Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ شهریور ۲۹, شنبه

لایەنگرانی پ ک ک لە باشوور


لایەنگرانی پ ک ک لە باشوور

له‌ سێ قۆڵى کانتۆنى کۆبانێ (60) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران و (3) تانکى چه‌ته‌کانیش تێکشکێندراون .

له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانى شه‌وى رابردوو له‌ سێ قۆڵى کانتۆنى کۆبانێ (60) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران و (3) تانکى چه‌ته‌کانیش تێکشکێندراون .

به‌ پێى زانیارییه‌کان، هێرشى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ دژى هه‌رێمى کۆبانێ له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ به‌ سه‌ختى به‌رده‌وامه‌ . شه‌وى رابردوو شه‌ڕڤانانى YPG و YPJ له‌ دژى بنکه‌ و باره‌گاکانى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ گوندى بێخدیکێ له‌ رۆژهه‌ڵاتى کانتۆنى کۆبانێ چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا و له‌ ئاکامدا زیاتر له‌ (60) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران و (2) تانکیش تێکشکێندراو و تانکێکى دیکه‌ش گورزى به‌رکه‌وت.

هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانى YPG له‌ گونده‌کانى دوغیرمان، بۆراز و ده‌ربازانێى رۆژئاواى کۆبانێ تانکێک و دوو ئۆتۆمبیلى هه‌ڵگرى دۆشکاى چه‌ته‌کانیان تێکشکاند و ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ چه‌ته‌کان کوژران.

گوندى ده‌ربازان، ئه‌یلچاخ و گردى زاگرۆسى رۆژئاواى کۆبانێ له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ تۆپباران ده‌کرێت. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ رۆژئاواى چه‌مى فرات له‌به‌رامبه‌ر به‌ گوندى دوغیرمان و بۆراز تانکێکیان جێگیر کردوه‌ و گونده‌کان تۆپباران ده‌که‌ن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر