Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۲۵, یکشنبه

هۆزان مەحموود و ئازاد حەمە باس لە فێمینیزم دەكەن


هۆزان مەحموود و ئازاد حەمە باس لە فێمینیزم دەكەن
وارڤین – سلێمانی: لە ئێوارە كۆڕێكی ناوەندی ئەندێشەدا، كە بڕیارە رۆژی سێشەممە ساز بكرێت هەریەك لە كەسایەتی ژنی كورد (هۆزان مەحموود) و لێكۆڵەر‌‌ دكتۆر (ئازاد حەمە) باس لە پرسی (فێمینیزم) بكەن.


بڕیارە رۆژی سێشەممە (16 / نیسان – ئەپریل / 2013)، لە ناوەندی رۆشنبیری (ئەندێشە) و گۆڤاری (مەدەنیەت)، ئێوارە كۆڕێك بۆ هەر یەك لە كەسایەتی ژنی كورد (هۆزان مەحموود) و لێكۆڵە‌ر دكتۆر (ئازاد حەمە) ساز بكرێت.

لە كۆڕەكەدا، (هۆزان مەحموود)،  لەژێر ناوی (فێمینزم، جەستەی ژن و بەهاری عەرەبی!)، باسەكەی خۆی پێشكەشدەكات و دكتۆر (ئازاد حەمە)ش لە ژێر ناونیشانی (فەلسەفەی فیمینزم و ڕەوشت) بابەتێك دەخاتەڕوو.

كۆڕەكە كاتژمێر (4:00)ی ئێوارە ساز دەكرێت.
شوێن: سلێمانی/ شەقامی مەولەوی نهۆمی چوارەمی تەلاری سیروانی نوێ، ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشە.
هاتن بۆ هەمووانە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر