Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ فروردین ۳۱, یکشنبه

کۆماری پەتۆسیداری ئیران زیندانییەکی سیاسی کوردی بە ناوەی سمکۆ خورشیدی خەڵکی شاری بانە لە زیندانی دیزل ئابادی شاری کرماشان لە سێدارەدا


  کۆماری پەتۆسیداری ئیران زیندانییەکی سیاسی کوردیسمکۆ خورشیدی خەڵکی شاری بانە  لە زیندانی دیزل ئابادی شاری کرماشان لە  سێدارەدا
رۆژی پێنج شەممە[ ١٧ی ئاوریل بەرانبەر بە ٢٨ی خاکەلێوە ] کۆماری پەتۆ سیداری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی دیزل ئابادی شاری کرماشان بەندکراوێکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری بانەی لە سێدارەدا.


بە پێی هەواڵی هەواڵدەری  رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ، سمکۆ خورشیدی" بەندکراوی سیاسی کوردی بە ئێعدام مەحکووم کراو" لە بەندیخانەی دیزل ئابادی کرماشان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە حوکمەکەی جێبەجێ کرا و لە سێدارە درا .
سمکۆ خورشیدی خەڵکی شاری بانە و  لە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی ، لە یەکێک لە ئتوبانەکانی نزیک تاران لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی رێژیمەوە تەقەی لێ دەکرێ و بە برینداری  دەستبەسەری دەکەن . دواتر  و پاش چەند مانگ هێشتنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی شاری سەقزی دەگوازنەوە و لە  بانەمەڕی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا و بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خوا و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و بەشداری لە چالاکی چەکداری،  حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێنن .
بە پێی هەواڵدەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ، تا ئێستا تەرمی سمکۆ خورشیدی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر