Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۹, دوشنبه

من ئه‌و ئه‌زموونه‌م بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌وێ ، من شانازی به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی باکووری کوردستان ده‌که‌م و پێویسته‌ که‌ پشتیوانی خۆمان بۆ باکوور به‌هێزتر بکه‌ین و ئاڵقه‌ی پیوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تووند و گوتاری هاوبه‌شمان هه‌بێ.


من ئه‌و ئه‌زموونه‌م بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌وێ ، من شانازی به‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی باکووری کوردستان ده‌که‌م و پێویسته‌ که‌ پشتیوانی خۆمان بۆ باکوور به‌هێزتر بکه‌ین و ئاڵقه‌ی پیوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تووند و گوتاری هاوبه‌شمان هه‌بێ. 

هه‌ندێک تاکی پاسیڤ و بێ مێشک و پاره‌ په‌ره‌ست، ته‌واو خه‌رفاون و بێ فکر که‌ ئاگایان له‌ ره‌جه‌بیش نی‌یه‌، هاتوون بۆ ئێمه‌ شرۆڤه‌ی سیاسی ده‌که‌ن و پشتیوانی کردن له‌ خه‌باتیباکوور و رۆژئاوای کوردستان به‌ خه‌یانه‌ت ده‌زانن و هێشتاش هه‌ر ده‌ڵێن رۆژهه‌ڵات پێشه‌نگه‌ و ئێمه‌ سه‌رقافله‌ی دێموکراسین و ته‌خریبی که‌سایه‌تی نووسه‌ران و چالاکان ده‌که‌ن و به‌ تۆمه‌تی پشتیوانی کردن له‌ باکوور به‌ ئاپۆچی و لایه‌نگری په‌که‌که‌ له‌ قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، پێموابی ئه‌گه‌ر ئه‌و چالاکانه‌ لایه‌نگری په‌که‌که‌ و ئاپۆچی بن، ئه‌و جۆره‌ تاکه‌ ئاژانانه‌ لانگری پان ئێرانیست و نووریزاده‌ و ئه‌مسالی ئه‌وانن و نان خۆری سه‌ڵته‌نه‌تته‌له‌به‌کانن.
ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ هێنده‌ بێ مێشک و دواکه‌توون که‌ له‌یلازانا و حه‌سیب کاپلان و ئه‌حمه‌د تورک و ده‌میرتاش و گولتان کشناک، نه‌ورۆزه‌کانی ملیۆنی باکوور و چالاکی‌یه‌کانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، دایکانی ئاشتی ، به‌رخۆدانی گه‌نجان و به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، شه‌ری پارڵمان ، ده‌یان میدیا و راگه‌ینداوی به‌هێزی کوردی، په‌یامی ئاشتی ئیمرالی، هێزی له‌بن نه‌هاتووی په‌که‌که‌، پشتوانی له‌ مافی مرۆڤ و مافی ژنان، خه‌باتی یه‌کسانی و شۆرشی بێ پسانه‌وه‌ و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد و به‌شداری باکووری کوردستان له‌ هاوکێشه‌ سیاسی‌یه‌کانی ناوچه‌ و جیهان‌، نابینن و هه‌موویان ئینکار ده‌که‌ن و خۆشیان ئه‌وه‌ی نی‌یانه‌ خوێنده‌واری سیاسی‌یه‌ و بوونه‌ به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر له‌ به‌ده‌م خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌نانه‌ت توانانی پێکهێنانی وه‌ها که‌شیکێش‌یان نی‌یه له‌ رۆژهه‌ڵات بگره‌ هه‌ر حیسابیش‌یان بۆ ناکرێ،
نا عه‌زیزی من ئه‌وه‌ خه‌یاڵی که‌شکه‌.، ئه‌و عه‌قلی‌یه‌ته‌ ده‌بێ وه‌لانرێ و هیچ که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌ خه‌باتی باکووری و رۆژئاوای کوردستان بکه‌ و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌ پارچه‌یه‌ پشت گوێ بخا، ئێمه‌ بۆ کوردایه‌تی خه‌بات ده‌که‌ین نه‌ک بۆ حیزبایه‌تی.
ئه‌گه‌ر چالاکی مافی مرۆڤی سه‌یری باکووری‌یه‌کان بکه‌.
ئه‌گه‌ر چالاکی مافی ژنانی سه‌یری دایکانی ئاشتی و خوشکانی په‌رلمان و شیره‌ ژنه‌کانی قه‌ندیل بکه‌ ئه‌زموون.
ئه‌گه‌ر سیاسی ده‌میرتاش و ئه‌حمه‌د تورک و ئۆجه‌لان ببینه‌.،
ئه‌گه‌ر چه‌کداری قه‌ندیل و ناوجه‌رگه‌ی باکوور و به‌رپرچدانه‌وه‌ ئۆپۆراسیۆنه‌کان فاشیزمی تورکیه‌ ببینه‌،
ئه‌گه‌ر که‌مپ نشینی به‌رخۆدانه‌کانی مه‌خموور ببینه‌.!
ده‌نا له‌ ماڵی خۆت دانیشه‌ و بیخولێنه‌وه‌ و بۆ من مه‌به‌ به‌ رۆناکبیرو شرۆڤه‌کاری سیاسی.

بۆ رۆژهه‌ڵات چی‌تان کردووه‌.
راستی بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ خه‌باتی باکوور نابینن باوه‌ریان به‌ خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش نی‌‌یه‌ و ته‌نانه‌ت بۆشیان گرینگ نی‌یه‌.، ئه‌وانه‌ له‌ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌رێن و چاوه‌رێی ئیمامی زه‌مانی کوردین که‌ رۆژهه‌ڵاتیان بۆ ئازاد بکه‌.،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ وردی سه‌یری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین ، دوور به‌ بۆن و به‌رامی حیزبی ، ئه‌وه‌ ئاماده‌ی حه‌ره‌که‌تێکی مه‌زنه‌ و ئه‌و پتانسیله‌ش ئاماده‌یه‌ و گۆره‌پانی کوردی پێویستی به‌ یه‌ک جرقه‌ هه‌یه‌ و گری شۆرش و به‌رخۆدانی رۆژهه‌ڵات ده‌گاته‌ لوتکه‌ی خۆی و به‌م زووانه‌ نۆبه‌ی سه‌رهه‌لدانی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتیش دێ.
پرسی کورد و مه‌سه‌له‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد. کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد و پرسی زمانی دایک. ئێعدام و ته‌بعید، ملیتاریزه‌کردنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بوونی که‌شێکی توندی ئه‌منی‌یه‌تی، نه‌بوونی فه‌زای سیاسی، ئاسمیلاسیۆنی فه‌هه‌نگی، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێکاری که‌ بۆته‌ هۆی ئیفلیجی خه‌ڵک، نه‌بوونی به‌نشداری سیاسی له‌ ده‌سه‌ڵات، نه‌بوونی هیچ چالاکی‌‌یه‌کی سیاسی و مه‌ده‌نی و چه‌کداری، هه‌:ڵاتنی مێشکه‌کان و ده‌ربه‌ده‌ربوونی و ئاواره‌بوونی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات بۆ تاراوگه‌، ئه‌وانه‌ و سه‌دان مه‌سائیلی تر که‌ زۆر که‌س پشت گوێی خستوون و بۆته‌ هۆی خامۆشی گڕی شۆرشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر