Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۷, شنبه

په‌یماننامه‌ نێو ده‌وله‌تییه‌کان ژمــــــــــــــــــــــــــاره‌ 2


په‌یماننامه‌ نێو ده‌وله‌تییه‌کان ژمــــــــــــــــــــــــــاره‌ 2 
هیوا کوردستانی " مولانیا "
پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی هه‌موو ئه‌و که‌سانی تووشی هه‌ر شێوه‌یوک ده‌سبه‌سه‌ر کردن یان به‌ند کردن ده‌بن 
1.18 ده‌شێت دیمانه‌ له‌ نێوانی به‌ندیی و راوێژکاری یاساییدا له‌ به‌ر چاوی فه‌رمانبه‌ری به‌رپرس بکرێت به‌ڵام نابێت گوێی له‌ قساکانیان بێت .


1.19 به‌ندیی یان ده‌سبه‌ سه‌رکراو مافی هه‌یه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی سه‌ردانی به‌کن ده‌رفه‌تی گۆنجاویشی بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت په‌یوه‌ندی بکات به‌جیهانی ده‌ره‌کییه‌وه‌ به‌پێی بارودۆخ کۆت وپێوه‌ندی ماقووڵ وه‌ک یاسا یان سیستمه‌ یاساییه‌کان دیارییان کردووه‌.
1.20 ئه‌گه‌ر به‌نییه‌ك یان ده‌سبه‌سه‌رکراوێك داوای کرد *ئه‌وا پێویسته‌ به‌ پێی تواناله‌ به‌ندیخانه‌یه‌کی نزیک له‌ شوێنی نێشته‌جێی خۆیدا دابنریت.
له‌ ژێر سانسۆرێکی ماقووڵدا رێگه‌ به‌ به‌ندیی ده‌درێت له‌ چه‌ند ماوه‌یه‌کی رێک وپێکدا په‌یوه‌ندی بکات به‌ خێزانه‌که‌ی و هاوڕێیانه‌یه‌وه‌ که‌ شۆرتیان باشه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانیش سه‌ردانی بکه‌ن .
بایه‌خێکی تایبه‌تی ده‌درێت به‌ پارستن و باشکردنی په‌یوه‌ندی به‌ندیی به‌ خێزانه‌که‌یه‌وه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا ده‌بێت 
پێویسته‌ ده‌سه‌لاته‌کانی به‌ندیخانه‌ ریز له‌ مافی مرۆیی جیهانی بگرن به‌ بوونی ژیانیکی خیزانییانه‌ هه‌روه‌ها دشبێت هانی به‌ندییه‌کان بۆ داننان به‌ ئه‌رکه‌کانیاندا که‌ هێشتاش به‌رامبه‌ری هاوسه‌ره‌کانیان و که‌س و کاریان و منداڵه‌کانیان ماویانه‌ پێوێست له‌سه‌ری سه‌ردان و یه‌کتریی بینێنیان بۆ دابین بکات ودان به‌وه‌دا بنێت که‌ خیزان پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رێک وپێکداسه‌ردانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بکات که‌ له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌ هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندێتییان هه‌بیت به‌ مه‌رجێک پێداویستییه‌کانی ئاسایش له‌ بیر نه‌کرێن سه‌ردانی که‌س و کاری نزیک باشترین شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پێوێستییه‌ یه‌ .
له‌ چند سیستمێکی داوه‌ریدا ته‌داره‌کێک هه‌یه‌ که‌ پێی ده‌وترێت سه‌ردانه‌ خێزانییه‌کان یاخود سه‌دانه‌ درێژیه‌کان .
ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ شێوه‌ جیا جیا وه‌ربگرێت .له‌ ئه‌وروپای خۆراواوئاسیای ناوه‌ڕاستدا ژماره‌یه‌ک له‌ به‌نیخانه‌کان و فه‌رمانگه‌کانی چاککردنی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵێک ئه‌پارتمانی بچووکیان له‌ ناو چوارچێوه‌ی به‌ندیخانه‌دا ئاماده کردووه‌ که‌ میوانه‌کانی به‌ندی ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌ک که‌ جاری واهه‌یه‌ ده‌گاته‌ 72 سه‌عات له‌گه‌ڵ به‌ندییه‌که‌دا بژین .
له‌ راجستان و چه‌ند ویلایه‌تێکی تری هیندستاندا جۆره‌ به‌ندیخانه‌یه‌ک بینا کراون و ناونراون( گوندینمونه‌یی) کراوه‌بۆ ئه‌و به‌ندییانه‌ی حوکمی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و ماوه‌یه‌ک له‌ حوکمه‌که‌یان به‌سه‌ربردووه‌ و سه‌لمانوویانه‌ که‌ مه‌ترسیدار نین . ئه‌وانه‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کیان دا له‌ ناو ماڵه‌ کانی ئه‌و گونده‌ دا بژین و له‌وێوه‌ بچن بۆ سه‌رکار بۆ کشتوکاڵ وچالاکی دیکه‌ له‌ نزیکی ماڵه‌ کانیانه‌وه‌ هه‌روه‌هاقوتابخانه‌ و ئاسانکاری ترێشیان تێدایه‌ بۆ ئه‌ندامانی خێزانی به‌ندییه‌که‌...
پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی هه‌موو ئه‌و که‌سانی تووشی هه‌ر شێوه‌یوک ده‌سبه‌سه‌ر کردن یان به‌ند کردن ده‌بن 
1. پاراستنی پێوه‌ستییه‌ خێزانیو تایبه‌ تییاکان له‌ رێگای سه‌ردانه‌کانه‌وه‌ 
2. سه‌ردانه‌ خێزانییه‌کان 
3. سه‌ردانی هاوسه‌ری 
4. سه‌ردانی گشتی 
5. سه‌ردانی ئه‌و به‌ندییانه‌ی چاوه‌رێی دادگاییکردنن
6. پشکنینی میوانه‌کان 
7. داخراو یان رێگه‌گرتن له‌ پێکگه‌یشتن 
8. په‌یوه‌ندی له‌ رێگای ڤیدیۆوه‌ 
9. سه‌ردانی خۆبه‌خشه‌کان 
به‌ندیخانه‌ی هێمن پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی قه‌زایی مان ببێت به‌ چکێکی کاریگه‌ر دژی تاوان .کاتێک به‌ندکراوه‌کان ده‌خرێنه‌ ئه‌ستۆی ئیوه‌ چ تاوانبارکرابن یا چاوه‌رێی دادگایی کردن بن پێویسته‌ ئه‌وانیش و جه‌ماوه‌ریش بزانن که‌ هه‌تا رۆژی ئازاد کردنیان به‌ شێویه‌کی یاسایی له‌ به‌ند ده‌مێننه‌وه‌ ..

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر