Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ اردیبهشت ۱۷, یکشنبه

ئەو ئەندامەی پەکەکە کە پارتی ڕادەستی تورکیای کرد چی لێ بەسەر هات؟







ئەو ئەندامەی پەکەکە کە پارتی ڕادەستی تورکیای کرد چی لێ بەسەر هات؟
 ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
١٤ مانگ پێش ئێستا دکتۆر ئایدین لەلایەن پاراستنی پارتییەوە لە زاخۆ دەستگیرکرا و پاشان میتی تورک بەشداری ئەشکەنجەدان و لێکۆڵینەوە لەسەر دکتۆر ئایدین بوو.
ماوەیەک پێش ئێستا ڕاگەیاندنە تورکەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایانگەیاند، کە دەزگایەکی سیخوڕی تورکیا دکتۆر ئایدینی لە باشوری کوردستان دەستگیرکردووە.


بەڵام لەو کاتە بەدواوە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردنی دکتۆر ئایدین بڵاو نەکرایەوە و تەنیا زانیارییەک کە بەردەوام دووبارەدەکراوە، ئەوە بوو کە ناوبراو لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.
لەم بارەیەوە ڕۆژی ٤ی نیسان بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:"دەستگیرکردنی گەریلا دکتۆر ئایدین ڕاستە، بەڵام ئەمە تازە ڕووینەداوە و ماوەی ١٤ مانگ پێش ئێستا دەستگیرکراو، دکتۆر ئایدین لە شوباتی ٢٠١٦دا برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کرا لەوێ هەوڵیدا بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێبکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستگیرکرا، دواتر لە کۆبونەوەی بەرپرسانی پارتی و پەکەکەدا باس لە دکتۆر ئایدین کرا، ماوەیەک دواتر دکتۆر ئایدین دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد، بەهۆی ئەوەی دەزگایەکی سیخوڕی تورک بەشداری لێکۆڵینەوەکەی ببوو.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کە دکتۆر ئایدن دەستگیرکراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە ڕانەگەیەندراوە، ئاشکرایە کە دەزگای سیخوڕی تورکیش بەشداری لێکۆڵینەوە لەسەری بووە، بەڵام دیار نییە کە ئایا گوازراوەتەوە بۆ تورکیا یان هەر لە باشوری کوردستانە.
هێزەکانی پارتی کە گەریلایەکی برینداریان ڕادەستی تورکیا کردووە، ئاخۆ لە بەرامبەر ئەم خۆشخزمەتییەدا چیان لە دەوڵەتی ئەنقەرە وەرگرتبێت؟
د.خ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر