Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ اردیبهشت ۲۷, چهارشنبه

گەورە شادنێکی ئەمەریکا، کە لە نۆێنەرانی کۆشکی سپی و وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و بازرگانی پێکهاتوون، لە ڕۆژئاوای کوردستانن.


 گەورە شادنێکی ئەمەریکا، کە لە نۆێنەرانی کۆشکی سپی و وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و بازرگانی پێکهاتوون، لە ڕۆژئاوای کوردستانن.
هەندرێن هەورامی.


بەریت مەکگورک، نوێنەری ترامپ لە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستانن.
شەوی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ گەشتنی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریک بە فەرمانی ترامپ، گەورە شادندێکی وڵاتەکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوی کوردستان کرا. ڕاگەیەندرا، شاندەکە، بەریت مەکگورک و چەند بەرپرسێکی وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگری و بازرگانی و چەندین گەورە بەرپرسی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت و دەوترێت زاواکەی ترامیش لەگەڵیانە. ئامانج لەسەردانەکەش پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و دانوستان لەسەر زیاترکاراکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەقا و شەڕی داعشە و گروپە تەرۆرستیکانە. زانرا شاندەکە، لە ڕێگای ئاسمانییەوە گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان.
 شاندەکە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی شاری ڕەقە کۆبوونەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە پاش کۆبوونەوەکە وتیان، کە شاندەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنیانداوە پشتگیری ئەو ئەنجومەنە بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە.
 هەروەها وابڕیارە ئەمڕۆ ئەو شاندەی ئەمریکا لەگەڵ فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاو و باکوری سوریا کۆببنەوە.
 ئەمە سەردانە لەکاتێکدایە، دوێنی، ئەردۆغان لەگەڵ ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و نیگەرانییەکانی ئاکەپەی لەبارەی بڕیاری پڕ چەککردنی یەپەگە و پەیوەندی ئەمەریکا و ڕۆژئاوی کوردستانی بە ترامپ گەیاندبوو.
 بەرای چاودێرانی سیاسی، ئەم سەردانەی شاندی ئەمەریکی، بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وەڵامدانەوەی ئەردۆغان و شکستی سەردانەکەی بوو بۆ ئەمریکا و بەم سەردانە هەموو هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ دژایەتیکردنی یەپەگە و ڕۆژئاو مایەپووچ بوونەوە و ئەمەریکاش ئەو پەیامەی بە تورکیا و ئەردۆغان دا، هاوپیەمانی و دۆستایەتی لەگەڵ کوردی ڕۆژئاوا ستراتیژیە و نەک دەسبەرداری نابن، بەڵکو پتەوتریشی دەکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر