Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ خرداد ۳, یکشنبه

وتەبێژی پارتی كرێكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان هیچ هێزێكی حزبی دیموكراتی ئێرانیان گەمارۆ نەداوەو دەشڵێت" رێگەش نادەن شەڕ لەنێوان دوو لایەنی كوردی رووبدات"، حزبی دیموكراتیش رەتیدەكاتەوە كە كێشەكە پەیوەندی بە دانانی گومرگەوە.



وتەبێژی پارتی كرێكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان هیچ هێزێكی حزبی دیموكراتی ئێرانیان گەمارۆ نەداوەو دەشڵێت" رێگەش نادەن شەڕ لەنێوان دوو لایەنی كوردی رووبدات"، حزبی دیموكراتیش رەتیدەكاتەوە كە كێشەكە پەیوەندی بە دانانی گومرگەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا هێزێكی حزبی دیموكراتی ئێران لەسنوری رۆژهەڵاتی كوردستان ویستویانە جێگیر بن، بەڵام لەلایەن پەكەكەوە پێیان راگەیەنراوە كە ئەو ناوچەیە گەریلای پەكەكەی لێیەو بەرەو ناوچەیەكی رێنمایی كراون.

لەوبارەیەوە دەمهات عەگید وتەبێژی هێزەكانی پەكەكە بەشارپرێسی رایگەیاند" ئەم بابەتە لە هەندێك لەمیدیاكانی باشوری كوردستان گەورە كراوە، شتەكە بەو جۆرە نییە، هێزێكی حزبی دیموكرات هاتوونەتە ناوچەیەك كە لە ساڵی 1981وە گەریلای تێدایە، ئێمە پێمان وتوون كە ئێرە گەریلای لێیە پێویست ناكات ئێوە لێیرە بن".

وتەبێژی پەكەكە رونیشیكردەوە كە ئەوان گەمارۆی هێزەكەی دیموكراتیان نەداوە، بەڵكو بەوتەی ئەو جێگەی تریان پیشاندراوە بۆ ئەوەی بچن بۆ ئەوێ‌، بەوتەی ئەو بوونی ئەو هێزانە پەیوەندی بە دانانی گومرگەوە هەیە كە لەو سنورەوە كاری قاچاخچیەتی دەكرێت، بۆیە بەوتەی خۆی هێزەكەی دیموكرات ویستویانە گومرگ دابنێن بۆ وەرگرتنی پارە، ئەوانیش رێگەیان پێ نەداون.

ئەو بەرپرسەكەی پەكەكە رونیشیكردەوە كە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی دیموكرات لەپەیوەندی دادن بۆ چارەسەركردنی ئەو مەسەلەیە، تەئكیدی كردەوە كە بوونی شەڕ لەئارادا نییە، بەوتەی خۆی ئەوان وەكو پەكەكە رێگە نادەن دوو پارتی كوردی بەیەكەوە شەڕ بكەن.

لەبەرانبەردا محەمەد ساحێبی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكرات بەشارپرێسی راگەیاند" هێزێكی ئێمە بۆ خەباتكردن لەسنورەكانی كێلەشینی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، بەڵام لەلایەن برادەرانی پەكەكەوە رێگەیان لێگیراوەو پێیان ووتون ئێوە بۆتان نییە لێرە خەبات بكەن‌و بارەگا دابنێین".

ساحێبی رەتیكردەوە ئەو كێشەیە پەیوەندی بە دانانی گومرگەوە هەبێت‌و جەختیكردەوە ئەوان بەهیچ شێوەیەك ئەو مەبەستەیان نەبووە، بەڵكو ئەوان وەكو حزبێكی رۆژهەلاتی كوردستان لە خەباتی خۆیان لەدژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەرپرسەكەی حزبی دیمەكراتی كوردستانی ئێران رونیكردەوە كە ئەوان نامەیان ئاراستەی پەكەكە كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، بەوتەی خۆشی ئەوە یەكەمین جار نییە كە لەلایەن پەكەكەوە رێگری لە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەگیرێت كە لەسنورەكانی رۆژهەلاتی كوردستان خەبات بكەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر