Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲, دوشنبه

پێشمەرگە بنێرن بۆ جەلەولا و سەعدیە نەک بۆ ڕۆژئاوا شوان بورهان


پێشمەرگە بنێرن بۆ جەلەولا و سەعدیە نەک بۆ ڕۆژئاوا
شوان بورهان 
بە راستی کورد ئەوندە خۆخۆرە تا بلێت 
چۆۆن حازرەن دەژایەتی پارتە کوردیکانی دیکە بەکن بەلام لە کەرکوک مندالی کورد سر دەبردرێت بە کچی کورد تەجاوەز دەکردرێت لە خانەقین کوردەکان لە مال و حالی خۆیان دەر دکرێن جا کاک و مامیش خەمی کوردستانی سۆریا دەخۆەن دی داوشین

ۆ خوندەنەوی زیادتر لە سەر 
خواندن مطالب دیگر کلیک بەکن 

گەلەکەمان لە رۆژئاوا پیویستی بە هێزی پێشمەرگە نی یە و سوپاس گوزارە لە ئەگەر ئەرک نەکێشن و بێن بەرەو ڕۆژئاوا،چونکە گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و ناوچە داگیرکروەکانی وەک جەلەولا و سەعدی یە دوزخورماتو کەرکوک زیاتر پێویستیان بەوانە نەک گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ماوەی زیاتر لە ١٨ مانگە یەکینەکانی پاراستنی گەل لەڕوی مەشقی سەربازی و چەکەوە ئامادەدەکات بۆ بەرگری کردن لە دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لەو پارچە ئازادکراوەی کوردستان،هەروەک چۆن بەهیچ کلۆجێک گەلی کورد پێویستی بە سوپای بەناو ئازادی سوریا نی یە کە ئاقمانجی بێکاریگەر کردنی یەکینەکانی پارستنی گەل و پارتی یەکێتی دیموکراتی یە ئەمە لەکاتیک دا یەکینەکانی پاراستنی گەل تەنها هێزێکە دەتوانێت بەرگری لەپاراستنی دەستکەوتەکانی گەل لەرۆژئاوا بکات ،ئەو خۆفرۆشانەی کە لەگەڵ عوسمان ئۆجەلان و بۆتان خیانەتیان لە تەڤگەری پ ک ک کرد وخۆیان فرۆشت بە دوژمنانی کورد خۆیانکردۆتە سەرمەشقی گروپێک جەوانی خەڵکی شاری قامیشلی و دەیانەوێت درێژە بە چەمکی خیانەتکاری بدەن و دەستکەوتەکانی گەل لەرۆژئاوا لەبۆتەی سوریای ئایدەدا بێکاریگەرانە بتوێننەوە ،بۆیە پێویستە گەلەکەمان دەرهەق بەم خۆفرۆشانە هۆشیار بێت کە چاوەڕوانی هیچ هیوایەکیان لینەکات ،حکومەتی هەرێمی کوردستان لەجیاتی هێزبداتە ئەمجۆرەکەسانە با ئەوهێزانە بنێرێت بۆ ناوچەداگیرکراوەکان و گەلەکەمانی لەدەستی زۆرداری و تیرۆر پیبپارێزیت،لەهەمان کات لەجیاتی هێزی پێشمەرگە چەک و تفاقی سەربازی بداتە یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکێتی نێوان هێزەکانی ڕۆژئاوا پتەو بکات ،ئەمجۆرە هەوڵدانانە هیچ خزمەتێک بە گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی ناکات و تەنها ئامانجی بێکاریگەرکردنی ڕۆڵی کوردە لەسوریای داهاتودا کە ئەمەش پلانی دەوڵەتی فاشستی تورکە بۆ خۆدزینەوە لە چارەسەری سیاسی و دیموکراتیانەی پرسی کورد لەباکوری وڵات.
--------------------
 
سوپای تورک: کۆپته‌رێکمان به‌ 15 کارمه‌ند و سه‌ربازه‌وه‌ که‌وته‌خواره‌وه‌ 

سه‌رچاوه‌کانی سوپای تورک هه‌واڵی خستنی کۆپته‌ره‌که‌یان پشتڕاستکرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامدا (4) سه‌رباز کوژراون و (8) سه‌ربازی تر برینداربوون.

ئێواره‌ی دوێنێ کۆپته‌رێکی بارهه‌ڵگر که‌ به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی گه‌لی مه‌رگه‌زه‌ری نێوان ناوچه‌ی سیناڤ و وه‌ره‌گۆسی سه‌ر به‌ ئۆره‌ماری جوله‌مێرگ له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه‌ تێکشکێنراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا (4) سه‌ربازی سوپای تورک کوژراون و (8) سه‌ربازیش برینداربوون. ئه‌رکانی سوپای تورکیش به‌فه‌رمی رووداوه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ له‌ رووداوه‌که‌دا (4) سه‌رباز کوژراون و (8)ی تر برینداربوون.

له‌ لێدوانه‌که‌ی سوپای تورکدا:"هاتووه‌:"" کاتژمێر نزیک له‌ 04.55 ی ئێواره‌ی 22ی ته‌مووزی 2012 کۆپته‌رێک که‌ (4) کارمه‌ندی سه‌ربازی فڕۆکه‌وان و (11) ئه‌ندامی تیمی به‌رگری تێدابوو، له‌ گه‌ڤه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و گردی ده‌ریانی (12) کیلۆمه‌تر نزیکی ئۆمار به‌هۆی له‌ده‌ستدانی وزه‌وه‌ که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌"""

سه‌ربازه‌ برینداره‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سه‌ر به‌ گه‌ڤه‌ر و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به‌ جوله‌مێرگ تیمار ده‌کرێن و له‌ هه‌رێمه‌که‌ تا ئێستاش جموجۆڵێکی زۆر له‌ ئارادایه‌.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند که‌ سوپای تورک هه‌رێمه‌کانی وه‌ره‌گۆز، مێرگه‌زه‌ر، دۆستکی و شاخه‌کانی زاگرۆسی داوه‌ته‌ به‌ر هاوه‌ن و ئۆبیس. هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نرا که‌ تا ئێستاش پاشماوه‌ی کۆپته‌ره‌ تێکشکێنراوه‌که‌ له‌ ناوچه‌که‌دایه‌.

پارێزگاری جوله‌مێرگ، ئۆرهان ئالیمۆغڵو لێدوانێکی دا و بانگه‌شه‌ی کرد که‌ تێکشکانی کۆپته‌ره‌که‌ به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکییه‌وه‌ بووه‌.

جێگای سه‌رنجه‌ که‌ دوابه‌دوای رووداوه‌که‌ له‌ چه‌ند که‌تیبه‌یه‌کی تۆپخانه‌ی سوپای تورکه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ده‌وروبه‌ری شوێنی رووداوه‌که‌ و هه‌رێمه‌کانی وه‌ره‌گۆز، مێرگه‌زه‌ر، دۆستکی و شاخه‌کانی زاگرۆس تۆپباران ده‌کرێت و تا ئێستاش ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌وه‌ ده‌بیسترێت.

تا ئێستا سه‌رچاوه‌کانی HPG له‌باره‌ی رووداوه‌که‌وه‌ هیچ زانیاری و لێدوانێکیان رانه‌گه‌یاندووه‌.
ANF NEWS AGENCY
-----------------
حەمەی حاجی محەمود  ناسراو بە حەمە ئیتلاعاتی ژنەکی ئیرانیە لە بنەمالەیەکی ئیتلاعاتیە ئەو ژنە 
 
حەمە حاجی مەحمود ئەم جاش ئیتلاعاتیە بۆ هەمووان ناسراوە
(سوره‌یا)ناوی‌ ژنی‌ سێیه‌می‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حموود سكرتێری‌ حیزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستانه‌و له‌ بنه‌ره‌تدا ئه‌م ژنه‌ی‌ كاكه‌ حه‌مه‌ ، توركی‌ ئێرانه‌ و له‌ تاران ده‌ژی‌.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوره‌یا ، هێنده‌ی‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاسانه‌ و له‌ نێو ئه‌و ماڵه‌دا كه‌ تێیدا كرێچی‌ بوو له‌ یه‌كێك گه‌ره‌كه‌كانی‌ تاران گفتوگۆیه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیمان سازكرد.
كاكه‌ حه‌مه‌ له‌م هاوسه‌ره‌ی‌ كچێكی‌ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ (كوردستان) له‌یه‌كێك له‌ خوێندگاكانی‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌ خوێندن.
سوره‌ییا له‌دایك بووی‌ ساڵی‌ 1975 و له‌ ساڵی‌ 1999 و له‌ دوای‌ گه‌رده‌و تامین خان بوه‌ته‌ هاوسه‌ری‌ سێیه‌می‌ كاكه‌ حه‌مه‌ ،ناوبراو به‌ كوردییه‌كی‌ پچر پچر قسه‌ی‌ بۆ ئه‌كردین و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ وتی‌" كاكه‌ حه‌مه‌ پێی‌ وتم هه‌ر چۆن و چاكی‌ بزانیت خۆم كوردیت فێر ئه‌كه‌م.
ئه‌و ، له‌سه‌ر وورده‌كاری‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ كاكه‌ حه‌مه‌ و په‌یوه‌ندی‌ له‌ گه‌ڵ دوو هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كاكه‌ حه‌مه‌ قسه‌و باسی‌ زۆری‌ بۆ كردین.
/////////////////
ئاسۆس نه‌جیب به‌یه‌ك نوسراو برایه‌كی‌ خۆی‌ 5 پله‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌

ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ به‌ نوسراویًك برایه‌كی‌ خۆی‌ به‌ناوی‌ (هاوار نجیب عبدالله) له‌ (ی‌.تێبینه‌ر)و له‌ مه‌رته‌به‌ی‌ (7-2) بۆ پله‌ی‌ (به‌رێوه‌به‌ر) و مه‌رته‌به‌ی‌(2-1)به‌رز ده‌كاته‌وه‌و هاوكات موچه‌كه‌شی‌ به‌ سێ‌ سه‌دو هه‌شت هه‌زار دینار بۆ شه‌ست سه‌د و بیست و یه‌ك هه‌زار دینار ده‌گۆرێت
---------------

بۆ ئەوانەی خزمەتی سیاسەتەکانی میتی تورک دەکەن.
‌هەر لەو دوو سێ مانگەی ڕابردو تا ئەمرۆ کە پارتی کرێکارانی کوردستان بە هەمو توانایەوە هەوڵی داوە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان پێگەیێکی بە هێز بۆ گەلی کورد دروست کات، پارتەکانی تری ئەو بەشەی کوردستان لێک نزیک بکاتەوە، وە بە سیاسەتێکی نەرم، گەلی کوردستان لە ژێر دەستی ڕژیمی بەعسی سوری ڕزگار بکات، وە کە لە حاڵی حازر دا لە ناو شەڕێکی قوڕس دایە لە دژی ڕژیمی بەعس، بەلام زۆر بە داغەوە لەو کاتە ئەساسەدا بەشێک کە بە ناو سیاسەتمەدار وە بە ناو ڕۆژنامەنوس وە کەسی نەناسراو لە ناو فەیسبوک کەوتونەتە تەبلیغات کردن لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، وە بە شێوەی جۆراو جۆر وە نامەنتیقی تاوانباری دەکەن کە ئەو شێوە تەبلیغاتە ڕاستەوخۆ خزمەت کردنە بە داگیرکەرانی کوردستانە.
‌ئەو تۆهمەتانەی کە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاو بونەوە ئەوە بەشێکیانن.
‌١- دژایەتی کردنی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن پکک وە؟
‌ئەوە پلانێکی چەپەڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بو کە بەشێک لە خزمەتکارانی داگیرکەری تورکیە، کە چەند میدیایێکی کورد وە بە ناو ڕۆژنامەنوس بڵاویان کردەوە، کە کار بۆ میتی تورک دەکەن.
‌دیارە ئەو پلانە بە زویی شکەستی هێنا وە دیتمان کە پ ک ک نەک هەر دژی کوردەکانی ڕۆژئاوا نەبو، بەڵکو پشت وە پەنایێکی بە هێز بو، وە ئازاد کردنی هەمو شار وە گوندەکانی کوردستانی گرتۆتە ئستۆ وە شار بە شار ڕزگاریان دەکات.
‌٢- پکک هاوپیمانی بەشار ئەسەدە وە هاوکاری نیزامی ڕژیمی بەعس دەکات؟
‌ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دیتمان لە ڕۆژئاوای کوردستان کە پ ک ک هەمو سنورەکانی تەنیوە وە دەیانپارێزێت وە حاڵی حازر لە پێشی پێشەوەی هەمو پارتە سیاسیەکانی کوردستانە دایە بۆ ئازادی ئەو بەشەی کوردستان وە دژی ڕژیمی بەعس لە سەنگەر دایە.
‌ئەو پلانانەی کە لە سەرەوە باسم لە سەر کردون هیچیان نەپێکا، بەڵکو ڕاستیەکەش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەرکەوت کە هەواڵێکی درۆ وە ساز کراو بون بو دژایەتی کردنی گەلی کورد.
‌٣-ڕێگری کردن لەو هێزەی کە لە هەرێمی کوردستان ئاموزش درابو بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان کە دوێنێ گەڕانەوە باوەشی کوردستان وە هێڕش کردنە سەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە لایەن لاینگرانی پ ک ک لە ڕۆژئاوای کوردستان.
‌داڕشتنی ئەو جۆرە هەواڵانە هەر دیارە لە کوێوە دێت وە چە مەبەستێکیان لە دوایە.
‌بەڵام ئەوەی پێویستە بیزانین ئەوەیە، کە هیچ کات لاینگرانی پ ک ک هێرش ناکەنە سەر ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەڵکو بە ئاڵایێکی موقەدەسی دەزانن، وە لە پێناو ئەو ئاڵایەشدا شەهید دەبن، وە لە ژێر ئەو ئاڵایەشدا خەبات وە تێکۆشان دەکەن.
‌دوای ئەو هەمو چەواشە کاریە لە لایەن دڵسۆزانی میتی تورکەوە لە دژی پ ک ک، کە سەرکەوتو نەبون، کەوتنە پلاندانانی تازە کە ڕێگری لەو هێزە کراوە کە لە هەرێمی کورستان ئاموزش کراون، وە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پ ک ک ڕێی لێگرتون.
‌ئەو هەواڵانە تەنیا بۆ دژایەتی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی کوردە وە سەرچاوەکەشی میتی تورکە. دیارە حکومەتی داگیرکەری تورکیە بە درۆ وە چەواشەکانی زۆر کەس وە لایەنی خستونەتە ژێر سیاسەتی پیسی خۆیەوە، وە هێندێک لایەنیش تەنیا بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی تەبلیغات بۆ ئەو چەواشەکاریە دەکات.
‌ بە دڵنیایەوە ئەو چەواشەکاریە ئامانجەکانی ناپێکێت، وە ئەوەی بۆ خزمەتکەرانی میتی تورک دەمێنێتەوە تەنیا ڕوڕەشی دەبێت
 
-------------------------
پرچم کردستان درچهار شهر کردنشین سوریه به احتزاز در آمدم.
 پس از کار سیاسی مداوم دو حزب عمده کردستان عراق و چراغ سبز پ ک ک برای نزدیک کردن جریانات سیاسی کردی در سوریه و اتحاد عمل احزاب بخصوص دو جریان عمده که یکی نزدیک به پ ک ک و دیگری به حکومت کردستان عراق است، راه برای آزادی کردستان سوریه در حال تحقق است

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر