کوردستانی - سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌س وكاری ولیه‌م ساڤایر كرد
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نوسی به‌وه‌فا و دۆستی گه‌لی كورد "ولیه‌م ساڤایر"ه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی كرد.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، دۆستێكی به‌وه‌فای گه‌لی كورد و مه‌لا موسته‌فای بارزانی بووه و ده‌یان وتاری له‌باره‌ی كورده‌وه نوسیوه و چه‌ندین كتێبی ئه‌ده‌بی وسیاسی و رۆژنامه‌نوسی هه‌یه و له پێشه‌كی یه‌كێكیشیاندا پێشكه‌شی خودی بارزانی نه‌مری كردوه.
جگه له‌وانه‌ش ستونوسێكی دیاری رۆژنامه‌ی "نیوۆرك تایمز" بووه و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی گه‌لی كورد و دیموكراسیه‌تی عێراق بووه.له‌به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكدا هاتووه، كاتێك ئه‌و باسی كوردی ده‌كرد، كه‌م كه‌س هه‌بوو باسی بكات، ئه‌و دۆسته‌ی كورد له ساڵی 2006دا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ڵاتی میدالیای ئازادی پێ به‌خشرا كه به‌رزترین خه‌ڵاتی مه‌ده‌نیه له ئه‌مه‌ریكا.
جێی ئاماژه‌یه، "ولیه‌م ساڤایر" ساڵی 1929 له نیوۆرك له دایك بووه و ساڵی 1973 په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌ی "نیوۆرك تایمز"ـه‌وه كردوه و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا "ریتشارد نیكسۆن"دا، چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگی وه‌رگرتووه و له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه.
////////////////////////////////////////
نێوده‌وڵه‌تی - روسیا دیبلۆماتكارێكی ئیسرائیلی ده‌ركرد
حكومه‌تی روسیا یه‌كێك له دیبلۆماتكارانی ئیسرائیلی به سیخوریكردن تاوانبار كرد و داوایكرد، به په‌له خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی (مه‌عاریف) ی ئیسرائیلی ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی روسیا دیبلۆماتكاری ئیسرائیلیی (شمۆئیل پۆلیشۆك)ی به تاوانی سیخوریكردن بۆ ئیسرائیل تاوانبار كرد و داوای لێ‌كرد، به په‌له خاكی روسیا به‌جێبهێڵێت.
پۆلیشۆك له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ناتیڤ كارده‌كات، كه دامه‌زراوه‌یه‌كه جوله‌كه‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ده‌گوازێته‌وه بۆ ئیسرائیل.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: " ته‌لئه‌بیب داوای له رووسیا كردووه، به ره‌سمی ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ئیسرائیلییه ده‌رنه‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیسرائیل هه‌رِه‌شه‌ی له مۆسكۆ كردووه، كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌رِ".
دواجار به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه روسیا رایبگه‌یه‌نێت ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ی ئیسرائیل كه‌سێكی "ناپه‌سنده" و پێویسته خاكی روسیا به‌جێ بهێڵێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تا ئێستا به ره‌سمی هیچی له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ندی خستوه‌ته‌رِوو، كه هه‌ردوو وڵات له‌و باره‌یه‌وه وتوێژ ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه بگوترێتن كه دامه‌زراوه‌ی ناتیڤ، دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسرائیلییه و راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ته‌لئه‌بیبدا كار ده‌كات و به‌رپرسه له هاندان و پشتییوانیكردنی جوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان به‌جێ بهێڵن و به‌ره‌و "ئیسرائیل" كۆچ بكه‌ن و واز له ناسنامه‌ی وڵاتی خۆیان بهێنن و ببنه "هاوڵاتی ئیسرائیلیی".
پێشتریش ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، به‌شێك بووه، له ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل، ناسراو به "موساد"।
////////////////////////////////////////////////
کۆمه‌ڵه‌کان یه‌کده‌گرنه‌وه
ئاژانسه‌کاندوای ئه‌و دابڕانه‌ی که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌دا روویدا، دانێشتنه‌کان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه ده‌ستی پێ‌کرد.فه‌ریبا محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وێڕای پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رایگه‌یاند" پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه، له یه‌ک رۆژ و دوو دا جێبه‌جێ نابێت، به‌ڵام هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ ئاساییکردنه‌وه و هه‌روه‌ها یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کۆمه‌ڵه، له نیوان هه‌ر سێ لایه‌نی، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێسان، کۆمه‌ڵه‌ی سۆڕشگێر، ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه ده‌ستیپێکردووه". ناوبراو له لایه‌ن خۆشییه‌وه گوتیشی " ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، خوازیاری هاوکاری و یه‌کریزی کۆمه‌ڵه‌کان و هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووینه‌و و هه‌نگاوی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵدێنینه‌وه".جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که له دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه، به هۆی گرفتی موودیرییه‌تی و به‌رێوبه‌ری تووشی لێکترازان هات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر