Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۷, شنبه

29 رێکخراوی مه‌ده‌نی: ماندێلا و ئۆجالان هاو ڕه‌وشن



29 رێکخراوی مه‌ده‌نی: ماندێلا و ئۆجالان هاو ڕه‌وشن

له‌ شاری ستۆکهۆڵمی سوید له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا به‌دروشمی (با هه‌رچى زووتره‌ به‌ڕێز "عه‌بدۆڵڵا ئۆجالان" ئازاد بکرێت") سازکرا.

له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌که‌دا که‌ نوێنه‌رانی چه‌ند لایه‌نێکی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده‌ی بوون، (29) رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پارت و لایه‌ن و کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند به‌ فه‌رمی داوایان کرد که‌ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

بۆ زانیاری زیادتر  لە سەر خواندن مطالب دیگر کلیک بەکن 


له‌ کۆنگره‌که‌دا رایانگه‌یاند:"به‌رێز ئۆجالان له‌ ١٥شوباتى ١٩٩٩به‌ملاوه‌ له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ و گوشه‌گیریه‌کى بێ وێنه‌دایه‌. سیستمى داد له‌ تورکیه‌ بۆ به‌ریز ئۆجالان له‌دوورگه‌ى ئیمڕالیدا زیندانێکى تایبه‌تى دامه‌زراند له‌و زیندانه‌ تایبه‌ته‌دا که‌ به‌ ڕووى جیهان داخراوه‌ هه‌موو چه‌شنه‌ هه‌ڵسووکه‌وتێکى به‌دوور له‌ پێوانه‌ ڕه‌وشتى و حقوقیه‌کان ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌درێت. سێزده‌ ساڵ و نیوه‌ مرۆڤێک له‌ناو دوورگه‌یه‌کدا له‌ ژوورێکى (١١) مه‌ترى به‌ ته‌نیا و ته‌نانه‌ت بێ هه‌بوونى ته‌له‌فزیون، دیل ڕاگیراوه‌؛ ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ له‌ کاتێکدایه‌ به‌ پێى خاڵى پێنجى جاڕنامه‌ى گه‌ردوونى مافه‌کانى مرۆڤ؛ هیچ مرۆڤێک نابێت ئه‌شکه‌نجه‌ بدرێت یان ڕووبه‌ڕووى ڕه‌فتارى زاڵمانه‌، دژه‌ مرۆیى و سووکایه‌تى پێکردن ببێته‌وه‌."

سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمراڵی

له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یاندا ئاماژه‌ به‌ سیسته‌می ئیمراڵی ده‌که‌ن و ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن که‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ تایبه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ پێى فه‌رمانى ڕۆژانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌رێوه‌ ده‌چێت و توندتر ده‌کرێت. دوورگه‌ى ئیمڕاڵى که‌ وه‌کوو هه‌رێمى قه‌ده‌غه‌کراوى سه‌ربازى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ تا ئه‌مڕۆکه‌ش له‌ لایه‌ن یه‌کینه‌کانى سه‌ر به‌ ناوه‌ندى قه‌یرانى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دوواین کرده‌وه‌کانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) له‌ لێدوانی رێکخراوه‌کاندا خراوه‌ته‌ روو و ده‌ستنیشانی ده‌که‌ین که‌ له‌ ٢٧ى ته‌مووزی ٢٠١١ وه‌ رێگه‌ به‌ ئۆجالان نه‌دراوه‌ چاوى به‌ بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ره‌کانى بکه‌وێت و ده‌ڵێن:"سه‌رۆک وه‌زیرى تورکیا و وه‌زیرى دادى ئه‌و وڵاته‌ زۆر به‌ ڕوونى و ئاشکرا بۆ ڕاى گشتى ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان بۆ خۆیان ڕێگرى له‌ دیداره‌کان ده‌گرن. ئه‌وان هه‌روه‌ها پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ هه‌تا ده‌رخستنى یاسایه‌کى نوێ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێز ئۆجالان ڕێگرى له‌ هه‌ر چاوپێکه‌وتنێک ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه‌ که‌ گۆشه‌گیرى سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان هیچ بنه‌مایه‌کى حقوقى نییه‌ و بڕیارێکى سیاسیه‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى سیاسیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

به‌رپرسیارێتى وڵاتانى ڕۆژئاوا له‌به‌رامبه‌ر به‌ ئۆجالان

له‌ لێدوانی هاوبه‌شی (29) رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پارت و لایه‌ن و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له‌ هونه‌رمه‌ندانی کورددا هاتووه‌:"کاتێک بابه‌ت ده‌بێت به‌ ڕه‌وشى به‌ڕێز ئۆجالان هه‌موو پێوانه‌ حقوقی، یاساکان، ڕێکه‌وتننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌رکه‌کانى ئاسایى ده‌وڵه‌ت پێشل ده‌کرێن و له‌بیر ده‌چنه‌وه‌" و ده‌ڵێن:" به‌داخه‌وه‌ هه‌تاکوو ئێستاش چ له‌ ناوخۆى وڵاتان و چ له‌ گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تیدا هیچ هه‌ڵوێستێک بۆ لێپرسینه‌وه‌، ڕه‌خنه‌گرتن یان شه‌رمه‌زار کردنى ئه‌م ڕه‌وشه‌ له‌ئارادا نییه‌. سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیه‌ له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى ئه‌شکه‌نجه‌ و گۆشه‌گیرى ڕایگه‌یاندبوو: (ئه‌و کرده‌وانه‌ به‌ پشتیوانى هێزه‌ ڕۆژئاواییه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت)، و وا پێده‌چێت ئه‌و پشتیوانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ سه‌ره‌ڕاى ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى (٣٦) پارێزه‌رى به‌ڕێز ئۆجالان و دادگاییکردنى (٥٠) پارێزه‌ریتر و قه‌ده‌غه‌کردنى مافى پارێزگارى هه‌ر به‌رده‌وامه‌."

له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا راگه‌یه‌نرا که‌ ئۆجالان سێزده‌ ساڵ و نیوه‌ وه‌ک بارمته‌یه‌ک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه‌ له‌ ئیمڕاڵى ڕاده‌گیردرێت و له‌به‌رانبه‌ریدا یاسا ناوخۆییه‌کان و یاساکانى تایبه‌ت به‌ شه‌ڕ په‌یڕه‌و ناکرێت و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا به‌ بێده‌نگى خۆیان سیسته‌می "فاشیزم" و تایبه‌تى تورکیا په‌سه‌ند ده‌که‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زیندانى ئیمڕاڵى نه‌ک ته‌نیا گوانتانامۆى تورکیایه‌ به‌ڵکو هى هه‌موو ئه‌وروپایه‌ و وه‌ها ئاماژه‌که‌یان روونتر ده‌که‌نه‌وه‌:"گۆشه‌گیرى و به‌دیل گرتنى به‌رێز ئوجالان سه‌پاندنى شه‌ڕه‌ به‌ سه‌ر گه‌لى کورد و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌ پێناو ئاشتیدا ده‌درێن. میلیۆنان کورد که‌ ناسنامه‌یان نکۆڵى لێده‌کرێت و سه‌ره‌تاییترین مافه‌ مرۆیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌، به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ک نوێنه‌رى ئیراده‌ى خۆیان ده‌بینن. به‌ڕێز ئۆجالان له‌لایه‌ن گه‌لى کورد و ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ تورکیه‌ لایه‌نگرى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى کێشه‌ى کوردن وه‌ک سیمبولى ژیانى هاوبه‌شى گه‌لان و باڵوێزى ئاشتى ده‌ناسرێت . گه‌لى کورد گۆشه‌گیری، سووکایه‌تی، و ئه‌شکه‌نجه‌ى سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ک داسه‌پاندن و پێداگرى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ شه‌ێ‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئه‌و کرده‌وانه‌ هۆکارێکن بۆ تووڕه‌یى و نه‌فره‌تى گه‌ل."

نه‌بوونی ئاگاداری له‌ ره‌وشی ته‌ندروستی ئۆجالان، مایه‌ی نیگه‌رانییه‌

له‌ باره‌ی ته‌ندروستی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانه‌وه‌ رایانگه‌یاند که‌ به‌هۆی گۆشه‌گیری توندی ئیمراڵییه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ک به‌ده‌ست ناگات و ده‌ڵێن:"سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى ته‌ندروستى و ژیانى به‌ڕێز ئۆجالان هیج زانیاریه‌ک له‌به‌رده‌ستدانیه‌ و ئه‌و یه‌که‌ مایه‌ى نیگه‌رانى ئێمه‌یه‌ و به‌رده‌وامى ئه‌و ڕه‌وشه‌ کاردانه‌وه‌ى واى لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى نامومکین ده‌بێت. دوواى تێپه‌ڕ بوونى ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌م گوشه‌گیریه‌دا بانگه‌وازیمان بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوه‌نده‌ به‌رپرسیاره‌کان، له‌وانه‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا و ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆتایى به‌ بێده‌نگى خۆیان بێنن و چیتر پشتیوانى سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه‌ى ئیمڕاڵى نه‌که‌ن. چیتر گه‌لى کورد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و به‌دیل گیران و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ قبووڵ ناکات و داخوازیمان ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕێز ئۆجالان هه‌رچى زووتره‌ ئازاد بکرێت و کۆتایى به‌ سێزده‌ ساڵ و نیو زیندانیکردنى بهێندرێت."

ماندێلا و ئۆجالان هاوره‌وشن

له‌ کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا ژیان و به‌رخۆدانی نێڵسۆن ماندێلا وه‌بیر هێنرایه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو که‌سایه‌تی ده‌ستنیشان کرا و ده‌ڵێن:"لێره‌دا جێى باسه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رۆکى ئازادى خوازى ئافریقاى باشوور" نێلسون ماندیلا" بکرێت، که‌ دواى ده‌ستپێکردنى تێکۆشانى ئازادیخوازانه‌ له‌ دژی"ئاپارتاید" ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستى ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى بۆ ماوه‌ى ٢٧ ساڵ، که‌ هاوشێوه‌ى به‌ڕێز ئۆجالان زۆربه‌ى قوناغى دیلى له‌ دوورگه‌یه‌دا برده‌ سه‌ر و دوواى ئازاد بوونى وڵاته‌که‌ى به‌ره‌و دیموکراتیه‌ت پێشخست."

له‌ کۆتایی کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا که‌ لێدوانی هاوبه‌شی (29) رێکخراو و پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تی و واژۆی (فیدراسیۆنى زیندانیانى سیاسى کوردستان، ڕێکخراوى کوردۆساید واچ- چاک سوید، ڕێکخراوى زه‌رده‌شتیانى کوردستان، ڕێکخراوى دیموکراتی یارسان، ڕێکخراوى ژنانى ئازه‌مێهر کوردستان، ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ ستراتژییه‌کانى کوردستان، رێکخراوى به‌رگرى له‌ زیندانییه‌ سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کانى ئێران و کوردستان، هه‌یڤا سوورا کوردستان، ئه‌نستیتۆى کورد ستۆکهلم، کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، کۆنسه‌ى گه‌لى کورد له‌ سوید، کۆمه‌ڵه‌ى کولتورى کوردى سویدی، کۆمه‌ڵه‌ى ژنانى کورد ئامارا، پارتى گۆڕانى دیموکراتیکى مێزۆپۆتامیا "ئاشووری- سریانی"، کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کورد – ئه‌وروپا، فیدراسیۆن یارسان ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌نجومه‌نى کوردان له‌ سوید، ناوه‌ندى کولتورى ئاشوورییه‌کانى " بوتشیرکا"، ناوه‌ندى عه‌له‌وه‌یه‌کانی" یوتوبوری"، ئه‌نجومه‌نى یه‌کگرتوویى تورکى سویدى – ستکهۆڵم، ئه‌نجومه‌نى ئاشتى ئه‌وروپا- ستۆکهۆڵم، ئه‌نجومه‌نى نێونه‌ته‌وه‌یى ژنانى کوردستان" هێلسینگ بوری"، ئه‌نجومه‌نى ژنانى کورد بۆ به‌رابه‌رى ڕه‌گه‌زى – ئۆپسالا، ئه‌نجومه‌نى ژنانى کورد – ئۆپسالا، ئه‌نجومه‌نى کوردى ژنان بۆ خۆ گونجاندن" یوتوبوری"، یه‌کێتى کوردی- ئۆپسالا، فێدراسیۆنى جه‌وانانى کورد، ئه‌نجومه‌نى کلتورى سویدی- کوردی" سۆدرهام"، جه‌وانانى دیموکراتی یارسان و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان – ئارمانج، به‌یتۆجان، نه‌جمه‌دین غۆڵامی، عه‌لا سه‌لاحیان، و دوو که‌سى پارتى چه‌پ)ی له‌سه‌ره‌، هاتووه‌:" سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ملیۆنان مرڤ ڕۆژانه‌ له‌ کوردستان، تورکیا و وڵاتانى ئه‌وروپایى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ تێکۆشاندان بۆ ئازادى به‌ڕێز ئۆجالان پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ له‌به‌رچاو بگیردرێت تا به‌ڕێزیان ئازاد نه‌کرێت چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى کێشه‌ى کورد و سه‌قامگیر کردنى دیموکراسى مومکین نابێت."
--------------------------------
 

کارتێکه‌ری ناسینی کۆمه‌ڵایه‌تی 

ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌زه‌ینی گشتی به‌ مانای زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ینانه‌ نیه‌ .نه‌ ته‌نیا زۆری خه ڵک له‌ که‌ ڵکوه‌رگرتن له‌ په‌یامه‌ راگه‌یێنیینه‌کاندا ئازادی رێژه‌ییان هه‌یه‌ به‌ڵکوو له‌وانه‌یه‌ به‌پێی دلخۆازیان ئامانجی گرووپه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتتره‌کاندا "بۆچوونیان نه‌گۆرن" ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ نێشانه‌ گه‌لێک له‌ کرده‌وه‌ "دژه‌ده‌سه‌ڵات"ه‌ کانی وه‌ک خۆلادان بڕوانه‌هێنان ره‌خنه‌و شێوه‌گه‌لی دیکه‌ی به‌رخۆدان یان خه‌بات له‌ لایه‌ن به‌رده‌نگه‌کانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵبدا. به‌ دربڕینێکی دیکه‌ی کارتێکه‌ری که‌ لێره‌دا وه‌کوو یه‌کێک له‌ جۆره‌کانی باڵا ده‌ستبوون به‌سه‌ر زه‌ینه‌کاندا پێناسه‌ ککراوه‌ هه‌میشه‌ بێ كیشه‌ وبێ به‌ربه‌ست نیه‌ .هه‌رئه‌م دیارده‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یێنه‌کان وگرووپه‌ بژارده‌کانیش که‌ تێده‌ کوشن له‌ رێگه‌ی ڕاگه‌یێنه‌کانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ بیروڕای گشتی رابگا وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ.
هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌کرێ له‌سه‌ر شێوه‌کان یان هه‌موو جۆره‌کانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ گوتاره‌کان خوێندنه‌وه‌ هه‌بێ شێوازه‌کانی ده‌سپێراگه‌یشتنی ناراسته‌وخۆ به‌ زه‌ینی ئه‌وانی دیکه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌ق وگوتاره‌کانیشه‌وه‌ شایانی خوێندنه‌وه‌ن .له‌ وه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کداپێوستمان به‌ ناسینی قووڵتری هه‌مدیس نواندنه‌وه‌کان و رێکاره‌ زه‌ینییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه‌ .هه‌رچه‌ند نووسه‌ر ناتوانێ بچێته‌ نێو ورده‌کارییه‌کانی هییچکام له‌ بۆچوونه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ زه‌ینی مرۆڤه‌وه‌ بۆ چوونگه‌لێک که‌ بابه‌تی ده‌رۆنناسینان و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ به‌ڵام پرۆسه‌کانی کارتێکه‌ری زه‌ێنی خاوه‌نی قۆناخگه‌لێكێ زۆر ئالۆزو هه‌مدیس سه‌رهه‌ڵدانه‌وی زه‌ینی (مێشکی) جۆرراوجۆرنکه‌ به‌شێکیان باس ده‌کین
1 -تێگه‌یشتن له‌ بابه‌ت
2-ئولگووه‌ زه‌ینییه‌کان
3-زانیارییه‌گشتییه‌کان
4-شیوه‌تێروانین و باوه‌ڕ
هیوا کودستانی "مولانیا "29/7/2012
-------------------------------------
هۆزان عفرینی: به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، یه‌كێتی گه‌لی كورد له‌ سوریا به‌هێزتر بوه‌
(سبه‌ی):
چاودێرێكی سیاسی رۆژئاوای كوردستان پێیوایه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی مه‌ترسی توركیایه‌ له‌ كورده‌كانی ناوخۆی خۆی، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش یه‌كێتی گه‌لی كورد له‌ سوریا به‌هێزتر بوه‌.
هۆزان عفرینی، چاودێری سیاسی رۆژئاوای كوردستان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بونی (په‌كه‌كه‌) یان باڵێكی ئه‌و پارته‌ نیه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كوردێك له‌ ئه‌فریقا خێمه‌یه‌ك هه‌ڵدات توركیا پێی ناخۆشه‌، كه‌واته‌ بونی كیانێكی تازه‌ی وه‌كو كیانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێ قبوڵ نیه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دو هه‌رێمی كوردی له‌ دو وڵاتی دراوسێی توركیا هه‌بێت مه‌ترسی بۆ توركیا دروست ده‌كات، كه‌ 25 ملیۆن كوردی تێدایه‌.
ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ وتیشی: توركیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی شه‌ڕی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت به‌هۆی بونی (په‌كه‌كه‌) ده‌ستوه‌رده‌ده‌مه‌ سوریا، به‌ڵام له‌ راستیدا (په‌كه‌كه‌) له‌ سوریا نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یه‌ده‌ نزیكه‌ له‌ (په‌كه‌كه‌)، له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد نزیكی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان نزیكی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان.
هۆزان عه‌فرینی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ هاوكاری لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات بۆ ئازادی خۆیان، به‌ڵام هاوكاری لایه‌نه‌ كورده‌كانی پێ قبوڵ نیه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وانیش وه‌كه‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كان به‌شێكن له‌ ئۆپۆزسیۆن.
هۆزان عه‌فرینی ئه‌وه‌شیخسته‌رو، كه‌ له‌ ئێستادا ده‌سته‌ی باڵای كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان هه‌یه‌، كه‌ له‌ هه‌ردو ئه‌نجومه‌نی (نیشتیمانی كورد و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوا) پێكهاتوه‌ و هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ش له‌ ژێر چاودێری ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن، كه‌واته‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا كاریگه‌ری نابێت و ریزه‌كانی كورد پته‌وتر ده‌بێت و له‌ به‌ره‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆگان یه‌كێتی گه‌لی كورد به‌هێزتر بوه‌.
-------------------------------

خانم کنفانی (نفر وسط) زن مهندس سوری ساکن کانادا که صاحب دو فرزند است، اما برای وطنش به سوریه برگشت و به ارتش آزاد پیوست.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر