Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ دی ۲۴, سه‌شنبه

بان کی مون سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و که‌مپی ئاواره‌کانی سوریا له‌وێ ده‌کات

بان کی مون سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و که‌مپی ئاواره‌کانی سوریا له‌وێ ده‌کات.


بان کی مون سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌یشـته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی کۆبووه‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی که‌مپـی که‌ورکۆسکی ئاواره‌کانی سوریای له‌ نزیک هه‌ولێر کرد و سوپاسی هه‌رێمی کوردسـتانی کرد بۆ میوانداریکردنی زیاتر له‌ 200 هه‌زار ئاواره‌ی سوری. داواشی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم کرد سنووره‌کانی به‌ ڕووی ئه‌و سوریانه‌ به‌ کراوه‌یی بهێڵێته‌وه‌ که‌ له‌تاو شه‌ڕی ناوخۆی نێو وڵاته‌که‌یان په‌نا بۆ هه‌رێم ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی ناو عێراقیش، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌ به‌رامبه‌ر وتووێژه‌ نوێـیه‌کانی نێوان حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان. جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێسـتادا هه‌ل له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ ده‌سـتوریـیانه‌ی له‌ مێژه‌وه‌ مشتومڕیان له‌سه‌ره‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر