Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ اردیبهشت ۷, جمعه

سیناتۆرەکانى ئەمریکى لە دژى فرۆشتنى (ئێف - ٣٥)ن بە تورکیا سێ سیناتۆری ئەمریکی بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنى فڕۆکەى جەنگیى جۆری ئێف -٣٥ (F-35) بە تورکیا، پرۆژە پێشنیازێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنى نوێنەران (سینات) کرد.


سیناتۆرەکانى ئەمریکى لە دژى فرۆشتنى (ئێف - ٣٥)ن بە تورکیا
سێ سیناتۆری ئەمریکی بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنى فڕۆکەى جەنگیى جۆری ئێف -٣٥ (F-35) بە تورکیا، پرۆژە پێشنیازێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنى نوێنەران (سینات) کرد.

سێ سیناتۆری ئەمریکی بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنى فڕۆکەى جەنگیى جۆری ئێف -٣٥ (F-35) بە تورکیا، پرۆژە پێشنیازێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنى نوێنەران (سینات) کرد.
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز، پرۆژە پێشنیازکراوەکە لەلایەن دوو سیناتۆری کۆماریخواز (جەمیس لانکفۆرد، تۆماس تیلیس) و جین شەهین سیناتۆری دیموکراتەکانەوە ئامادەکراوە. ئەو سێ سیناتۆرە دەیانەوێت فرۆشتنی فڕۆکەى جەنگیى جۆری ئێف – ٣٥ى لاکهید مارتین بە تورکیا رابگیرێت.
ئەو سێ سیناتۆرە هۆکارى دژایەتییان بۆ پێنەدانى ئێف ٣٥ بە تورکیا بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە "رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بنەماکانی یاسا و بەڕیوەبردن لە دژى مرۆڤ بەکار دەهێنێت".
سیناتۆر لانکفۆرد لەو بارەیەوە وتویەتی "بەداخەوە تاوەکو دێت بڕیارە ستراتیژییەکانى تورکیا لە هێڵی ئەمریکا دوور دەکەوێتەوە. جاروباریش لە دژى بەرژەوەندییەکانى ئەمریکایە".
لانکفۆرد وتوشێتى "پێدانى فڕۆکەى ئێف – ٣٥ بە تورکیا، کە نوێترین تەکنەلۆژیاى تێدا بەکارهێنراوە، هەڕەشەکانى رژێمى ئەردۆغان زیاتر دەکەن".
دەوڵەتى تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە ١٠٠ فڕۆکە، یان زیاتریش لە ١٠٠ فڕۆکەى ئێف – ٣٥ی پێ بفرۆشێت. پێشتر چاوەڕێ دەکرا لە ماوەى ساڵێکدا پرۆسەى فرۆشتن و رادەستکردنی فڕۆکەکان کۆتایى پێبهاتایە، بەڵام ماوەى ٥ ساڵە ئەو داوایەى تورکیا لە ئەمریکا ماوەتەوە.
ئەنف

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر