كەسێكی تێرۆریستی سەر بە رژیمی ئێران بە ناوەی موحسێن خوسرەویان لەبەر دەم باڵوێزخانەی ئیسراییل لەوڵاتی نپاڵ دەسبەسەر كرا.
كەسێكی ئێرانی لەلایەن هێزەكانی سەر بە باڵوێزخانەی ئیسراییل لەوڵاتی نپاڵ بە تاوانی هەڵگرتنی پاسپۆرتی ساختەوە لەلایەن هێزەكانی سەر بەو باڵوێزخانەیەوە دەسبەسەر
كرا.
موحسێن خوسرەویان هەڵگری پاسپۆرتی ساختە دوای دەسبەسەركرانی لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی باڵوێزخانەی ئێسراییلەوە، رادەستی پۆلیسی نپاڵ كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوانی باڵوێزخانەی ئیسراییل رایانگەیاندووە، ئەو ئێرانییە سەرەڕای ئەوەی كە پاسپۆرتی ساختەی پێ بووە هێندی هەوڵی گۆماناویشی ئەنجام داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی كانادا رایگەیاندووە، دوو كەسی پێوەندیدار بە گرووپی ئەلقاعیدەی دەستبەسەر كردووە، كە پیلانی كوشتنی سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێكی موسافرییان هەبووە.
بەوتەی پۆلیسی كانادا شەهیب ئەلسەغیر و رائێد جاسر ویستوویانە شەمەندەفەرێك لە ناوچەی تورنتۆی كانادا لەسەر رێگا "ریل" بەدەر بكەن.
سەرچاوە رۆژی کورد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر