Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ دی ۲۷, جمعه

وێنەی سەرۆک ئاپۆ

گه‌ل چاوه‌ڕوانى ئازادبوونیه‌تى ، ئه‌مرۆش چوار وێنه‌ی تری ئۆجالان بڵاوکرانه‌وه‌چوار وێنه‌ی تری نوێى رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان که‌ له‌دوورگه‌ی ئیمڕاڵی گیراون له‌گه‌ڵ‌ شاندی دانوستانکارانی HDP و BDP بڵاو کرانه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی کانوونی دووه‌م چوار وێنه‌ی تری رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان که‌ له‌دوورگه‌ی ئیمڕاڵی گیراون له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کرانه‌وه‌ . دوو له‌وێنه‌کان ( ئۆجالان و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ) ، په‌ڕله‌مانتاری HDP یه‌ که‌ له‌وێنه‌که‌ هه‌ر دوو کیان زۆر خۆشحاڵ و ده‌م به‌خه‌نده‌ن . وێنه‌یه‌کی تریان له‌ئۆجالان و جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP ( په‌روین بۆڵدان ) و وێنه‌ی تریش پێکهاتووه‌ له‌ ( سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ، ئۆجالان و په‌روین بۆڵدان و ئیدریس بالووکه‌ن ) .
وێنه‌کان هیوایه‌کى مه‌زن به‌ئازادى خوازان ده‌به‌خشن 
جێگای بیرهێنانه‌وه‌ی دوێنێش ( 3)ی وێنه‌ی تری ئۆجالان به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵاتییه‌کان بڵاو کرابوونه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ ماییه‌ى خۆشحاڵى سه‌رجه‌م  گه‌لى کورد و گه‌لانى ئازادیخواز . به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌دیده‌کرێت هه‌م له‌سه‌ر تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌میش له‌ناو کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت گه‌لى کورد چاوه‌روانى ئازادبوون و تامه‌زرۆى له‌نزیکه‌وه‌ بینینى ئۆجالانن . 
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م وێنانه‌  دوا به‌دوای لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دێت که‌ به‌شیر ئاتالای له‌وته‌یه‌کدا دانی به‌وه‌دا نابوو که‌ ئۆجالان سه‌رۆکی گه‌لی کورده‌ و هاوکات دوێنێش عه‌بدولڵا گول رایگه‌یاندبوو ئه‌مڕۆ شتی باش رووده‌ده‌ن .

http://so.firatajans.com/news/roejnae/gh-l-chwh-rwn-y-zdbwwnyh-t-y-h-mroesh-chwr-wynh-y-try-y-oejln-blwkhrnh-wh.htm .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر