ئه‌فسه‌رێکى ئاسایشى هه‌ولێر نهێنیه‌کانى تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا ده‌کات
برایه‌کى رۆژنامه‌نوسى تیرۆرکراو سه‌رده‌شت عوسمان که هاوکات ئه‌فسه‌رى ئاسایشى هه‌ولێره چه‌ندین نهێنى شاراوه‌ى تیرۆرکردنه‌که ئاشکرا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێ هێزێکى گه‌وره له پشت تیرۆرکردنه‌که‌ى سه‌رده‌شته‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌و هێزه گه‌وره جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نیه بڵێت من ئه‌و کاره‌م کردوه.
له دوا ژماره‌ى گۆڤارى لڤیندا هه‌ژار عوسمان براى سه‌رده‌شت عوسمان له ساتى تیرۆرکردنى براکه‌یدا کارمه‌ندى ئاسایشى پارتى بووه به پله‌ى ملازمى یه‌که‌م، له ساتى دیارنه‌مانى سه‌رده‌شتدا زۆر سه‌ره‌داوى نهێنى ده‌ستکه‌وتووه و وه‌ک خۆى ده‌ڵێ "هه‌ر کاتێک دادگایه‌کى دوور له کاریگه‌رى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئێستا هه‌بێت ده‌توانێت به به‌ڵگه‌ى روون و ئاشکرا بکوژانى سه‌رده‌شت به سزاى یاسایى خۆیان بگه‌یه‌نێ".
برایه‌که‌ى سه‌رده‌شت عوسمان وتى "له رێکه‌وتى 5/5/2010 کاتژمێر 8:30 خوله‌ک کاتێک ده‌ڕۆیشتم به‌ره‌و ده‌وامى رۆژانه‌م له‌سه‌ر شه‌قامى که‌رکوک په‌یوه‌ندیم پێوه‌کراو پێیان وتم که سه‌رده‌شت له‌به‌رده‌م زانکۆ فرێندراوه، ئه‌و کات من له کۆلێژى ئاداب نزیک بووم و به ماوه‌ى پێنج خوله‌ک گه‌یشتمه به‌رده‌م ده‌رگاى کۆلێژى ئاداب و شوێنى بردنى سه‌رده‌شت".
ده‌شڵێت: ئه‌و کاته‌ى سه‌رده‌شت رفێندرا من به‌رپرسى ئیداره‌ى بازگه‌کانى هه‌ولێر بووم له سه‌ر شێوازى بردنى سه‌رده‌شت زۆر شتى ناڕاست وتراوه و ده‌مه‌وێ بۆ راى گشتى روونی بکه‌مه‌وه.
سه‌باره‌ت به شێوازى روداوه‌که رایده‌گه‌یه‌نێ "کاتێک سه‌رده‌شت له ئۆتۆمبێل دابه‌زیوه که‌سێک هاتوه‌ته لاى و له‌گه‌ڵیدا راوه‌ستاوه تاکو ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌گات که بۆ ئه‌و روداوه ئاماده‌کراوه، له‌کاتى گه‌یشتى ئه‌و ئۆتۆمبێله دوو که‌سى دیکه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که دابه‌زیون و سه‌رده‌شت له‌وکاتانه زانیویه‌تى ده‌یبه‌ن بۆیه زۆر هه‌وڵیداوه له‌ده‌ستیان رابکات و به‌ده‌نگى به‌رز هاوارى کردووه "ئه‌وانه ده‌مبه‌ن ده‌مکوژن".
هه‌ره‌ها وتیشى: شێوازى بردنى سه‌رده‌شت دوو بازنه‌یى بووه، بازنه‌ى یه‌که‌م سه‌رده‌شتى رفاندوه و بازنه‌ى دووه‌م به‌رگرى له بازنه‌ى یه‌که‌م کردووه و نه‌یهێشتوه که‌س نزیک بێته‌وه له ئۆتۆمبێله‌که، کاتژمێر 8:35 خوله‌ک به جیهازى بازگه‌کان سه‌رجه‌م بازگه‌کانم ئاگادار کردوه‌ته‌وه که برایه‌کى ملازم هه‌ژار براوه و بازگه‌کان کارى خۆیان کرد.
براکه‌ى زیاتر وتى: سه‌رده‌شت تا نزیکه‌ى سێ کاتژمێر هه‌ر له هه‌ولێر بووه و به پێى زانیارى ورد سه‌رده‌شت له ساتى رفاندنیه‌وه تاکاتژمێر 11:15 خوله‌ک له شوێنى (ناتوانم بیڵێم) ده‌ستبه‌سه‌ر بووه و نه‌براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى که سه‌رده‌شتى رفاندوه وێنه‌ى گیراوه و له کاتى بردنى سه‌رده‌شت له هه‌ندێک شوێنى نزیکى ئه‌وێ وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌که گیراوه و سه‌رده‌شتى تێدابووه، بڕیاربوو له رێگاى زوومه‌وه وێنه‌ى شوفێره‌که ئاشکرا بکرێت، به‌ڵام نازانم چى به‌سه‌رهات، من چه‌ند جارێک داواى وێنه‌که‌م کرد، به‌ڵام دواجار وێنه‌که بزر کرا.
هه‌ژار عوسمان ده‌ڵێت: وه‌ک بنه‌ماڵه‌ى سه‌رده‌شت لامان روون و ئاشکرایه که بکوژى سه‌رده‌شت کێیه و کام که‌سایه‌تیه‌یه، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت ناتوانین داواى یاسایى له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن و داواکه‌ش نرخى نیه.
له کۆتاییدا وتویه‌تى "گه‌وره‌یى سه‌رده‌شت له‌وه دابووه که هێزێکى گه‌وره تیرۆرى کردووه، به‌ڵام ئه‌و هێزه گه‌وره جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نیه بڵێت من ئه‌و کاره‌م کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام خه‌ریکى درۆ هه‌ڵَبه‌ستنن".
چه‌ترپرێس
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر