Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ شهریور ۱۲, چهارشنبه

پارتی به‌ هێزێکی گه‌وره‌ی ۱۲۰۰۰ هه‌زار که‌سی نه‌یان توانی یه‌ک کاتژمێر خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ۱٥۰ چه‌ته‌ی داعش رابگرن



پارتی به‌ هێزێکی گه‌وره‌ی ۱۲۰۰۰ هه‌زار که‌سی نه‌یان توانی یه‌ک کاتژمێر خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ۱٥۰ چه‌ته‌ی داعش رابگرن
بەلام با لە بیرمان نەچێت کە پارتی بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەنگالی رادەستی تێرۆریستانی ئیسلامی کرد وفەرمانەکیش لە سەر داوای ئەردۆغان بوو


رایانکرد و ئه‌م کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌یان خولقاند،که‌ تیایدا به‌ هه‌زاران ئێزدی بێتاوان گیانیان له‌ ده‌ست و زیاد له‌ ۲۰۰۰ هه‌زار ژنی کوردی ئێزدی له‌ لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه‌ رفێندران و ئێستا له‌ بازاره‌کانی موسل و ره‌قه‌ی سوریا دا،کرین و فرۆشتنیان پێ ده‌کرێت.ئه‌گه‌ر شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌ و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ رێگریان له‌ چه‌ته‌کان نه‌کردبا،کاره‌سات و کۆمه‌لکوژیه‌که‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بوو.
به‌لام به‌داخه‌وه‌ هه‌روه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان،پارتی و راگه‌یاندنه‌کانی هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ رۆلی مێژووی ئه‌و هێزانه‌ ناکه‌ن و بۆ شاردنه‌وه‌ی راکردن و شکسته‌ گه‌وره‌که‌ی خۆیان،ئێستا ده‌یانه‌وێت خه‌لک چه‌واشه‌ بکه‌ن و گوایه‌ ئه‌وان ئه‌و خه‌لکه‌یان رزگار کردوه‌ و رێگریان له‌ کۆمه‌لکوژی کردوه‌.
له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و هێزانه‌ بکه‌ن،زۆر بێشه‌رمانه‌ و خه‌یانه‌تکارانه‌ دژایه‌تیان ده‌که‌ن.به‌لام ده‌بێت بنه‌ماله‌ی بارزانی و ئه‌وانه‌ی ده‌هۆلیان بۆ ده‌کوتن،زۆر باش بزانن که‌ دژایه‌تی کردنی په‌که‌که‌ له‌ زه‌ره‌ر و زیان زیاتر،هیچ شتێکیتریان پێناگه‌یێنێت.پێویسته‌ پارتی دان به‌ شکستی خۆی و سه‌رکه‌وتنی په‌که‌که‌ دا دابنێت،له‌وه‌ زیاتر هیچ رێگ چاره‌یه‌کی دیکه‌ی نییه‌!!!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر