KCK: به‌رواری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی راگه‌یاند
ANF - ئارام پێنجوێنی ــ بناری قه‌ندیل 25.04.2013
ئه‌مڕۆ بناری قه‌ندیل میوانداری و شاهێدحاڵی بۆ بڕیارێکی مێژوویی کرد و دوای شه‌ڕی زیاتر له (30) ساڵی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان و نۆهه‌مین ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه، و له چوارچێوه‌ی دانوستاندنه‌کانی ئیمراڵیدا، بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بۆ باشوری کوردستان راگه‌یاند . KCK رایگه‌یاند که ئه‌و قۆناخه‌ی ده‌ستمان پێکردووه و ئه‌م هه‌نگاوی کشانه‌وه‌یه‌ی رایده‌گه‌یه‌نین، له چوارچێوه‌ی قۆناخی دانوستاندنه‌کانی ئیمراڵیدایه، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م قۆناخه‌ش هه‌نگاوی تری دولایه‌نه‌ی به‌دوادا دێت .
KCK وتیشی :" گه‌له‌که‌مان پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانێت که هه‌نگاوێکى نوێى تێکۆشانى سیاسى ده‌ستیپێکردووه و رێکخستنبوونى خۆى به‌هێزتر بکات به به‌شداربوون له ئاستى هه‌ره به‌رزدا سه‌رکه‌وتن به ئامانج بگرێت. پێویسته به‌جێى که‌سیتر، باوه‌ڕى به خۆیان بکه‌ن، به هێزى گه‌وهه‌رى خۆى پێشخستنى چاره‌سه‌رى دیموکراتیانه بکاته ئامانج و هیچ کاتێک له بیر نه‌کات که گه‌وره‌ترین هێز، هێزى گه‌ل بۆ خۆیه‌تی. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت. "
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا کۆما جڤاکێن کوردستان KCK به راگه‌یاندنی به‌رواری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی گه‌ریلاکانی HPG له تورکیا و باکوری کوردستان، کۆتایی به گومانه‌کانی سه‌باره‌ت به قۆناخه‌که هێنا و رایگه‌یاند که له مانگی گوڵان دا گه‌ریلا ده‌کشێنه‌وه و ده‌ستنیشانیشی کرد که هه‌ر هێرشێکی سوپای تورک به‌واتای راگرتنی ئه‌و قۆناخه دێت .
دوای خوانی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌رجه‌م میوان و رۆژنامه‌نووسان که له‌سه‌ر ئه‌رکی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل و به‌هاوکاری ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی شاره‌وانییه‌که ئامه‌ده کرابوو، له کاتژمێر 14:20 دا له بناری قه‌ندیل له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا که تێیدا زیاتر له (150) رۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی و کوردستانی و بیانیی ئاماده‌بوون، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK ( موراد کارایڵان ) و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK ( هاجه‌ر زاگرۆس ) و ( زه‌کی شه‌نگاڵی ) به‌شداربوون و KCK به‌رواری سه‌ره‌تای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی گه‌ریلاکان و هه‌نگاوه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و قۆناخه‌ی راگه‌یاند.
فڕۆکه سیخوڕییه‌کان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌وه‌ن
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی HPG له ناوچه‌که‌دا و له سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کانه‌وه ده‌ستکه‌وتوون، له کاتژمێر 23:00 ی شه‌وی رابردووه‌وه فڕۆکه سیخوڕییه‌کانی سوپای تورک به‌ئاسمانی هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا به‌تایبه‌تیش هه‌رێمی بناری قه‌ندیلدا سوڕاونه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌وڵه‌ش تا سه‌ره‌تا و تا دوای کۆنفرانسه‌که‌ش به‌رده‌وام بوو و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه کۆنفرانسه‌که بۆ ماوه‌ی زیاتر له کاتژمێرێک دره‌نگ خرا .
کشانه‌وه ئه‌نجامی دانوستاندنه‌کانی ئیمراڵییه
له کۆنفرانسه‌که‌دا ته‌واوی ورده‌کارییه‌کانیانی قۆناخه‌که و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنی پێویستییه‌کانی قۆناخه‌که له راگه‌یه‌ندراوێکدا خرایه‌ڕوو و سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK زانیاری زیاتری دا .
کارایڵان رایگه‌یاند :" له‌مێژوودا بۆ یه‌که‌مجار رێبه‌رێکی گه‌لی کورد ( رێبه‌ر ئاپۆ) له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمزه‌وه به‌یه‌کێک له (100) که‌سی ناسراوی جیهانه‌وه ناسراوه ئه‌مه‌ش به‌هۆی خه‌بات و تیکۆشانی نه‌پساوه‌ی ده‌یان ساڵه‌یه‌وه، به‌هۆی شۆڕشی ئازادیخواز و سه‌رکه‌وتنه‌کانییه‌وه، پابه‌ندی گه‌ل و گه‌ریلا به رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ وه هه‌ڵبژێردراوه . به‌ناوی خۆم و KCK ه‌وه پیرۆزبایی له رێبه‌ری گه‌لی کورد رێبه‌ر ئاپۆ ده‌که‌م . هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی سه‌رۆکی ( شین فین ) به‌ڕێز ( گه‌ری ئه‌دیمس ) ده‌که‌م که وشه و ده‌سته‌واژه‌ی زۆر به پێز و گرنگی بۆ رێبه‌ری گه‌لی کورد به‌کارهێنابوو . "
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا KCK که له‌لایه‌ن ( هاجه‌ر زاگرۆس ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK ه‌وه خوێندرایه‌وه رایگه‌یاند :"ڕێبه‌رایه‌تیمان ئه‌نجامى چاوپێکه‌وتن و موزاکه‌ره‌ى خۆى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت به ناوبه‌ینکارى شاندی BDP، به رێگاى دوو نامه‌ى جیاواز که هه‌ڵگرى ئه‌نجامه‌کان و تێڕوانینه‌کانى بوون گه‌یاندۆ‌ته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان. هه‌ڵسه‌نگاندن و بۆچوون و پێشنیاره‌کانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى KCK و سه‌رجه‌م ئه‌و رێکخستنانه‌ى پێوه گرێدراون، وه‌کو بۆچوونى کۆى ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به‌شێوه‌ى نووسراو پێشکه‌شى ڕێبه‌رایه‌تیمان کراوه . دواى ئه‌و ئاڵ و گۆڕه‌ى بیر بۆچوونه‌کانمان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پێشکه‌وتن و ئه‌نجامانه‌ى هاتونه‌ته ئاراوه ."
KCK وتیشی:" رێبه‌رئاپۆ له نامه‌ى سێیه‌مینیدا که له به‌روارى 14 ى نیساندا بۆ ئێمه‌ى ناردووه، بڕیارێکى مێژوویى داوه و بۆ پاشه‌کشه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلا بانگه‌وازى له ئێمه کردووه . به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به کۆده‌نگیه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازییه‌ى رێبه‌رایه‌تیمانى وه‌کو پرسپێکتیڤ و فه‌رمان په‌سه‌ندکردووه و بڕیارى داوه که پێویستى و به‌رپرسیاریه‌کانى جێ به جێ بکات. "
KCK ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ته‌ڤگه‌ره‌که‌یان، به بنه‌ماگرتنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى که له دانوستاندنانه‌ی نێوان رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و شاندى ده‌وڵه‌ت ده‌رکه‌وتوون، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونى به‌و ئاگربه‌سته‌ى که له 23 ى ئاداره‌وه له ئارادایه، به بێ هیچ دوو دڵییه‌ک و به‌و په‌ڕى به بڕیاربوون و ئیراده‌ى هاوبه‌شه‌وه پێویستیه‌کانى بانگه‌وازى پاشه‌کشه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلا بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنور، جێبه‌جێ ده‌کات.
گه‌ریلاکان دێنه باشوری کوردستان
KCK ده‌ستنیشانی کرد که شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى هێزه‌کانی گه‌ریلا، باشورى کوردستان ده‌بێت و وتیشی:" له سه‌رویانه‌وه حکومه‌تى هه‌رێمى باشوری کوردستان چاوه‌روانیمان له سه‌رجه‌م هێزه پێوه‌ندیداره‌کان ئه‌وه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانمان به‌شێوه‌ى فه‌رمى له باشورى کوردستاندا بکه‌ن. "
هاوکات سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی KCK بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێڤاژۆیه ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى نه‌بێته‌وه و به‌سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامگیر ببێت چه‌ند خاڵێکی گرنگی ده‌ستنیشان کرد که له‌ناویدا ( هێزه‌کانى گه‌ریلا به بێ ئه‌وه‌ى رێگا به هه‌ر شێوه پێکدادانێک بدات، له‌نێو ته‌نزیم و دیسیپلیندا ده‌ست به کشانه‌وه ده‌کات. له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ئاماده‌کاریانه‌ى که ده‌کرێن و به‌رده‌وامن، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانی گه‌ریلا له به‌روارى 8 ى گوڵانى 2013 ه‌وه ده‌ستپێده‌کات. )
هه‌ر هێرشێکی سوپای تورک به‌واتای راگرتنی کشانه‌وه‌یه
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی تورکی بانگهێشتی پابه‌ندبوون به پێداویستییه‌کانی هه‌نگاوه‌کانی کشانه‌وه کرد و رایشیگه‌یاند :" له پڕۆسه‌ى کشانه‌وه‌دا، سوپای تورکیاش پێویسته به هه‌مان وشیارى و جددیه‌ته‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکات. ئه‌گه‌ر له کاتى کشانه‌وه‌دا هه‌رشێوه هێرش، ئۆپه‌ر‌ا‌سیۆن، بومباران له دژى هێزه‌کانمان پێک‌بێت؛ ئه‌وا کشانه‌وه هه‌ر ئه‌و کاته ڕاده‌گیرێت و هێزه‌کانمان له‌سه‌ر بناخه‌ی پاراستنى ڕه‌وا مافى وڵامدانه‌وه‌ى خۆیان به‌کار ده‌هێنن." وتیشی :" کاتێک هێزه‌کانى گه‌ریلا ده‌کشێنه‌وه، هاوته‌ریبى ئه‌وه پێویسته هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاش رێگا به هه‌ڵسوکه‌وتى هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و ئه‌وانه‌ى که له فورسه‌ت ده‌گه‌ڕێن و یان جموجوڵى له‌شکه‌رى که شه‌ڕ و پێکدادانى لێبکه‌وێته‌وه نه‌ده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى قۆناخى کشانه‌وه به هێمنى و سه‌رکه‌وتوویى به‌ریوه‌بچێت، پێویسته ئه‌و بابه‌تانه‌ى که زووتر به رێگاى نامه‌کانمانه‌وه ڕێبه‌راتیمان لێ ئاگادار کردبۆوه و ده‌وڵه‌تیش لێى ئاگاداره ڕه‌چاو بکرێن."
شاندێکی سه‌ربه‌خۆ چاودێری هه‌نگاوی کشانه‌وه ده‌کات
هاوکات KCK چاودێرى ئه‌و قۆناخه‌ی له‌لایه‌ن شاندێکى سه‌ربه‌خۆوه، بۆ راوه‌سته کردن له‌سه‌ر هه‌ڵه یان هه‌ر ئاسته‌نگیه‌ک له هه‌ردوو لا ڕووبدات، بۆ هێمنى و پێشکه‌وتنى قۆناخه‌که، وه‌کو ده‌رفه‌تێکى گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند .
KCK رایشیگه‌یاند :"وه‌کو ته‌ڤگه‌رى ئازادی، ئه‌و قۆناخه‌ى که به بانگه‌وازى ڕێبه‌رئاپۆ له نه‌ورۆزدا ده‌ستمان پێکردووه، نه ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له تورکیا، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له هه‌موو پارچه‌کان و کۆتاییهاتنى قۆناخى پێکدادان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست، له راستیدا ده‌ستپێکردنى قۆناخێکى نوێیه که کێشه‌کان نه به رێگاى چه‌ک به‌ڵکو به رێگاى سیاسه‌ت و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌و قۆناخه‌ى که تێدا ده‌ژین، گه‌لانى هه‌رێمه‌که له شه‌ڕ و پێکدادان ماندوون و چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌کسانى و ئازادى خۆى ده‌سه‌پێنێت. بۆ گه‌لانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ئاسیاى ناوین، هێنده‌ى نان و ئاو پێویستیان به دۆخێکى ئاشتیانه و کۆتاییهاتنى شه‌ڕ و پێکدادان هه‌یه ."
پێویسته پلاتفۆڕمێکی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ولێر سازبکرێت
له به‌رده‌وامی کۆنفرانسه رۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا KCK ئاماژه‌ی به هه‌نگاوێکی تری گرنگ کرد که ئه‌ویش قۆناخی دروستکردن و پته‌و کردنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کورده و له‌و رووه‌شه‌وه رایگه‌یاند :"له‌و قۆناخه‌دا که له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست و وڵاته‌که‌مان گۆڕانکارى گرنگ و ژیانى به‌رێوه‌یه، له هه‌موو پارچه‌کاندا بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و ئاشتى و گه‌ییشتن به پلاتفۆرمێکى نه‌ته‌وه‌یی، بانگه‌وازى رێکخستن کردن و به‌شداربوون له ( کۆنفرانسى یه‌کێتی، یه‌کگرتن و ئاشتى کورد ) له هه‌ولێر ده‌که‌ین."
ته‌واوی ورده‌کارییه‌کانی لێدوانه‌که پاش که‌مێکی تر ...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر