Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ شهریور ۲۱, جمعه

هەڵویست لەنیوان ٣٩ سال هونەری شڤان و یەک مانگی قایا



هەڵویست لەنیوان ٣٩ سال هونەری شڤان و یەک مانگی قایا

کەم کورد هەیە سرود و گۆرانیەکانی شڤان کاریگەری لەسەر هەستی نەتەوەیی و گیانی قوربانیدانی تیا دروست نەکردبێ . بەدەیان کەس لەسەر سرودەکانی لەسیدارە دەدرا ، خەباتی شاخی هەلدەبژارد ، دەجوە بەر پەتی سیدارە ... شڤان دەنگێک بوو هەموو کورد خۆشی دەویست .

یەکەمجار لەمانگی ٤ ی ٩١ رواندز ئاهەنگێکی سازکرد ، خەلکێکی بێ شومار بۆی کۆببۆوە . بەلام هەمان شڤان بەهۆی هەلپەرستی و ناپاکی لە گەل سرودەکانی ئیستا لەباکور و شارەکەی خۆی ، بێ پاسەوانی میت نەیتوانی سەفەر بکات ؟ لەباشوریش بەتەواوی خۆی ساخکردۆتەوە پارتیەکی عەیار ٢٤ بێ ئەوەی فۆرم پربکاتەوە . بەرلەراپەرین گویبیست دەبوین کە شڤان پول پەرستە گوێمان پێ نەدەدا ، بەلام لە٣١ی ئاب لە کوردستان تێڤی بینیم ئاهەنگێکی لەئاکری سازکردبوو ، کەرامەتی نەجولا ئاهەنگەکە نەکات ... بەکورتی ئەوەی ٣٠سال کردی بەهەلپەرستی بۆپارە کۆکردنەوە لای پارتی و سەردانێکی ئەردوگان لەدەستی دا . بەلام قایا ٣٠ سال بێدەنگ بوو ، سترانەکانی وشەی کوردی تیا نەبوو ، بەلام بەهەلویستێک بوە سەردیری مییدیای تورکی و کوردی و توانی کەیسی گەلەکەی بەسیوەی هونەر بتەقینیتەوە ، ئەویش بەپیداگرتن و کۆلەنەدانی زیاتر کەسیتی جوان و بەمورالی ئەو هونەرمەندە ، زیاتر دیار کەوت و بوە خوشەویستی کوردان . بۆیە کاتێ مالئاوایی لەژیان کرد ، کورد ان بەگشتی ماتەمینیان بۆ داگرت ، ئەوا دەشبینینن رۆژانە گوتە و سترانەکانی ، تادەگاتە داوای لێبوردنی هونەرمەندە یەک لەدوای یەکەکانی تورک و ڕێزلێنانی لەسەرۆک کۆماری تورکیاوە پی دەبەخشرێ ، جونکە خاوەن هەلویست بوو ، خۆی بۆ پول و خۆشگوزەزانی نەدۆراند بۆیەش گەلی کورد کەگەلێکە رێز لەهەلویست و قوربانی تاکەکانی دەگرێ ، وەقایا بۆئەبەد وەک ئەستیرەیەکی درەوشاوە لەئاسمانی کوردستان دەدرەوشیتەوە بەلام شڤان ئەو خۆشەویستیەی دۆراند و برواناکەم هەرجی بیکات تازە ببتە وە شڤانەکەی کۆن . ئەزمونی قایا و شڤان وانەیەکمان پێ دەدا هەریەکە کام بەرە و ژیان هەلدەبژێرێ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر