Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ شهریور ۱۸, سه‌شنبه

د. کەمال میراودەڵی: 1-بارزانی دەبوو تا ئێستا چوار هەزار فیدایی خۆبەخشی بۆ رزگارکردنی كچەکان بناردایە نەک سەرەک عەشیرەتێکی عەرەب ئەم کارە بکات




د. کەمال میراودەڵی:
1-بارزانی دەبوو تا ئێستا چوار هەزار فیدایی خۆبەخشی بۆ رزگارکردنی كچەکان بناردایە نەک سەرەک عەشیرەتێکی عەرەب ئەم کارە بکات 
2-لەم کاتە ناسکەدا کە شەرەفی نەتەوایەتی کورد لە دنیادا هەراج دەکرێت لە جیاتی شەرمەزارکردنی ٤٠٠ ئافرەتی خانەنشینکراو ، گۆڕان دەبووایە ٤٠٠ هەزار ژنی بهێنایە سەر جاددەو

ئەمەش بەرهەمی فسفسپاڵەوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
٤٠٠ژنی فرۆشراو لە بیر بەرنەوە ، ٤٠٠ ژنی خانەنشینکراو تاوانبارن .

سەیری هەندێ سایت بکە ، دەڵێی دنیا شامی شەریفە نەک شامی گەوادی دینیی و خیانەتی نەتەوەیی .

رۆژنامەی تایمز و کۆمەلەی مافی مرۆڤی سوریاو و ئاژانسەکان هەموو بەبێ گومان ئەوە دەسەلمێنن، لە رەققەی شام چوارسەد کچی دیلی کورد کراون بە سەبایا ، هەر کچەی بەدوو هەزار دۆلار فرۆشراون یان دەفرۆشرێن .

داعشەکان لەسەرتویتەرەکانی خۆیان وەک واجبیكی ئیسلامی بۆ بانگەوازی جیهاد دژی کوففار هەڕاجیان دەکەن .

لە گوندی بەعج ، ٩٨ کۆترە کچی کورد هاوار لە پەرلەمانتارو سەرۆک عەشیرەتێک دەبەستن لەدەست داڵەکانی داعش رزگاریان کات .

سەرۆکی عەشیرەتی شەمر سێخ عەبدوڵلا یاوەر چەکدار دەنێڕێت بۆ رزگار کردنیان ، دوایی هەولێ کڕینیان دەدات بۆ ئەوەی دوایی شەرەفی ئەوان رزگار کات ، بەلام سەرناگرێت .

کچەکان مەچەکی خۆیان بە چەقۆو ددان دەبڕن و بەم جۆرە خۆ دەکوژن . بۆ ئەوەی تەنانەت رێگای ئەم جۆرە خۆکوشتنەشیان نەەدن پاسەوانەکان بەرگووللەیان دەدەن. بە پێی راپۆرتەکانی دەیلی تەلەگراف و دەیلی مەیلی بەریتانی : باوکێک لە ناوچەی شەنگال کچە تاقانە مناڵەکەی خۆی دەکوژێت تا نەکەویتە دەست درندەکان . باوکێکی تر ‌هەشت کچی خۆی دەکوژێ ئەوسا خۆشی دەکوژێت . ژنێكی سکپڕی کورد لە دیلکراوەکان لە زیندانێکی کاتیی ناوچەی موسڵ تەلەفون بۆ مێردەکەی دەکاو ناونیشانی شوێنی گیرانیانی پێ دەلێت ، لە بەری دەپارێتەوە ، نەک ئەو گەوادانەی فرۆشتیانن بچن رزگاریان بکەن ، بەڵکو داوا لەئەمریکییەکان بکات ئەو قوتابخانە بۆردۆمان کات کە لەوێدا زیندانییکراون تا بە کۆمەڵ بمرن و نەکەونە بەر شەهوەتی دڕندە ئیسلامییەکان.

دیارە گەر دەسەلاتی کورد هەر ئەوەندەشیان لە دەست هاتبایە ئەم داوایەیان لە ئەمریکییەکان کردبایە و ژنەکان بەکۆمەڵ بە بۆمبا کوژرابان ، باشتر بوو لەوەی بکرێن بە سەبایاو بفرۆشرێن . ئەم چیرۆکانەو دەیان چیرۆکی لەم چەشنە لە سەر ئینتەرنێت و میدیاکان هەن.

بەلام میدیای لە شەرەفداماڵراوی کوردیی هەر لە سەرەتاوە خەریکی فشەو فیشال و داعشچێتیی و مووچەبازیی بووە. سەیری هەندێ سایت بکە دەڵێی دنیا شامی شەریفە نەک شامی گەوادی دینیی و خیانەتی نەتەوەیی . لە نێجیریا بۆکۆ حەرام ٢٧٠ کچەقوتابی رفاندو دیلی کردن و هەڕەشەی کرد بیانکا بە سەبایاو بیانفرۆشێت ، لە پێش هەموو کەسدا پیاوە ئایینیەکانی ئیسلامی لەوێ بە توندی هاواریان دژی ئەم دڕندەگەرییە بەربەرییە کرد . بە سەدان هەزار ژنی نێجیریا دەیان رۆژ هاتنە سەر جاددەو وازیان نەهێنا تا کەمپەینەکەیان بۆ گێرانەوەی کچەکانیان بوو بە کامپەینێکی نەتەوەیی هەر لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتۆکانەوە تا ئۆباماو ژنەکەی تا کامیرۆن و هۆلاند و تەواوی سەرکردە و کەسانی ناوداری سیاسیی و رێکخراوو کە سە ناودارەکانی دنیا بوونە بەشێک لەم کامپەینە جیهانییە ، راستە تا ئێستا کچەکان هەموویان ئازاد نەکراون . بەلام ژنان و گەلی نایجیریا سەلماندیان کە شتێک هەیە ناوی شەرەف و ویژدانەو لە کارەساتی رۆڵەکانیان بێدەنگ نابن . سەلماندیان کە میللەتی نایجیریا رەنگە میللەتێکی بێ دەسەڵات بێت لەم کارەدا ، بەلام میللەتیکی بێ شەرەف نییە .

فسفسپاڵەوانە بۆش و بێ ئابرووەکانی گۆرانیش نەیانتوانیوە تەنانەت یەک کۆبوونەوەش بە قۆندەرەخانەکەی پەرلەمان بۆ باسی مەسەلەکانی خیانەتی ولاتفرۆشتن و شەرەففرۆشتن و رزگارکردنی قوربانییەکان بکەن ، کە دیارە قسەو باسەکانیشیان قیمەتی قەیتانی قۆندەرەی نییە .

لەمەش پتر بێ ئابرووانە لە رۆژی سی و یەکی ئاب و لە گەرمەی ئاشبەتاڵ و سیویەکی ئابە نوێکاندا ، شتێکی سەخیفی بێ تامی بێ مانای گەندەڵیی و گەوادیی کۆن دەژێننەوە هەر وەک ئەم ولاتە هەموو کونج و بن بەردو دارو کۆلان و شەقام و گردو دۆڵ و بازارو دەزگاو دایەرەیەکی گەندەلخانەو ئاودەستخانەی حیزب نەبێت .

هەر وەک هەموو ، هەر هەموو جاشی یەک ماکەری گەورەی خیانەت و خۆفرۆشتن و ولاتفرۆشتن نەبن ئەوەتا بە ئاشکرا لە پێش چاوی دنیادا شەرەففرۆشتنیشی بە مانا ئەخلاقییەکەی نەک تەنیا سیاسییەکەی هاتە سەر .

ئەمە چ ماناو ئاماژەیەک دەدات لە کاتێکدا ٤٠٠ ئافرەتی کورد لە شام بە شەرعی دەکرێن بە سەبایاو دەفرۆشرێن ، کەچی گەوادەکانی شەرع باسی خانەنشینی ناشەرعیی ٤٠٠ ژنی کورد دەکەن ؟

لەم کاتە ناسکەدا کە شەرەفی نەتەوایەتی کورد لە دنیادا هەراج دەکرێت لە جیاتی شەرمەزارکردنی ٤٠٠ ئافرەتی خانەنشینکراو ، گۆڕان دەبووایە ٤٠٠ هەزار ژنی بهێنایە سەر جاددەو ، بەر دەرکی دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتۆکان و هەموو کۆنسۆلییەکانی ئەمریکاو بەریتانیاو ئەوروپاو تورکیایان دەگرت و چۆڵیان نەدەکرد تا وەک کەیسی کچەکانی بۆکۆ حەرام ئۆباماو ژنەکەی و نەتەوە یەکگرتۆکان و هەموو دەولەتانی دنیا بۆ رزگارکردنیان دەهاتنە سەر خەت دەکرد.

دەبوو تا ئێستا چوار هەزار فیدایی خۆبەخشی بۆ رزگارکردنی كچەکان بناردایە نەک سەرەک عەشیرەتێکی عەرەب ئەم کارە بکات .

دەبوو واز لە میدیای حیزبی دیماگۆکی بەتاڵی خۆی بێنێ و تا ئێستا حکومەتی ناچار کردایە دەزگایەکی میدیایی نەتەوەیی پرۆفێشنال و سەربەخۆی هەبێت کە ئێستا ، پەیامنێرەکانی لە هەموو شوێنێک دەبوون و شەوو رۆژ چیرۆکی ژنە دیلەکان و رەوشی هەموو ئاوەرەکانی دەقیقە بە دەقیقە بەراستگۆیی بە خەلک دەگەیاند و هەست و هوشیاریی و یەکنەتەوەیی و ویژدانی ئینسانیبوونی پتەو دەکرد… نەک یەکەم دەزگا بێت لە رێگای فشەبازیی فسفسپالەوانەکانی خۆیەوە شەرعییەت بە میدیای میت و دەزگای داعشی رووداو – یش بدات …

(٢)

لە سەوابیتە دینییەکانی گۆڕان

گەر کچێکی کورد

کوڕێکی کوردی خۆشویست

بە پاکیی و بۆ دەزگیرانیی

بەبێ ئاگاداری کەس و خێزانی

ئەمە حەرامە

بیکوژن

بیسووتێنن

بەلام ئەوە

حەڵاڵ و زەڵالە

گەر دەسەلات

کچەکانتان بە رووتیی

پێشکەشی داڵەکانی داعش کا

بەو مەرجەی بە عارەبی

دوعایان بۆ بخوێنن

لەمە بەولاوە حەرامە حەرام

لە بیریان بەرنەوە و

ناویان مەهێنن 

تێبینی: ئەم وتارە لە سایتی "وتاری کورد" وەرگیراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر