Subscribe:

Ads 468x60px

ه‍.ش. ۱۳۹۳ اسفند ۳, یکشنبه

لەژیر دەسەلاتی پارتی جی بەرهەم هاتوە !؟


Kader Nader Kader
لەژیر دەسەلاتی پارتی جی بەرهەم هاتوە !؟
سیسته‌م و حزب كاریگه‌ری زۆره‌ له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌سیتی مرۆڤ و كۆمه‌لگادا ، له‌م روانگه‌وه‌ سه‌یری پكك بكه‌ ، ماوه‌ ماوه‌ گوێ بیستی جوانیه‌كی سیاسی و هه‌لویستی قاره‌مانی ئەندامەکانی ده‌بین . یان له‌سه‌رده‌می شاخ دا ، رۆژانه‌ هه‌لویستی شۆرشگیرانه‌ی زیندان ، پێشمه‌رگه‌ و رێکخستنەکانی شار ی ده‌نگی هه‌موو حزبه‌كان ده‌بوین . یان ره‌وه‌نده‌ كوردی له‌هه‌نده‌ران به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كان چ هه‌ست و قوربانی دانێیكی نه‌ته‌وه‌یان تیایه‌ و له‌جركه‌ساتی پێویست جون ئه‌ورپیه‌كان ته‌نگاو ده‌كه‌ن بۆداكۆكی له‌گه‌له‌كه‌یان . به‌لام سه‌یری پارتی ویه‌كیتی له‌و ٢٤ ساله‌ی ته‌مه‌نی سیاسی شاریان بکەن . چ تاكێكی درۆزن ، بێ ئیراده‌ ، هه‌لپه‌رست و پوله‌كی و کەسیتی تیکشکاو.... دروست كردوه‌ . لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ره‌مز و داهینانه‌كانی پارتی له‌پیره‌هه‌ولێر ده‌هینمه‌وه‌.


باشترین هونه‌رمه‌ندی حه‌مكۆ و ده‌شنێیه‌ !
باشترین مامۆستای زانكۆی فه‌رهاد پیرباله‌ !
باشترین ده‌زگای رۆژنامه‌نوسی روداو و باسه‌!
باشترین ده‌زگای ڕۆشنبیری گولان و ئاراسی قه‌له‌م كره‌!
باشترین داهینه‌ری مه‌لا عه‌لی كه‌له‌كه‌!
باشترین مرۆڤ دۆستی شیخ زانایه‌ !
باشترین قەلای هونەری هەلکەوت زاهیرە !
بەئەخلاقترین شاعیری حەمە سەعید حەسەنە!
باشترین په‌روه‌رده‌ی حزبی ئه‌ندامانی سوتاندنی باره‌گایه‌ !
باشترین په‌روه‌رده‌ی خه‌لكی كرینی ویژدانی تاكه‌ به‌داهاتی دزراوی خه‌لك!
باشترین داكۆكیكه‌ری مافی ئافره‌تانی زه‌عیم عه‌لی و فازل میرانه‌ !
به‌س پێم بلێن هه‌ولێره‌ك پارتی حوكمی بكات كام جوانی و داهینانی تیا دروست بوه‌ با پارتیه‌كان یه‌ك نمونه‌ی بهینه‌وه‌ . ئه‌و هه‌ولێره‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا خاوه‌نی ده‌یان عه‌بدولخالق مه‌عروف و قادر شۆرش و شه‌هید جه‌میل ره‌نجبه‌ر و سه‌دان تێكۆشه‌ری شوعی و .... سلاح جه‌وهه‌ر و كێخوا سسێویی ژنه‌ قاره‌مانه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر