Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ اسفند ۳, یکشنبه

تورکیا، سەلماندی ، کە خۆی و داعش دوو رووی یەک تیرۆرن.





.
تورکیا، سەلماندی ، کە خۆی و داعش دوو رووی یەک تیرۆرن.

گواستنەوەی گۆڕی سلیمان شاە لە کارکۆزاک لە کانتۆنی کۆبانی بۆ دەرەوەی کانتۆن ، کە لە ژێر ئالای یەپەگەوە ، سوپای تورکیا ئەو کارەی ئەنجامدا ،ئەمەش دوای ئەوە دێت کە یەپەگە توانی ئەو دەڤەرە لەدەست داعش ئازاد بکات.


گواستنەوەی ئەو گۆڕە ، کە پێشتر بە ئیتفاق لەگەڵ حکومەتی بەعسی سوریا لەلایەن سوپای تور کیا دەپارێزرا ، دوای ئەوە داعش ئەو ناوچەی داگیرکرد ، سوپای تورکیا هەر لەوێدا بە ئیتفاق لەگەڵ داعش مایەوە.
سەرباری ئەوەی داعش هەموو گۆڕ و مەزارەکانی ئیسلامی تەقاندەوە لە هەرشوێنێک روی تێکردبێت، کەچی دەستکاری ئەو گۆڕەی نەکرد ، ئەوەش دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو پەیوەندییەی نێوان داعش و تورکیا وەک پەیوەندی دوورووی یەکدروان.
بەهەرحاڵ تورکیا ، نایەوێت لە ژێر ئالای یەپەگە ، سوپای فاشی تورکیا لەوێدا بمێنێتەوە ، وەک بارمتە هەرکاتێک حەماقاتێکی کرد ، چەکیان بکەنن، وەک خۆیان لەسەحافەی تورکیا دەڵێن، کەرامەتی دەوڵەتی تورکیا ببەن، کە پێموایە زۆر دوور نیە یەپەگە کارێکی لەو جۆرە بکات.
دەبێ بووترێت ، سەرەتای ٢٠٠٤ بوو کاتێک میتی تورک دەیانویست دەست لە پارێزگای کەرکوک بوەشێنن ، هەندێ پشێویی لە کەرکوک بنێنەوە ، ئەمەریکییەکان لە سلیمانی کیسەیان لەسەر ئەفسەرەکانی موخابەراتی تورکیا دانا و وەک میدیای تورکی ئەوێ رۆژێ دەیانووت:کەرامەتیان شکاندن ،لەوە دەترسن ، ئەو سوپایەیە کە پارێزگاری لە گۆرەکە دەکەن ، یەپەگە و یەپەژە ، کیسەیان بخەنە سەر و کەرامەتیان بشکێنن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر