Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ شهریور ۱۲, چهارشنبه

پارتی سەر بە تورکیایە هەر چی ئەردۆغاان بیهەوێت ئەوا مسعود بارزانی جی بە جیی دەکات


پارتی سەر بە تورکیایە هەر چی ئەردۆغاان بیهەوێت ئەوا مسعود بارزانی جی بە جیی دەکات
هۆکاری سەرەکيی کارەساتەکەی شەنگال
نووسینی


وەکو سەرچاوە ديبلۆماتە ئەمريکی و ئەوروپييە ئاگادارە نافەرمييەکان گوزارشی لێوە دەکەن، هەر لە هاتنە سەرکاری ئيخوان الشياطين بە ڕابەرايەتيی موحەمەد مورسی لە ميسر، دەنگۆی گەڕانەوەی خيلافەتی ئيسلامی لە پەرەسەندن و لە برەودا بو، تەنانەت سەرۆکی ڕابيتەی ئيسلامی يوسف القەرەزاوی، کە لە ئيمارەتی قەتەرەوە بە مەبەستی (بەيعە) گەڕايەوە بۆ ميسر، هەرکە دەستی خستە نێو دەستی مورسييەوە، پێی وت من موبايەعەت دەکەم بۆ هەتا هەتايی! چونکە موبايەعەی خيلافەتی بەناو ئيسلامی، دەکتاتۆرانە و بۆ هەتاهەتاييە و نەک بۆ چەند ساڵێک. ئەم گوزارشەی قەرەزاوی بو بە مايەی ئاڵۆزی لە نێوان ميسر و تورکيادا، چونکو عەبدوڵڵا گويل و ڕەجەب تەيب ئۆردوغان هەميشە لە کۆنگرە ئيسلامييەکاندا، پێيان لەسەر ئەوە داگرتووە کە خيلافەتی ئيسلامی لە بيستەکانی سەدەی ڕابردودا، لە تورکياوە کۆتايی پێ هات و پێويستە هەر لەوێشەوە سەرهەڵبداتەوە! لەولاشەوە لە ئەنجامی پەرەسەندنی پەيوەنديی دوقۆڵی ئابوری و سياسی لە نێوان حوکمی تاکڕەوانەی بنەماڵەی بارزانی و ڕژێمی داگيرکەری تورکيادا، بە مەبەستی گەڕان بە دوی دۆزينەوەی سەرچاوە نەوتێکانی باشوری کوردستان، کان و کانزايەکی هەرە گەورەی نەوت و غازيان لە سەرانسەری شەنگال و دەوروبەريدا دۆزييەوە، کە سەمتی سنورە نەوتييەکەی دەگاتەوە نێو ئێزدييەکانی ڕۆژئاوای کوردستان! ئەم زانيارييە نوێيانە بو بە مايەی درێژەپێدانی گفتوگۆی نهێنی لە نێوان داود ئۆغڵو و ئۆردوغان و ميتی تورک و نێچيرڤان و مەسعود بارزانيدا، حيزبەکەی ئۆردوغان وەک هەر حيزبە سياسييە بەناو ئيسلامييەکانی ديکە جيهان، بە حيزبە کوردە سياسييە ئيسلامييەکانی لەمەڕ خۆمانيشەوە، سەرپاکی ئێزدييەکان بە شەيتانپەرست و مەسيحييەکانيش بە کافر و کوشتنيان بە ئەرکێکی شەرعيی سەرشانی خۆيانی دەزانن (هەرچەندە لای خۆمان بە ئاشکرا باسی لێوە ناکەن) بەڵام لە سويد و ئەوروپا بە ئاشکرا و بەبێ پەردەوپەنا گوزارشی لێوە دەکەن! تەنانەت پێيان ناخۆشە نوێنەری ئێزدييەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و لە پەنا ئەواندا بونيان هەبێت! لە کاتێکدا سۆفييە عيرفانييە ناودارەکانی وەک سەعدی شيرازی لە کتێبی

کتێبی گولستان و مەنسوری حەللاج لە کتێبی تەواسين و شێخ محێدينی عەرەبی و شێخی گەيلانی و ئيمام ئەبو الفتوحی برای ئيمامی غەزالی، ئێزدييەکان بە گەورەترين مووەحيد و خواپەرستی سەرزەمينيان دادەنێن، بە هەمان شێوە مەسيحييەکانيش، وەک لە کتێبە عەرەبييەکەمدا (التصوف رحيق دين الانبياء) بە درێژی و بە بەڵگەی زۆرەوە باسم لێوەی کردووە. بەهەرحاڵ، دەرەنجامی پەرەپێدانی کۆبونەوە نهێنييەکانی ميتی تورک لەگەڵ بنەماڵەی بارزانيدا، ئەوەی لێکەوتەوە کە جارێ بە هيچ جۆرێک نابێ باسی دەرکردنی نەوت لەو دەڤەرەدا بکرێت، تا چارەسەرێکی تۆکمەی بنەڕەتيی بۆ کێشەکان دەدۆزنەوە، کە دەرەنچام و ڕاستەوخۆ ببن بە خاوەنی ئەو نەوتە زۆرە، نەخشە گڵاوەکەشيان خۆی لە قڕکردنی ئێزدييەکان لە شەنگالدا دۆزييەوە، ئەگەر نا ئەوە دەرکردنی ئەو نەوتە و بەو زۆرييە، دەبێتە مايەی بوژاندنەوە و بەهێزکردنی پايەی ئابوريی ئێزدێکان و دەکەوێتە ژير ڕەحمەت و ڕکێفی دەستی ئەوانەوە، لە هەمانکاتدا ئاگاداری کەينوبەينی ئەوەشن کە ئەمريکا و ئەوروپا و ئيسرائيل و هاوپەيمانەکانيان، لە هەوڵ و کۆششی ئەوەدان بۆ دامەزراندنی چەند کانتۆنێک بۆ ئێزدی و ئاشوری و عەلەوی و دروزيش، بە هاوشێوەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. لە هەمان کاتدا بنەماڵەکەی ئيمارەتی بارزان و ميتی تورک، لەو بڕوايەدا بون تاوەکو ئێزدييەکان لەو دەڤەرەدا بمێننەوە، پەيەدە و پەکەکە لەو ناوچانە باڵا دەست دەبن، چونکو ئێزدييەکانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، ئەگەر ڕاستەوخۆيش نەبێ، خويان بە هەواداری پەکەکە و پەيەدە دەزانن، هۆيەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ تاوانی چەندين جار قڕکردنی ئێزدی و زەردەشتی و پاشتريش برا ئەرمەنەکانمان، لە لايەن دەوڵەتی خيلافەتی داعشی بەناو ئيسلاميی ئەو سەردەمەی عەسمانييە تورکەکانەوە، چونکو ئەنجامدانی ئەو جينۆسايديانەی خەليفە عوسمانييە تورکەکان، هەرگيزاوهەرگيز لە ياد ناچن و وەک پەڵەيەکی ڕەش بە نێوچاوانيانەوە دەمێنێتەوە، کە ئێستا مەسعود بارزانيی ڕاستەوخۆ هاوپەيمانی حيزبەکەی ئۆردوغان و داود ئۆغڵوی ميراتگری ڕاستەقينەی ئەو خيلافەتە داعشە ئيسلامييەن. هەروەها بەپێی بۆچونی ميتی تورک و سەرانی بنەماڵە، بونی ئیزدييەکان و مەسيحييەکان لەو دەڤەرەی شەنگال و دەوروبەری موسڵ، هەم بە زيانی ڕژێمی تورک و هەم بە زيانی پاشای ئيمارەتی بارزان دەکەوێتەوە! بۆيە لە چەند ڕۆژانی بوريدا بە چاوی خۆمان بينيمان، کە چۆن ئەو پێشمەرگە بێ چەک و بێ تەقەمەنييە داماوانەی سەر بە پارتی، کە بە ئەمری ڕاستەوخۆی بارەگای بارزانی لە بەرەبەيانێکی زودا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی خەڵکە ئێزدييەکە، بە خشکەيی شەنگال و موسڵ و دەوروبەريان بەجێهێشت و لەو دەڤەرە کشانەوە، بەو کارەشيان ڕاستەوخۆ کيژ و ژن و ماڵ و منداڵی ئێزدييەکان و مەسيحييەکانيان خستە ژێر ڕەحمەتی تەرۆريستە چاوبرسييەکانی خيلافەتی ئيسلاميی داعشەوە! بە دڵنياييەوە دەيڵێم ئەگەر خوداوەند چيای شەنگالی نەکردايەتە قەڵغان و سپەر و پەنا و لەوێ داڵدەی ئێزدييەکانی نەدابا، ئێستا ئەگەر نەختۆکەيەکيان لێ بمابا، وەکو ئاردی نێو دڕکيان لی دەهات و لە کوردستاندا پەرشوبڵاو و پەڕاکەندە دەبون! بۆيە مير ئەنوەر بەگی ميری ميرانی ئێزدييەکان لە ئەڵمانيا، لە سەروبەند و وردەکاريی کەينوبەينی خيانەتکارانەی بنەماڵەی بارزانی زۆر باش ئاگادار بو، بەوپەڕی شەهامەتەوە، ئەو پيلانە گڵاوەی ئاشکرا کرد و دەستی خيانەتی ڕاستەوخۆ ئاراستەی بنەماڵەکەی ئيمارەتی بارزان کرد، زياتر گەورەيی و لێهاتووی خۆی بەوە نواند کە ئێزدايەتييە تەوحيدييە خواپەرستييە لەمێژينەکەی، لە سەروی هەمو ئيعتيبارێک و ئينتيمايەکەوە دانا، بە ئينتيما ‌قەومێکەشەوە، بەوەی کە وتی من نە کوردم و نە عەرەبم، من ئێزديم. منيش لەگەڵ ئەو کەسايەتييەدا و لەلای خۆمەوە بە دەنگێکی بەرز دەڵێم: من نە عيراقی و نە تورکی شاخاوی و نە ئێرانيم و من کوردی ئێزديم.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر