بە پێێ هەواڵێک کە بە دەست ژنانی ئازەرمێهری کوردستان گەیشتوە ئەمرۆ کۆمەڵێک لە ژنانی مەریوان بە
مەبەستی نارەزایەتی دەربرین بەرانبەر بە بێ رێزی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە ژنانی کورد و کردەوەکانیان لە شاری مەریوان لە مەیدانی دوانزە سوارەی ئەو شارە کۆبونەوەی نارەزایەتیان ئەنجام دا ، بەڵام لە لایەن هێزەکانی رژیمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر خەڵک و ژنانی نارازی و فەزایەکی ئەمنیەتی قورس بە سەر شاردا زاڵە
شایانی باسە دوێنی ریکەوتی ٢٦.٠١.١٣٩١ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی بێرێزی کردن بە هەست و کۆمەڵگای کوردستان و ژنانی کورد جل و بەرگی ژنانەی کوردیان لە بەر جەوانێک کردوە و بە ناوی ئەرازل و ئەوباش لە ناو ماشینی هێزەکانی رژیم بە ناو شاری مەریواندا گەراندوە کە ئەم کارەی رژیم نەک بێرێزی بە هەستی جەوانان و ژنانی کوردە بەلکو بێرێزی بە بەها کوردیەکان و کۆمەڵگای کوردستانە
http://azarmehr.eu/ku/?p=1568
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر