Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ بهمن ۲۶, یکشنبه

ئەگەر تا ئێستا دوژمنتان نەناسیوە فەرموون بیانناسن. دەنگی ناڕازی و داخ و ئاخی کوردان گەیشتۆتە ئاسمان، لە مەڕ شەهید کردنی ١٧ پێشمەرگەکە بەڵام دەسەڵاتی باشور بێدەنگە، و بە پێی لێدوانەکانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، هیچ هەوڵدانێک و دانوستانێک لە نێوان داعش و هەرێم دا نییە، تا ڕادەیەک میدیای باشوری کوردستانیش بێدەنگ و ، گۆمان لە سەلامەتیان دەکرێت.




ئەگەر تا ئێستا دوژمنتان نەناسیوە فەرموون بیانناسن. دەنگی ناڕازی و داخ و ئاخی کوردان گەیشتۆتە ئاسمان، لە مەڕ شەهید کردنی ١٧ پێشمەرگەکە بەڵام دەسەڵاتی باشور بێدەنگە، و بە پێی لێدوانەکانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، هیچ هەوڵدانێک و دانوستانێک لە نێوان داعش و هەرێم دا نییە، تا ڕادەیەک میدیای باشوری کوردستانیش بێدەنگ و ، گۆمان لە سەلامەتیان دەکرێت.

‌بەڵێ کوردان باش بزانن بەشی ئێوە هەر ئەوە بوەو دوژمنیش قەت هیچ سنوورێکی نەبوەو دانەناوە بۆ لە ناو بردنی تۆ. 
‌ئەی ئەوە نیە لاوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢١ ساڵە ٦ ڕۆژیتر لە ئێران و بە دەستی کۆماری ئیسلامی دەخرێتە بەر پەتی سێدارە و شەهید دەکرێت،
‌ئەی ئەوە نیە لە تورکیا هەر دوێنێ کچێکی ٢٠ ساڵانە ئاگری تێبەردراوەو سوتێنراوە.
دوژمنی کورد ئەوەندە دەڕەندەیەو هیچ سنورێکی دیاری کراوی نییە بۆ لە ناوبردنی کوردان، دەسوتێنێت، لە سێدارە ئەدات، سەر دەبڕێت، ئەشکەنجە ئەدات، ئەوەی بە بیرو عەقڵی مرۆڤ دا نایەت ئەوە دەکات. 
‌کەواتە پێویست بە دادو فەغان ناکات، ڕێگای تر دەبێ بگرینە بەر بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی دوژمنان، شەهید بونیش شانازی و سەربەرزیە لە پێناو خاکی پیرۆزی کوردستان داو، بە هەر قیمەتێک، پاراستنی خاکی کوردستان ڕەوایە جا ئەگەر ببیتە خۆڵەمێش.‌
لە عەقیقەت دا پێشمەرگە یان شەڕڤان و گەریلا ڕێگایەکی هەڵبژاردووە، بە تایبەتی کە ئەوڕۆ لە شەڕدایە بەرانبەر دەڕەندەترین گروپی چەتە کە نە باوەڕی بە ئازادیە و نە شعوری ژیان کردنیشی هەیە، لە ئەساسدا شەڕی ئەو چەتانە بۆ گەیشتن بە حۆری، یانی بە کورتی و بە کوردی چاوەڕێی مردنن، بۆیە دەبێ کورد پێشبینی هەر شتێک بکات و دڵنیاشم پێشمەرگە و شەڕڤان و گریلا ئەو ڕاستیەیان لە بەر چاوەو خۆیان دوژمن باش دەناسن.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، کورد کێشەی شەهید بوونی نەبوەو لەو بوارەدا نەترساوە، بەڵکوو شەهید بوون بەشێک بووە لە ژیان وقوربانی دان بۆتە هۆی مانەوەی کورد و کوردستان.
‌کێشەی کورد عەقڵیەتی دەسەڵاتی هەبوەو هەیە، حازرن پەنا بۆ دوژمن بەرن، پەنا بۆ میت و پاسدار بەرن، بەڵام دان نەنێن بە یەکتردا. کێشەی کورد نەبوونی عەقڵیەتێکی سیاسی و نەخوێندنەوەی پێشهاتەکانە، کێشەی کورد لاوازی تێگەیشتن وساکارە، نەک شەهید بوون و قوربانی.‌
‌‌هەر چەندە تاڵ بێت، بەڵام کورد شەڕێکی گەورەی لە پێشەوەیە، شەڕێکی یەکلاکەرەوە، شەڕێک ئەگەر بکەوین ڕاست بونەوەی گرانە، ئەگەر سەرکەوین مێژووئیە. بۆیە کورد پێویستە لەو کاتەدا سینگی بکاتە قەڵغان(کۆبانێ ئاسا)(شەرڤان ئاسا) و شەهید بوونی باک نەبێت، حەتا نابێت ڕێگا بدات ببێتە دیلی دوژمن، نابێت دەستی بەرز کات بۆ دوژمن و تەسلیم بوون بناسێت. دەسەڵات و سەرکردە دەبێ واز لە بەرژەوەندی شەخسی و بنەماڵەیی و ناوچەیی بێنن. دەسەڵات داران و حیزبەکان دەبێ بەرژەوەندی نیشتیمانی و ستراتیژیەتی نەتەوەیی یان لە بەر چاو بێت.
سەرکردەیەکی باشوری کوردستان لەو ڕۆژانەدا لە ڕووداو دەڵێت، پکک بۆی نییە تەداخولی باشوری کوردستان بکات، لە حاڵێکدا دوژمنانی کورد لە باشور کراون بە برابەش و خاوەنی هەموو شتێکن، لە حاڵێکدا سەروەت و سامانی کوردان ئاودیوی تورکیاو ئێران دەکرێت.دیارە ئەو ناڵێ باشوری کوردستان، بەڵکوو بە عەقڵی سەددەی ١٧ و بیرکردنەوەی عەشایری و ئەو سیستەمە بە سەر دا سەپاوەی دوژمنان دەڵێ کوردستانی ئێراق، دیارە هەر ئەو بەڕێزە دەیان ساڵە ئیدیعای کوردستانی سەربەخۆ دەکات، هەر ئەو سەرۆکەی باشور ڕێگای بە دوژمنانی کوردستان داوە سەدان جاسوسخانە لە هەرێم بکاتەوەو تا دوێنێش باوەڕی قوڵی بە دوژمنانی کوردستان بوو وە تا داعشیان لە گیانی باشوری کوردستان بەرنەدا خوێندنەوەی دۆستیان بۆ دوژمنێکی دەڕەندە دەکرد. پێویستە ئەو عەقڵیەتە دواکەوتوە بنبڕ بکرێت کە هیچی لە مەترسی توندڕەوەکانی سەلەفی و ئیسلامی سیاسی کەمتر نییە.
ئەوڕۆ کاتی یەکگرتنی سەرتاسەریە، هەر خودی مەسعود بارزانی لەو ڕۆژانەدا سنوورە دەستکردەکانی ڕەت کردەوە، بۆیە پێویستەو زەروریە کوردان سنوور نەناسن و هەر بستێک خاکی کوردستان بە هی خۆیان بزانن. پاراستنی کوردستان بە یەکگرتوویی دەبێت. ‌
‌سڵاو لە ڕوحی پاکی ئەو شەهیدانە، سڵاو لە شەرڤان و پێشمەرگەو گریلا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر