Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ بهمن ۲۲, چهارشنبه

داگیر کردنی کوردستان لە لایەن عەرەبی موسڵمانەوە




داگیر کردنی کوردستان لە لایەن عەرەبی موسڵمانەوە
زەردەشت میکایلی
کاتێ سوپای عەربی موسڵمان هێرشی کردە سەر ئیمپراتۆری ساسانی،شارو هەرێمەکانی کوردستان بوو بە میدانی ئەو شەڕە ، شەڕی نەهاوەند کە ساڵی ٦٤٢ز ڕویدا ئەم شەڕە تایی تەرازووی لە بەرژەوەندی عەرەبەکان شکاندەوە، کە عەرەبەکان لەکاتی دەست بەسەراگرتنی (هەلوان وتکریت و دەینور و موسل و جەزیرە) ڕوو بە ڕووی بەرهەڵستیەکی توند بوونەوە لەلایەن کوردەکانەوە، هەروەها دوای چەندین جەنگی خوێناوی عەرەبەکان توانیان لەساڵی٦٤٣ز دەسەڵاتی تەوای خۆیان بسەپێنن بەسەر شارەزووردا.

ئەوەی کە کوردەکان پێی هەستان لە کاتی بەر پەچدانەوەی هێرشی عەرەبەکان و بەو بەرگرییە بەهێزەکەیان یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی کورد هەر لەسەدەی شەشەمەوە تا سەدەی پانزەیەم. چەندین جەنگ ڕوویدا لەگەڵ کورددا لە ناوچە فارسیەکان و، لە کاتی پارێزگاری کردن لە (داربجرد و فارس).
هەروەها خەلیفەی موسڵمانان چەندین هەڵمەتی تەمێکردن ڕەوانەی(ئەهواز)کرد بۆسزادان و تۆڵە سەندنەوە لە کوردەکان و دامرکاندنەوەی جمو جۆلەکانیان.
هەندێک لە سەرچاوەکان کوردەکان هەژماردەکەن لەڕیزی ئەوانەی کە بەرهەڵستی توندی عەرەبیان کردوە لە (خۆزستان وئازەرباینجان و باشوری ئەرمینیا) هەروەها بەرگری کوردەکان زۆر بەهێزبو لە (جەزیرە و هەڵوان و شارەزوور و موسڵ بەهەمان شێوەلە قۆنا‌غەکانی دواتریش کورد بەرگری کردوە دژی داگیر کەران لەو ناوچانە،ئەوە بوو شارەزوورو هەڵوان پاش چەند سەدەیەک بوون بە کەلاوەو وێرانە لە ئەنجامی ئەو ئۆراسیۆن و پاکتاوکردنانە. لەپاش داگیر کردنی کوردستانیش لەلایەن عەرەبەوە هیچ کاتێک کارمەندەکانی خەلیفە لەکوردستاندا هەستیان نەکردوە بە ئارامی و هەردەم لەترسدا بوون چ لە شارەکاندا بووبن یان لەو کۆشک و تەلارە پارێزراوانەی کەتیایدا نیشتەجێ بوون .هەمیشە کوردەکان لە شۆڕش و ڕاپەڕیندا بوون دژی داگیرکەری عەرەب بەبێ گوێدانە ئەوەی کە دەسەڵات ی خەلافەت لەدەستی کێدایە. بنەماڵەی ئەمەویەکان (٦٦١ز-٧٥٠ز)هەروەها عەباسیەکان(٧٥٠ز-١٢٥٨ز) ئەمانە هەر فەرمان ڕەوایەکی تازەیان ناردبێتە کوردستان کاری سەرەکیان دژایەتی کوردەکان بوو لەناوبردنی شۆڕشەکانیان بوو.سەرەڕای دڕندەی عەرەبی موسڵمان، بەڵام شۆڕشەکان هەر بەردەوام بوون
سەرچاوە 
ن .لازاریف مێژووی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر