Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۱۱, شنبه

ئێران هێزێکی زۆری سوپای پاسداران ره‌وانه‌ی ناوچه‌ کوردییه‌کان ده‌کات


ئێران هێزێکی زۆری سوپای پاسداران ره‌وانه‌ی ناوچه‌ کوردییه‌کان ده‌کات



ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان - 


کۆماری ئیسلامی ئێران هێزێكی‌ زۆر ی سوپای پاسداران له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان و سه‌رسنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ ئه‌و وڵاته‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌باری‌ لێدانیدا له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌‌ ئه‌زمونی‌ راپه‌ڕینی‌ 1991ی‌ هه‌رێم دووباره‌ ببێته‌وه‌.


به‌پێی‌ زانیارییه‌كان‌، ماوه‌ی‌ مانگێكه‌ جموجوَڵی‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئێران له‌ناوچه‌ كوردنشینه‌كان به‌تایبه‌ت كرماشان ‌و باشووری‌ پارێزگای‌ ئازه‌ربایجانی‌ روَژئاوا به‌رێژه‌یه‌كی‌ زوَر په‌ره‌یسه‌ندووه ‌‌و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ مه‌ریوان، پیرانشار، شنۆ، پاوه ‌و قه‌سری‌ شیرینیشی‌ گرتووه‌ته‌وه‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ له‌بری‌ هه‌ردوو هێزی‌ به‌سیج ‌و چەکدارە کوردەکان كه‌ به‌ “جاش” ناسراوه، ره‌وشی‌ ئه‌منی‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان دراوه‌ته‌ ده‌ست سوپای‌ پاسداران‌ و ده‌زگای‌ ئیتڵاعات ‌و خاڵی‌ پشكنینی‌ توندیان له‌نێوان شاره‌ كوردییه‌كاندا دامه‌زراندووه‌ كه‌ پێشتر رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ له‌و ناوچانه‌ به‌و شێوه‌ به‌رفراوانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.

ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ی‌ سوپای‌ پاسداران له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی‌ سه‌رسنوورن له‌گه‌ڵ هه‌رێم ‌و به‌ده‌یان تاوه‌ری‌ چاودێریی‌ نوێیان له‌و ناوچانه‌ دروستكردووه‌، له‌سنووری‌ شاری‌ شنۆ چه‌ك‌ و ته‌قه‌مه‌نی‌ ره‌وانه‌ی‌ سه‌رسنوور ده‌كرێت‌ و هه‌ندێك سه‌كۆی‌ موشه‌كی‌ دوورهاوژی‌ به‌ره‌و ناوچه‌ كوردنشینه‌كان گواستووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان دوو هۆكار له‌پشت ئه‌و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییانه‌وه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئیسرائیل ‌و ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر ئێران‌ و بڕواهێنانیان به‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا هێرشی‌ ئاسمانی‌ بوَ سه‌ر وێستگه‌ ناوه‌کییه‌‌كانی‌ رووبدات، ئه‌و هێرشه‌ش له‌سنووره‌كانی‌ روَژئاوای‌ ئێرانه‌وه‌ “ناوچه‌ كوردنشینه‌كان”وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

هوَكاری‌ دووه‌م ‌و ره‌سمی‌ ئێرانیش بۆ ئه‌و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ به‌بڕوای‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ستپێكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ ولاَتانی‌ بێلایه‌نه‌ له‌تاران تاوه‌كو به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ تاران رێ له‌كاری‌ تێكده‌رانه‌ بگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌و ره‌وشه‌ به‌هاوڵاتی‌ راگه‌یاندوه‌ “ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ حكومه‌تی‌ ئێران له‌وه‌ بترسێت ئه‌زموونی‌ راپه‌ڕینی‌ 1991ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ له‌باری‌ هێرشكردنه‌سه‌ری‌ له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌‌، بردنی‌ ئه‌و هێزانه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌و مه‌ترسییه‌وه‌ هه‌یه‌”.

////////////////////

سوپای پاسداران ئابڵۆقه‌ی شاری مه‌ریوان ده‌دات
مه‌ریوان 

دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران هێزێکی زۆری هێنایه‌ سه‌ر سنووره‌کان، زانرا به‌ ته‌واوی ئابڵۆقه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شاری مه‌ریوان ده‌ده‌ن و له‌ چه‌ندین شوێن بازگه‌ داده‌نێن. 

رژێمی ئێران له‌ناوچه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا هێزێکى زۆرى کۆکردۆته‌وه‌ که‌ زۆربه‌یان هێزى تایبه‌تن و له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌ کراون و له‌هه‌مانکاتدا چه‌کێکى قورسى زۆریشیان به‌ره‌و رووی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان جێگیر کردووه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هه‌رێمه‌که‌وه‌ به‌ ANF ی راگه‌یاند که‌ سوپاى پاسداران و ئیتلاعات له‌ زۆربه‌ى گونده‌کانى سه‌ر سنوور بازگه‌یه‌کی زۆریان داناوه‌ و له‌ هه‌مانکاتدا سه‌ربازێکی زۆر به‌ناوچه‌که‌دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌. 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ANF که‌وتوون له‌ سه‌ر رێگا و له‌ ده‌روازه‌کانی گونده‌کانی: هه‌نجیران، سه‌ردۆش، سیاناو، ده‌ربه‌ندى دزڵى له‌ گوندى دزڵى، کارگه‌ی قیری نزیک گوندى گاڕان و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند شوێنێکی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وى ناو شارى مه‌ریوان بازگه‌ و هێزی پارێزوانی بازگه‌کانیان جێگیرکردووه‌. 

تا ئێستا به‌ فه‌رمی هیچ راگه‌یه‌نراوێک له‌مه‌ڕ ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ و جێگیرکردنی ئه‌و هێزانه‌ و هه‌روه‌ها دانانی بۆسه‌ و بازگه‌کانیان نه‌دراوه‌.
//////////////////

سیخورێکی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئێران له‌سه‌ر سنووری بانه‌ ده‌کوژرێت
بانه‌ - 

لەسەر سنوورەکانی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان سیخوڕێکی ئیتڵاعاتی‌ ئێران لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە دەکوژرێت.

بە گوێرەی زانیاری سایتە هەواڵنێرییەکان رۆژی سێ شەمە 28-8 سیخوڕێکی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران بە ناوی محەمەد عەلی خاجەوەند لە ئه‌نجامی‌ تێکهەڵچوونیدا لەگەڵ گرووپێکی نەناسراوەوە دەکوژرێت. 

ئاژانسەکانی ئێرانیش بە باسکردنی ئەوەی‌ ئەو کەسە لە شەڕێکدا لەگەڵ گرووپێکی ئاژاوەگێڕدا کوژراوە هیچ ئاماژەیه‌کیان بە ناسنامەی ئەو گرووپە نەکردووەو تەنیا رایانگەیاندووە کە سەربازێکی ئیمامی زەمان لەو شەڕەدا کوژراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جار پێناسەی گرووپی ئاژاوەگێڕ بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەکار دەهێنێت، هەروەها سەربازی ئیمامی زەمانیش بەو کەسانە دەوترێت کە بۆ دەزگا ئەمنیەکانی ئێران بە تایبەت ئیتڵاعات کاردەکەن.

ئەو کەسەی‌ كوژراوه‌ خەڵکی یه‌کێک لە گوندەکانی نزیکی شاری قوروە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “مەجینە” و رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی تەرمەکەی لەو شارە نێژرا.

رۆژی شەممەی‌ رابردووش کۆپته‌رێکی سوپای پاسداران کە هەڵگری ٤ سەرنشین بوو، لە دەشتی “وەزنێ”ی سەر بە سەردەشت تێکشکاوو و هەر چوار سەرنشینی کوژرا.

firatnews

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر