڵن و ڕایگەیاند، هیچ نیازێک نییە بۆ هـ.ـێرشکردن نە لەلایەن حکومەتی ڕاگوزەرەوە و نە هەڕەشەیەک هەیە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دانووستاندن بۆ سەپاندنی ئاسایش لە ڕێگای پێکهێنانی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ١ـی نیسانەوە دەربارەی حەلەب واژۆ کراوە، ئێمە پێداگرین کە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
هەروەها ئیلهام ئەحمەد داوای لە حکومەتی ڕاگوزەر کرد، ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئەوەوە ئەنجام دەدرێن ڕابگرێت.
جێگای باسە لە ٢٢ـی مانگەوە، چـ.ـەكدارانی سەر بە حكومەتی كاتی دیمەشق هـ.ـێرشیان كردەسەر گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەهۆیەوە ژنێک شەهیدبوو و ١٩ هاوڵاتیی مەدەنیش بریـ.ـنداربوون کە سێ منداڵ و چوار ژنیان تێدایە، هەروەها ٦ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریـ.ـندار بوون، دواتر ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست کرا، بەڵام هێشتا ناوبەناو گرووپەکانی سەر بە حکومەتی ڕاگوزوەر تەقـ.ـە لە هەردوو گەڕەکەکە دەکەن.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر