ژنان لە رۆژهەڵاتی ناویندامافی ژنان لە سەرتاسەری جیهان پێشێل دەکرێ. ژنان جگەلە نەتەوە، کو‌لتوور، مەزهەب
شلێر باپیری
مافی ژنان لە سەرتاسەری جیهان پێشێل دەکرێ. ژنان جگەلە نەتەوە، کو‌لتوور، مەزهەب و شوێنگەی کۆمەلایەتییان زیاتر رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. توندوتیژی دژی ژنان یەکێک لە نیشانە هه‌ره‌دیارەکانی کۆمەڵگەیه‌کی پیاو سالاره.
توندوتیژی دژی ژنان سنوور ناناسێ، بەڵام هەر چەندە کۆمەڵگە دواکەتووتر و زۆرتر لەژێر کاریگەریی کو‌لتوور و ئاییندا بێ، ئەو توندوتیژییانە زیاتر و بەرچاوتر ده‌بن.
مافی ژنان لە سەرتاسەری جیهان پێشێل دەکرێ. ژنان جگەلە نەتەوە، کو‌لتوور، مەزهەب و شوێنگەی کۆمەلایەتییان زیاتر رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. توندوتیژی دژی ژنان یەکێک لە نیشانە هه‌ره‌دیارەکانی کۆمەڵگەیه‌کی پیاو سالاره.
توندوتیژی دژی ژنان سنوور ناناسێ، بەڵام هەر چەندە کۆمەڵگە دواکەتووتر و زۆرتر لەژێر کاریگەریی کو‌لتوور و ئاییندا بێ، ئەو توندوتیژییانە زیاتر و بەرچاوتر ده‌بن.
بێگومان ئاست و شێوه‌ی توندوتیژی و گوشارەکان و پابه‌ندی و رێزگرتن له‌مافەکانی مرۆڤ لە هەموو وڵاتان جیاوازی هەیە، بەڵام هەندێک لە وڵاتان، هەموو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ ژێر پی دەخرێن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک، بە شێوەیەکی سیستماتیک و ڕۆژانه، ئه‌م پێشلکارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بە ئاوڕدانەوەیەک لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، کە هەر وڵاته و بە کولتوورێکی جیاوازەوە دەژین، لەگه‌ڵ ئەوەشدا لە کولتووری دواکەوتوویی و زاڵبوونی ئایین بەسەر کۆمەڵگەدا هاوبەشن. ئه‌مه‌ش جارێکی دیکە ژنانی کردۆتەوە قوربانی ئەو شێوە بیرکردنەوانە و بە گوێرەی ئامارەکان ئەوەمان زیاتر بۆ دەردەکەوێ کە هەر رۆژ و هەر خولەک و هەر چرکەیەک ژنان لەژێر گوشاردا دەبن و ئەو هەمووە نادادپەروەری و توندوتیژی و بێ رێزییانە رێگایەک جگەلە خۆکوشتن و خۆسوتاندن نابیننه‌وه. هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی کاتیش، باشترین دۆخ، مان و نەمانەوه‌یه، بە کۆمه‌ڵێک نەخۆشی دەروونی و روحی.
دێمۆکراتیزسۆن و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
دێمۆکراتیزاسۆن یان تێپه‌ڕبوون به دێمۆکراسی، یه‌کێک له گرینگرترین ئه‌و باسانه‌یه که‌به‌رده‌وام جێگه‌ی سەرنجی لێکۆڵه‌ران و کۆمه‌ڵناسان و سیاسه‌تمه‌دارن بووه. ئه‌مڕۆ به‌چاو لێکردن به دیارده‌ی بەجیهانیبوون واژه‌ی "دێمۆکراسی" راشکاوانه دژایه‌تی لەگه‌ڵ ناکرێت و تەنا‌نەت دیکتاتۆرترین ولاتان بۆ پێش‌گرتن له گوشاره ناوخۆیی و دەره‌کییه‌کان خۆیان له په‌نا دێمۆکراسی حه‌شار داوه و ولاته‌که‌یان به‌دێمۆکرات ناو ده‌به‌ن.
دێمۆکراسی شیکردنه‌وه‌ی زۆر و جیاوازی بۆ ده‌کرێ. بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ی دێمۆکراسییه‌وه هه‌ر وا ئاسان نییه، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین ئاماژه به هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دێمۆکراسی له‌وانه "هه‌ڵبژاردن"[نوێنه‌ران، پارله‌مان وه‌ک نموونه، هتد] و "به‌فه‌رمی ناسرانی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان" بکه‌ین. شتێک که‌له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به دوور له چاوی لێکۆله‌ران و توێژه‌ره‌کان نه‌بووه.
له‌گه‌ل ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی ده‌یه‌ی 80 و 90 له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌توانین به قۆناغێک بۆ هه‌نگاونان بۆ دێمۆکراسیی دابنێن، به‌لام به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاره‌وه ناتوانین ئه‌م گۆڕانکارییانه له ریزی تێپه‌ڕ بوون به دێمۆکراسی له‌و ناوچه‌یه‌دا بە سەرکه‌ووتوو دابنێن.
جێنه‌که‌وتنی دێمۆکراسی له وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ هۆکاری جیاواز ده‌گەڕێته‌وه، به‌لام هه‌ر ئەم هۆکارانه‌ش ده‌توانن خاڵی هاوبه‌ش بن له نێوان وڵاتانی ناوچه‌که که نه‌یاتوانیوه تا ئێستا دێمۆکراسی تێیاندا سەقامگیر بێ، ئه‌م هۆکارانه‌ش چه‌ند لایه‌نێک ده‌گرنه‌وه، له‌وانه لایه‌نە فیکر و کردارییه‌کانی نه‌بوونی دێمۆکراسی. لایه‌نە فکرییه‌کانی نەچەسپانی دێمۆکراسی لەو ناوچەیه‌دا بۆ بۆ چه‌ند خاڵ ده‌گەڕێته‌وه وه‌ک: "کولتووری باوکسالاریی و عه‌شیره‌تی، گرینگی نەد‌ان به‌مافی تاک، گرینگی نه‌دان به په‌روه‌ردن کردنی ئه‌م فکره"، به‌ڵام خاڵە کردارییه‌کان ده‌توانێ ئاوا پۆلین بکه‌ین: "دۆخی کۆمه‌لایه‌تی ولاتانی ناوچه‌که، شێوه و پێکهاته‌ی حکوومەتەکانی ناوچه‌که، مانا نه‌دان به هاوڵاتی، هه‌ڵبژاردنی ته‌شریفاتی، دۆخی ژنان له‌و ناوچانه‌دا، نه‌بوونی فه‌زایه‌کی ئازادی بۆ راگه‌یاندنی گشتی، گه‌شه نه‌کردنی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و تایبەتمەندیی رێبەرانی وڵاتان و باوکسالاری".
بە ئاماژە کردن بەو هۆکارانە دەگەینە ئەو بەستێنەی کە ئەوان رێگرن لە پێشکەوتنەکان و مانابوونی چەمکی دێمۆکراسی لەو ناوچانەدا بۆ ئەوەی هەر تاکێک بە هەموو جیاوازییەکانەوە مافی خۆی هەبێ.
دۆزی ژنان
ئازادی ژنان، یەکسانی و دێمۆکراسی لە پێوەندییەکی تەنگا تەنگ دان، باسی ئازادیی ژنان لەگەڵ باسی هاوڵاتی بوون و دێمۆکراسی پەیوەستن بە یەکەوە و یەکەم هەنگاو لە بەرانبەر دێمۆکراسی ئاماژەیە بۆ یەکسانیی ژن و پیاو و بەشداریی ژنان لە هەموو ناوەندە جیاوازەکاندا.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارادایمی رەگەزی سوننەتی - واتە کۆنترۆڵ کردنی ژن لەلایەن پیاوەوە بۆ بەشداری کردنی لە هەموو بوارەکاندا، بەهۆی بەرپرسیار کردنی پیاوەوە بەرانبەر بە هاوسەر و بنەماڵەکەی نەک تەنیا لە بوارە گرینگەکان بەڵکوو لە هەموو چرکەساتەکانی ژیانی ژنان لەو ناوچەیەدا هەست پێدەکرێ. هەرچەندە زۆربەی وڵاتان بە گوێرەی یاسا رەسمی وڵاته‌که‌یان ژنانیان لە دەستووری ولاتدا بۆ یەکسانی و بەشداری لە هەموو بوارەکاندا کردۆتەوە، بەڵام ئەم کارە تەنیا لە حەدی دروشمێکدا ماوەتەوە و بەشداریی ژنان لە سیاسەت و رێبەری کردنی وڵاتانی ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک گەشەتی نەکردووە و رێی پێ نەدراوە.
سەدەی بیستەم بە هۆی گۆرانکارییەکان لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و رۆشنبیری بە سەدەی "ژنان" ناوبانگی ده‌رکرد، بەڵام، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژنان، لە سەرانسەری جیهاندا بەتایبەت لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە دەست توندوتیژییە جۆراوجۆرەکان "له‌بازاڕی کار، لە باسی کۆچکردن، لە بازرگانیکردنی مرۆڤەوە، لە کوشتنی ناموسی" دەناڵینن.
ژنان له رۆژهەڵاتی ناوین تا ئێستاش دەبنە قوربانی هەڵاواردنەکان و نایەکسانی و توندوتیژییەکانی بنەماڵە. هەر ئەو رەوا نەدتین بە ژنان و ماف پێنەدانی وەک هەر هاوڵاتییەکەی ئاسایی بووەتە هۆی رێگرییەک بۆ گەشەنەکردنی ولاتانی ناوچەکە و جێیگیر نەبوون لە پرۆسەی دێمۆکراسی جیهانیدا.
بەشداریی سیاسی
بەشداری عامیانەی خەڵک لە بواری ساسیدا کە زۆر جار بە ئوتوماتیک ئەو بەشداربوونە روودەدات، یەکێک لە ئەنجام و دەستکەوتەکانی قۆناغەکانی بەرەپێشچوونی دێمۆکراسییە، کەواتە بەشداری سیاسی بە یەکێک لە پێوەرەکانی سەرکەوتنی گەشەکردنی هەژمار دەکرێت. ژنانیش وەک بەشێک لە نیوەی هێزی مرۆیی لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئەو پشێکەوتنەن. پیاوان تا ئێستا نەیانویستووە یان نەیانتوانیوە بە شێوەی پێویست پشتیوانی لە ژنان بکەن، لە ئەنجامدا بەشداری ژنان لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت سیاسەت زەرورییە و بە شێوەیەک کە دەتوانین بڵێین رۆڵی کەمی ژنان لە کاروباری ساسیدا دەبێتە دواکەوتووی دێمۆکراسی لە کۆمەڵگەدا.
لە هەمان راستادا بەدواداچوون بۆ دۆخی ژنان لە وڵاتانی ئیسلامی، بەتایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا نیشانی دەدات کە ژنان لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا لە بەشداربوونی بەرفرەوان لە بواری سیاسی‌دا رۆڵ نابینن، بەو پێیە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین کە لە رێگای یارمەتیدەری هێزی ژنانەوە دەیانتوانی زۆر بە ئاسانی هەنگاو بۆ پێشکەوتن هەڵبهێننەوە مەحروم بوون و ژنان لەو وڵاتانەدا وەک سەرچاوەیەکی دەست لێنەدارو ماونەتەەوە. بۆیە ئەو وڵاتانە لە رووی پێشکەوتنەوە پێشکەوتنێکی ئەوتۆیان بە خۆوە نەدیتوە.
نەخوێندەواری ژنان کە دەتوانێ هۆشیاری ژنان لەو بوارەدا لاوازتر بکات و ببێتە رێگرییەک بۆ هێزی بەرچاوتری ژنان لە بەشداری سیاسی‌دا. بە گوێرەی ئامارەکانیش، بەشداری ژنان لە رۆژهەڵاتی ناویندا زۆر کەم دەبینرێ بە شێوەیەک کە کەمتر ژنێک دەبینرێ بووبێتە وەزیرێک یان لە ناوەندی بڕیارداندا بتوانی کاریگەر بێ، لە وڵاتێکی وەک سعودیەش ژن مافی دەنگدانشی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانکاری بەسەرداهاتووە و بە بەراورد لەگەڵ دەیەی ٨٠ و نەوەدەکان هەندێک لە ولاتان گرینگی زیاتریان بە بەشداری ژنان داوە لەوانە بەحرێن و کوێت.
ئەو وڵاتانەی کە ژنان بەشدارییان زۆر کەمڕەنگە و که‌متر ژنێک ده‌بینرێ که‌پۆستێکی بالای هه‌بێ و له نێو وه‌زیره‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتان ده‌رسه‌دێکی زۆر که‌م ژنان ئه‌و پۆسته‌وه‌رده‌گرن،، بۆ نموونە له پاکستان ته‌نیا ژنێک بووه‌به‌وه‌زیر، له‌کوێت ژنێک، عەمان ژنێک، عراق ژنێک... ئەمەش نیشانەی بەشداری کەمرەنگی ژنانە لە سیاسه‌ت و ناوه‌نده‌کانی بڕیارداندا.
لەو جێگەیەوە کە نایەکسانی نێوان ژنان و پیاوان بۆ بەشداری لە سیاسەت بەرهەمێکی مێژوویە و بە دروشم و وا بە ئاسانی چارەسەر نابێ، بۆیە گرتنە بەری رێگای کرداری و پلان دانان بۆ زیاتر بەشداربوونی ژنان پێویستە و دەبێ لایەنه‌سیاسەکان هەر چی زووتر هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە بەشداری سیاسی ژنان نیشان بدەن و ئەوەش بەدەست نایەت تا ئەو کاتەی کە رێبەرانی سیاسی و لایەنەکان بگەنە ئەو باوەڕەی کە کۆمەلگەیەک کە نیوەی ئەندامانی خۆی بە نمرە دوو دابنێ و لە بنەرەتدا بەشدارییەکی کەمتر لە پیاوانی دابنێ، هەرگیز ناتوانن بنەماکانی دێمۆکراسی جێ بکاتەوە و ناتوانن بە دەستکەوتە خوازراوەکانیان بگەن.
لە رووی کۆمەڵایەتییـەوە
نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی ناویندا بە جۆرێکە رێگە بە ژنان نادات وەک ئەندامێکی بنەماڵە چێژ لە مافەکانی خۆی لە کۆمەلگەدا وەربگرێ، بە واتایەکی تر، ژنان وەک ئەندامێکی تەواو لە کۆمەلگەدا قبوڵ ناکەن. ناتوانین خۆمان لەو راستییە بێبەری بکەین کە ئەو بێبەشکردنانەی ژنان ریشەی لە باوەڕە کلتووری و مەزهەبیەکانی کۆمەلگەدایە. لە بارودۆخیدا وەهادا ژنان لە لایەن بنەمالەی خۆیانەوە دەکەونە ژێر گوشار و بەدەست هەلاواردنە یاسایی و مافەکانەوە دەنالێنن.
ژنانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست مافێکی زۆر کەمیان بۆ رۆل گێران وەک تاکێکی کۆمەڵگە پی دەدرێ و ئێستاش لە نێوان مافی ژن و پیاودا جیاوازییەکی زۆر دەبنیرێ. لە راستیدا ئەوە پیاوی بنەمالەیە کە بڕیاڕ بۆ ژن دەدات. کلتوور و هزری سوننەتی لە رۆژهەڵاتی ناویندا بە جۆرێکە کە بنەماڵەکان لە دابینکردنی پێداویستی و پشتوانیەکان لە نێوان منداڵەکانی خۆیان ئەولەویەت بە کوڕەکان دەدەن و ئەوەش خۆی بەشێکی زۆری کچان لە پەروەردەو فیربوون بێبەش دەکات. لە زۆربەی بوارەکاندا ژنان رۆڵی خۆیان وەک ئەندامێکی کاریگەر لە کۆمەلگەدا لە دەست دەدەن، چونکە لە تەمەنێکی زۆر کەمدا ناچار دەکرێن ژیان هاوسەرگیری پێک بێنن و لە دوماهیشدا بە بوونی چەند منداڵ لە ماڵەوە خانەنشین دەکرێن و لە بازنەی کۆمەڵگەیدا پاک دەبنەوە و کاریگەریان نامێنێ.
کەسانی چالاک و ئازادیخواز هەم دەتوانن و هەم ئەو بەرپرسایەتیان لەسەر شانە کە بۆ باشتر بوونی مافی ژنان دەستپێشخەری بکەن بە پشتیوانی لە یاساکان و زەمینەنسازی بۆ گۆڕانی ئەو کلتووری بینیبە بەرانبەر بە ژنان و بەرگری لە مافی ژنان لە کۆمەلگەدا بکەن.
لە بواری ئابووریەوە
رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهان له‌نزمترین ئاستی به‌شداری ئابووری ژناندایه. گۆرانکارییه‌کانی ده‌یه‌ی 90 گوفتمانی جنسیه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌کاڵتر کرده‌وه، به‌لام له‌ناونه‌چووه‌و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌دووره‌ده‌سته‌کان هه‌ر کۆت و به‌ندن بۆ ژنان، بۆیه‌له‌کاته‌وه‌تا ئیستا ناتوانین بلێن ته‌نیا پیاو نانهێنه‌ری بنه‌ماله‌یه‌بگره‌ژنیش به‌شداره،به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی که‌متر که‌هۆکاری خۆی هه‌یه‌و له‌چه‌ند خالێکدا ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌م.
له‌ده‌یه‌ی 1980دا ده‌رسه‌دی کارکردنی ژنان زۆر که‌م بوو، به‌شێوه‌یه‌ک ته‌نیا 15% بوو. له‌کاتێکدا له‌وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ئاسیا 60% بووه. به‌لام دواتر له‌ده‌یه‌ی نه‌وه‌دا به‌شی ژنان له‌هێزی کار گه‌یشته28% به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌وڵاتێکه‌وه‌بۆ ولاتێكی دیکه‌جیاوازی هه‌بوو بۆ نموونه‌له‌سعوودیه‌ته‌نیا 5% بووه‌و که‌مترین ده‌رسه‌دی به‌شداری ژنانه‌له‌بواری ئابووری. له‌کاتێکدا که‌ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌پێک ده‌هێنن.
له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ژنان زۆرتر پییان خۆشه‌له‌به‌شی حکوومه‌تی کار بکه‌ن. هه‌روه‌ها له‌به‌شداری ئابووری ژنان له‌رۆژهه‌لاتی ناویندا ناتوانین ئاماژه‌به‌پێوه‌ندی نه‌وت نه‌ده‌ین. ئاستی به‌شداری ژنان له‌هێزی کاری ولاتانی وه‌ک ئێران، عێراق و سووریا که‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیان زۆره، که‌متره. هۆکاریکی دیکه‌له‌له‌رێگرییه‌کانی به‌شداری ژنان وه‌ک هێزی کار زۆربوونی ئاستی بێکارییه. له کاتێکدا که‌فورسه‌تی کاری که‌م ده‌بێ ئیدی بۆ کارکردن ئه‌وله‌ویه‌ت به‌پیاوان ده‌درێ.
به‌شداری که‌می ژنان له‌هێزی کاری رۆژهه‌لاتی ناوەڕاستدا به‌یاسای بنه‌ماله‌شه‌وه‌کاریگه‌ره. پرنسیپی بنه‌ماڵه‌یی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین محافزه‌کارانه، بۆ نمونه‌له‌ولاتێکی وه‌ک ئوردن باب ده‌توانی دوای هاوسه‌رگیریش کچه‌که‌ی کۆنترۆل بکات و ئیجازه‌ی کاری پێ نه‌دات، له‌ئاستی جیهانیشدا که‌می به‌شداری ژنانه‌وای کردووه‌که‌له‌گۆڤاری ئه‌مریکایی وه‌ک فۆریس که‌هه‌موو ساڵێک لیستی سه‌د که‌سی به‌هێزترین ژنانی دنیا بلاو ده‌کاته‌وه‌که‌متر ده‌بینرێ‌ژنێی رۆژهه‌لاتی ناوین جێی خۆ بکاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بۆ که‌می به‌شداری ژنان له‌بواری ئابووری ده‌گه‌رێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێک ژنێکی رۆژهه‌لاتی ناوەڕاست له‌و لیسته‌دا ببینرێ، پێوسته‌گۆرانکاری له‌پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا "کلتوور، مه‌زهه‌ب، هتد..." بکرێ.
گرنگترین هۆکار که‌ده‌توانی یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌له‌م دۆخه، گۆرانکاری له‌یاسای جنسیه‌تی له‌و ناچه‌یه‌دایه، هه‌روه‌ها هۆشیاری زیاتر و گرنگی دان به‌سیستمی په‌روه‌رده‌بۆ پر زانیاری کردنی ژنان و گۆرانکاری له‌یاسای کاردا و هه‌وڵی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌بۆ نزیکبونه‌وه‌له‌ئابووری جیهانی.
به‌بوونی ئه‌و که‌موکورییانه‌ی که‌ئاماژه‌م پێکردن، به‌لام ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ ژنان له‌ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوین و به‌شی میدیته‌رانه‌دبینرێ، به‌جۆرێک که‌هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌به‌هۆی گوشاره‌ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆییه‌کان له‌گۆرانکاریدان و ده‌یانه‌وێ فه‌رهه‌نگه‌سوننه‌تییه‌که‌که‌هه‌موو شتێک له‌چاوی پیاوانه‌وه‌ده‌بینێ، کالتر بکه‌نه‌وه. هەر‌وه‌ها ژنانی رۆژهه‌لاتی ناوین له‌جاران زیاتر به‌یاسا مه‌ده‌نییه‌کانی خۆیان ئاشنان و خواستی خۆیان هه‌یه‌و پێداگیر له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان ده‌که‌ن.
ژنان و یاساکان
یه‌ک سه‌ده‌پێش ئیستا، بزووتنه‌وه‌کانی ژنان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌رکه‌وتن و یه‌کێک له‌ئامانجه‌کانیشیان هه‌نگاونان بوو بۆ گۆرینی زۆرێک له‌و یاسانه‌ی که‌پیاوانه‌دانراون و دژ به‌ژنان و به‌مه‌ش بتوانن زیاتر له‌یه‌کسانی ژن و پیاو نزیک ببنه‌وه. یاساکانی شه‌ریعه‌ت، جێگای مێژوویی ژنانی له‌نه‌هاده‌دینی و چاکسازییه‌کاندا که‌له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه‌ئه‌نجام ده‌درا هه‌مووی کاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بووه. ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌ی که‌قانونی شه‌ریعه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م بووه‌ته‌وه‌وه‌ک تورکیه‌دۆخی ژنان به‌ره‌و باشتر چووه، به‌ڵام ئێستاش ژنان به‌هۆی کلتووری زاڵی پیاو سالارییه‌وه‌ده‌ناڵێنن.
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا ، هێنانه‌ژێر پرسیاری شیکردنه‌وه‌کانی ئارتۆدۆکس له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا،"چ سوننه‌یان شیعه" که‌زۆرێک له‌یاساکانی پێوه‌ندیدار به‌ته‌لاق، فره‌ژنی، خاوه‌دندارێتی منداڵ، ئیرس، حیجاب که‌له‌وانه‌وه‌هه‌لده‌قوڵێ، به‌مانای کفر کردن و راوه‌ستان له‌به‌رانبه‌ر پیرۆزییه‌کانی ئایین داده‌نرێ.
ژنانی چالاک له‌درێژه‌ی هه‌وله‌کانیان بۆ گۆرانکاری له‌یاساکانی پێوه‌ندیدار به‌ژنان که‌مێژووی زۆربه‌ی ئه‌و یاسانه‌بۆ بنه‌ما دینییه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌روحانیه‌کانه‌وه‌و زۆربه‌ی جاریش حکومه‌ته‌کانه‌وه‌رووبه‌روو ده‌بن.
به‌داخه‌وه‌له‌مێژووی ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناویندا که‌مێژوییه‌کی ئیسلامی به‌سه‌ریدا زاڵه‌و هیچ کات ژنانی جێگه‌یه‌کیان نه‌بووه‌و هه‌موو شیکردنه‌وه‌کانیش پیاوانه‌بوون، بۆیه‌له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا له‌و به‌شه‌ی که‌پێوه‌ندی به‌مافی ژنان، سنووردارکردنی ژنان، فره‌ژنی و ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌هه‌یه.
چاکسازی زۆر که‌م کراوه و‌هه‌میشه‌گفتوگۆیه‌کی ئالۆزانه‌له‌نێوان حکومه‌ت و که‌سانی داخوازی ئه‌م گۆرانکارییانه‌دروست بووه، به‌لام هه‌ندێ گۆرانکاری له‌یاساکاندا کراوه‌که‌له‌خواره‌وه‌ئاماژه‌پی ده‌که‌م له‌وانه: تورکیه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ولاتانه‌له‌چاکسازی یاساییدا که‌توانی گۆرانکارییه‌کی به‌رچاو بکات بو یاسای شه‌ریعه‌تییه‌کان به‌یاسا مه‌ده‌نیه‌کان بگۆرێته‌وه‌هه‌ر چه‌ند ژنان تووشی هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه، به‌لام له‌چوارچێوه‌ی یاساییه‌کی سوننه‌تی دا نه‌ما. هه‌روه‌ها به‌هه‌وڵدانی رێکخراوه‌جیهانیه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ولاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رستدا گۆرانکاری زۆر له‌یاساکاندا رووی داوه‌و ده‌توانین ئاماژه‌به‌چه‌ند ولاتێک بکه‌ین له‌وانه‌ئوردن که‌له‌مادده‌ی "340" له‌یاسای ئه‌و ولاته‌بوو که‌به‌پیی ئه‌و مادده‌یه‌هه‌ر ژنێک که‌فه‌سادی ئه‌خلاقی کردبا جا کچ یان خوشک یان دایک، پیاوی بنه‌ماڵه‌ده‌یتوانی ئه‌و بکوژێت و هیچ سزایه‌کی یاسایی نه‌درێ و به‌م شیوه‌یه‌گۆرینی یاساکان له‌ئوردن له‌ساڵی دا2001 ده‌ست پێ‌کرد و گۆرانکاری کراوه. هه‌روه‌ها جێکردنه‌وه‌ی یاسای ده‌نگدانی ژنان له‌وانه‌کوه‌یت و عێراق له‌ساڵی 1958، میسر 1956، تورکیا 1934 زۆربه‌ی ولاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش مافی ده‌نگدانی ژنیان دا.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆر له‌و گۆرانکارییانه‌ده‌بینرێ، به‌لام له‌وڵاتیکی وه‌ک ئێران یان ئه‌فغانستان ده‌توانی بڵێن که‌سنوره‌کان بۆ گۆرانکاری ته‌واو به‌ستراوه‌و ژنان زیاتر له‌پێشوو تووشی توندوتیژی و کۆت و به‌ندی یاسایی ده‌بنه‌وه.
چالاکانی ژن ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لمێنراوه‌که‌ده‌بێ به‌یه‌کده‌نگی له‌گه‌ل ژنانی دیکه‌بتوانن چاکسازییه‌کان بکه‌ن و به‌ئه‌نجامه‌گه‌یشتوون که ده‌بێ زوومی خۆیان زیاتر له‌بواری یاسایی بکه‌ن، چونکه‌ئه‌گه‌ر له‌بواری یاسایی مافی ژنان و پیاوان به‌رابه‌ر نه‌کرێت، ناتوانن له‌مافی هاولاتیبوون به‌هره‌مه‌ند بن. به‌لام ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره‌دروست ده‌کات که‌ئایا ئه‌و داواکارییانه‌و گۆرانکارییه‌یاساییانه‌له‌چواچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌به‌ده‌ست دێن یان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌یه‌کی یاسای وڵاتێکی سێکۆلاری یاسایی به‌ده‌ست دێن که‌ئه‌وه‌باسێکی دیکه‌و ده‌توانرێ باسی له‌سه‌ر بکرێت و گرنگی پی بدرێ.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین دۆخی ژنان له‌رۆژهه‌لاتی ناویندا به‌و شێوه‌یه‌کورت بکه‌ینه‌وه:1. به‌شداری سیاسی ژنان له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا له‌خواره‌وه‌یه‌به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی که‌نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌پێک ده‌هێنن.
2. ژنان له‌بازاری کاردا به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ پیاوان له‌جێگه‌یه‌کی خوارتره‌وه‌ن.
3. دۆخ و پێگه‌ی ژنان له‌هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوەڕاستدا له‌خوار پیاوانه‌وه‌یه.
4. ژماره‌ی ژنانی نه‌خوێنده‌وار له‌پیاوان زیاتره.
5. له‌و کۆمه‌لگه‌یه‌نه‌دا ژنان به‌ئاراسته‌ی کاری تایبه‌ت وه‌ک مامۆستایی و کار له‌نه‌خۆسخانه‌کان زیاتر ئاراسته‌ده‌کرێن.
6. ژنان به‌رانبه‌ر کاری یه‌کسان موچه‌ی که‌متر له‌پیاوان وه‌رده‌گرن.
7. هێندێ له‌باوره‌کان و عاده‌ته‌مێژژوی و کلتوورییه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌دا زۆرتر له‌به‌رژه‌وه‌دنی پیاواندایه.
8. له‌سه‌رانسه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوەڕاستدا په‌روه‌رده‌و خوێندنی ئاینی و غه‌یره‌ئاینی زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ده‌سته‌لاتی زیاتری پیاوان ده‌کاته‌وه.
9. چاکسازی یاسایی له‌وڵاتانی ناوچه‌که‌له‌باره‌ی ئیرث، ته‌ڵاق، هاوسه‌رگیر، سه‌رپه‌رشتی مندالان و هێندێک له‌یاساکانی تر پێویسته.
له‌کۆتاییدا:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئاماره‌کان و راستییه‌کان ئه‌وه‌ده‌ڵێن که‌بوونی ژنان له‌بواره‌کانی، سیاسی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا که‌پێشتر ته‌نیا پیاوانه‌داده‌نران به‌ره‌و گه‌شه‌کردن و گۆرانکاری ده‌چن، هه‌ر چه‌ند ناتوانین ئه‌وه‌به‌سه‌دا سه‌د بڵین، که‌کێشه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌چاره‌سه‌ر بووه، به‌لام ناشتوانین ئینکاری"که‌تمان" ئه‌وه‌بکه‌ین که‌به‌شداری زۆری ژنان له‌بواره‌گرینگه‌کان به‌بوونی هه‌موو هه‌ڵاواردنه‌کانیشه‌وه‌به‌تواناتر بووه‌و وا ده‌کات ژنان باوه‌ڕبه‌خۆبوونێکی زۆریان هه‌بێ بۆ به‌ده‌ستهینانی شوناسێکی سه‌ربه‌خۆ و باشتربوونی دۆخه‌که، که‌هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
سه‌رچاوه‌کان:
* محمدحسین حافظیان/ "زنان خاورمیانه در حوزه عمومی"، کتاب ماه علوم اجتماعی
* بی‌بی‌سی فارسی/ جنبشهای زنان در خاورمیانه
* تغییر برای برابری/ زنان در خاورمیانه
*سهیلا وحدتی/ دموکراسی خواهی ما و جنبش زنان
* شرابی، هشام/ پدرسالاری جدید، ترجمه احمد موثقی
* مهدی ذاکریان، حقوق بشر و خاورمیانه
*مسائل زنان در خاورمیانه/ مرکز مطالعات زنان در خاورمیانه، امیر جعفری
* همشهری/ نقش زنان در اقتصاد خاورمیانه
*خشونت زنان در خاورمیانه/، ناهیده‌جعفرپور
* پایگاە تحلیلی علمی/ نقش زنان در مشارکت ساسیی
* مؤسسة فريدوم هاوس/ حقوق المرأة في الشرق الأوسط وشمال أفريقيا
* د. نورة خالد السعد / العرب نیوز/ تقییم حریه‌المرآه‌فی الشرق الآوسط* ﺛﻤﻴﻨﺔ ﻧﺬﻳﺮ ﻭﻟﻲ ﺗﻮﻣﺒﻴﺮﺕ/ حقوق ﺍﳌﺮﺃﺓ ﻓﻲﺍﻟﺸﺮﻕ ﺍﻷﻭﺳﻂ/ المواطنه‌و اڵعداله
http://www.kurdpa.net
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر