ایران اسلامی؛ پیشنهادهای بی شرمانه به زنان مطلقه
شهرزادنیوز: شنیدن پیشنهاد های بی شرمانه برای دختران و زنان سرپرست خانواده یا بدون مرد به امری متعارف تبدیل شده است.
به گزارش سایت قانون، لیلا، زن 37 ساله مطلقه ای با دو دختر 17 و 21 ساله در تهران، که در مقطعی مجبور شده حتی تن فروشی هم بکند، از همه مردان بدش میآید و نگران دختران خود است که مبادا آنها هم «به خاطر جبر روزگار» آواره خیابانها شوند. وی میگوید که حتی وقتی به یک اداره دولتی هم میرود، از پیشنهادهای بیشرمانه در امان نیست و پیشنهادهایی که به قول خودش به شنیدن آنها عادت کرده است. به گفته وی، حتی صاحب خانه نیز شرط واگذاری خانه خود به وی را با پیشنهادی بیشرمانه همراه کرد.
مریم، دختر 38 ساله و کارمند یکی از سازمان های دولتی، در همین رابطه از یکی از دوستانش میگوید که چند ماهی از فوت شوهرش نگذشته، مردی به او پیشنهاد میکند که صیغه او بشود تا او خرج وی و فرزندش را تأمین کند.
دکتر مصطفی اقلیما، مددکار و آسیبشناس مسائل اجتماعی و رئیس انجمن علمی مددکاران اجتماعی ایران، در این رابطه به سایت قانون از جمله میگوید که کمک ارگانها و سازمانهایی مانند کمیته امداد و بهزیستی با پرداختهای قطرهچکانی و بسیار اندک خود به زنانی که در تعاریف رسمی آنها قرار میگیرند، بهگونهای است که ابراز آن در بسیاری از موارد موجب شرمساری مددجویان است.
وی با مقایسه وضعیت این زنان با برخی از کشورها، میگوید که در آن کشورها وقتی زنی از شوهر خود جدا میشود و یا همسرش فوت میکند کلیه مزایایی که در زمان زندگی با همسرش به او تعلق میگرفت، پس از فوت شوهر و یا جدایی باز هم به او تعلق میگیرد و این دسته از زنان با هیچ کاهشی در مزایای حقوقی و قانونی خود مواجه نمیشوند و همین مساله بیانگر آن است که در این کشورها دولت مانند پدری مهربان و دلسوز توجه ویژهای به زنان و دختران دارد و از آنها در مقابل آسیبهای اجتماعی احتمالی در آینده حمایت میکند.
در نبود چنین حمایتهایی شنیدن پیشنهادهای بیشرمانه و غیرمتعارف برای دختران و زنان سرپرست خانواده، آوایی غریب و ناآشنا نیست.
---------------------------
افشای جنايتهای رژيم ايران در سوريه توسط اسناد ويکی ليکس
تلويزيون العربيه به نقل از سايت افشاگر ويکی ليکس خبر داد: سه هزار تن از عوامل رژيم ايران و دو هزار تن از عناصر حزب الله لبنان در کنار رژيم اسد می جنگند. عناصر مسلح رژيم ايران، سربازان سوريه ای که با قتل تظاهر کنندگان مخالفت می کنند را به قتل می رسانند.
--------------------------------
تائێستا لێكۆڵینەوە لە دیارنەمانی مەولود ئافەند نەكراوە
شوان بەرزنجی
رووداو -هەولێر
دوای تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر دیارنەمانی رۆژنامەنووس مەولود ئافەند، تائێستا هیچ لێكۆڵینەوەیەك لە بارەی دیارنەمانەكەی نەكراوە، سەرچاوەیەكیش دەڵێ "مەولود ئافەند، لە سلێمانی رفێندراوە و ئێستا لە تارانە".
رۆژی هەینی 8/6/2012 مەولود ئافەند، سەرنووسەری گۆڤاری (ئیسرائیل –كورد)، بەسەردان چووەتە شاری سلێمانی، هەر ئەو رۆژە دیارنەماوەو هەردوو تەلەفۆنە مۆبایلەكەشی داخراون. رۆژی دواتر داود باغستانی، سەرۆكی دەزگەی ئیسرائیل-كورد، لە بەیاننامەیەكدا پەنجەی گومانی بۆ دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی و ئیتلاعاتی ئێران درێژكرد و گوتی "گومانی رفاندنی دەكرێت لەلایەن یەكێتی و ئیتڵاعاتی ئێرانەوە، چونكە ئیتڵاعات دەزگایەكیان لە سلێمانی هەیە و دەسەڵاتیشیان لەو ناوچەیە زۆرە".
سەرچاوەیەك لەنێو چالاكڤانانی بەدواداچوونی چارەنووسی مەولود ئافەند بە (رووداو)ی راگەیاند كە "مەولود ئافەند لەشاری سلێمانی گیراوەو رفێندراوەو ئێستا لە شاری تارانە"، بەڵام هیچ دەزگایەكی فەرمی و هیچ كەسێك بەئاشكرایی ئەو زانیارانەی پشتڕاستنەكردنەوە.
بەڵام حەمید بوداغی، بەرپرسی راگەیاندنی كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی پێشتر بە (رووداو)ی گوتبوو "ئێمە وەك كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی لە ئێران، هیچ زانیارییەكمان لەبارەی ئەو رۆژنامەنووسە نییە كە باسیدەكەن، دەبینین كە هەندێك لە رۆژنامەكانی هەرێمی كوردستان پەنجە بۆ كۆماری ئیسلامی رادەكێشن ، بەڵام ئەمە تەنیا قسەی رۆژنامەكانە. هەواڵەكە درۆیە و سەرچاوەكانیشی درۆن".
یەكێتی: تۆمەتباركردنی ئێمە
لە شوێنی خۆیدا نییە
بەو پێیەی مەولود ئافەند لە سنووری دەستڕۆیشتوویی یەكێتی رفێندراوە، بۆیە پەنجەی تۆمەت و گومان بۆ دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی درێژ دەكرێت. بەڵام عارف روشدی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێیوایە تۆمەتباركردنی یەكێتی لەو رووداوەدا "كارێكە لە شوێنی خۆیدا نییە".
عارف روشدی بە (رووداو)ی گوت " ئەوەی بەرپرسی یەكەمی دابینكردنی ئاسایشی هەموو هاووڵاتیانە، حكومەتە. ئێمە وەك یەكێتی تەدەخول لەو بوارەدا ناكەین و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
عارف روشدی گوتیشی بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان بەو بابەتەوە نەبووە، بۆیە هیچ سۆراغێكی مەولود ئافەندیان نەكردووەو ناشیكەن، گوتیشی "ئەوەی بەدوای سۆراغی ئەو كەسەیە دەتوانێت پرسیار لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكان بكات نەوەك ئێمە تۆمەتبار بكات".
بەڵام هاوار بازیان، سەرپەرشتیاری كەمپینی ئاشكراكردنی چارەنووسی مەولود ئافەند لەسوێد، بە (رووداو)ی راگەیاند ئەوكاتەی لە گۆڤاری (ئیسرائیل-كورد) كاریكردووە ئاگاداربووە كە سێ جار یەكێتی داوای لە مەولود ئافەند كردبوو كە گۆڤارەكە رابگرێت.
كەسوكاری دەستگیر نەكراون
مەولود ئافەند، كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەردەوام هەڤپەیڤینی لەگەڵ پسپۆڕ و كەسایەتییەكانی ئیسرائیلی لە گۆڤاری (ئیسرائیل- كورد)، كە گۆڤارێكی مۆڵەتپێدراوە لەلایەن سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاودەكردەوە، كە بنكەی لە هەولێرە. ئەوەش جێگەی ناڕەزایی بەردەوامی كونسولخانەی ئێران بوو لە هەولێر و سلێمانی.
دوای دیارنەمانی مەولود ئافەند، چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، كە كەسوكارەكەی لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون. بەڵام شێرزاد عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد گوتی "پەیوەندیم بە خانەوادەكەی كردووە، دەستگیرنەكراون".
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان :
دەزگا ئەمنییەكان دەڵێن نەهاتووە بۆ سلێمانی
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، كە دەزگاكەی ئافەند و هیچ لایەنێك بە فەرمی هەواڵی مەولود ئافەندیان لە سەندیكا نەپرسیوە، گوتیشی"پەیوەندیمان بە دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش كردووە و دەڵێن هیچ كەسێك بەو ناوە دەستگیر نەكراوە، هەروەها گوتیان ئەو كەسە نەهاتووەتە ئیدارەی سلێمانی".
بەڵام شێرزاد عومەر دەڵێ "بەڵگەمان هەیە، كە كاك مەولود چووەتە شاری سلێمانی و لەوێ ونبووە، بۆیە بەرپرسانی ئەمنی و بەرپرسانی یەكێتی ناتوانن بڵێن ئاگادار نین و لێی بەرپرس نین".
"ئیسرائیلییەكان كەیسەكەی دەگرنە ئەستۆ"
شێرزاد عومەر ئاماژە بەوە دەكات زۆربەی دەزگاكانی سلێمانیان لە بابەتەكە ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام وەڵامێكی تەواویان نەداوەنەتەوە، گوتیشی "تاوەكو دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی بێدەنگ بن گومانی زیاتریان لەسەر دەبێ، بۆیە رەنگە بەونزیكانە بەیاننامەیەكی دیكە بڵاوبكەینەوە، كە دەزگا پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لەو بێدەنگییە هۆشیار دەكەینەوە و پێیاندەڵێین بێدەنگی بەسە".
بە قسەی شێرزاد "هەوڵ هەیە كەیسی مەولود ئافەند لە رێگەی ئیسرائیلەوە بدرێتە رێكخراوە مرۆییەكان". تائێستا چەند رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی راپۆرت و هەواڵیان لەسەر دیارنەمانی مەولود ئافەند بڵاوكردووەتەوە.
سەنتەری میترۆ: ئاسایش و پۆلیس بەرپرسن لە دیارنەمانی ئافەند
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند لەسەر دیار نەمانی مەولود ئافەند داوامان لە دەزگا ئەمنییەكان و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی كردووە لێكۆڵینەوە بكەن، بەڵام هیچمان دەستنەكەوتووە.
رەحمان غەریب گوتی تائێستا لێكۆڵینەوەیەكی جدی لەلایەن دەزگا ئەمنی و ئیدارییەكان لەسەر ئەو كەیسە نەكراوە. بەرپرسی سەنتەری میترۆ پێیوایە "ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسن لە دیارنەمانی ئەو رۆژنامەنووسە، چونكە بە هەر هۆكارێك ونبووبێ دەبووایە ئەو دەزگایانە لێكۆڵینەوەیان بكردایە، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی سەرەتاییشیان نەكردووە".
پەرلەمان دێتە سەر خەت
عەلی مەحموود، سەرپەرشتیاری كەمپینی داكۆكیكردن لە مەولود ئافەند، دەرنەكەوتنی سۆراغی مەولود ئافەند بە "لاوازی و شەرمنانەی فشارەكان" بۆ سەر بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی پارێزگای سلێمانی وەسفدەكات و دەڵێ "هەڵوێستێكی جدی و فشارێك نییە بۆ سەر دەزگا ئەمنی و ئیدارییەكانی شاری سلێمانی، بۆیە تائێستا چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە بێ تاوانە دیار نییە".
عەلی مەحموود ئاماژەی بەوەشدا كەمپینەكەیان سەردانی پەرلەمانی كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەوە پەرلەمانی كوردستان هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە.
عەلی مەحموود دەڵێ بەڵگەی تەواویان نییە بیسەلمێنێ یەكێتی لە دیار نەمانی مەولود ئافەند تێوەگلاوە، بەڵام یەكێتی بە بەرپرسیاری رووداوەكە دەزانێ "چونكە لە ناوچەی سلێمانی یەكێتی بەرپرسیارە و دەبێ ئاسایشی ئەو كەسانە دەستەبەر بكات كە سەردانی ئەو ناوچەیە دەكەن".
(رووداو) پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی ئەمنی لە سلێمانی كرد، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو بابەتە بدەن.
نوێنەری حكومەت لە ئێران:
پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
سێ رۆژ دوای دیارنەمانی ئافەند، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران لە رێگەی ئاژانسی (فارسنیوز)ەوە رایگەیاند كە چەند "ئەفسەر" و "سیخوڕێكی" دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)ی دەستگیركردووە. ئەمە وای لە هاوڕێ و هاوكارانی مەولود ئافەند كرد، كە گومانی رفاندنی بكەن لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
رۆژی 2012/6/28 وەزارەتی ئیتیلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە راگەیێندراوێكدا، وردەكاری گرتنی ژمارەیەك "تیرۆریستی سەر بە رژێمی داگیركەری قودس"ی بڵاوكردەوە. لە بڕگەی (د)ی پێشەكی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە "هەندێك لەو وڵاتانەی خاكەكەیان یان ناسنامەی دانیشتوانی وڵاتەكەیان لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەكانی سەر بە مۆسادەوە بە خراپ كەڵكی لێوەرگیراوە، زانیاری پێویستیان داوەتە نوێنەرانی فەرمیی وەزارەتەكەمان لەلای خۆیان".
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە "شوێنی نیشتەجێبوون و پێگەی سەربازی بۆ مەشقپێكردنی كەسانی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی مۆساد لە هەرێمێكی هاوسنووری وڵاتەكەمان ئاشكراكراون. هەروەها ژمارەیەك فەرماندەی گرووپە تیرۆریستییەكان، كە پێكهاتبوون لە پلانداڕێژەرانی كردەوە تیرۆریستییەكان و راهێنەرانی ئەو تیرۆریستە دەستگیركراوانە و بەرپرسانی بەشی پەیوەندییە تەكنیكییەكان و ئەو كەسانەی كاریان گواستنەوەی چەك و ئەو كەسانەیە كە لە رۆژئاوای ئێران (مەبەست هەرێمی كوردستانە-رووداو) دێن و دەڕۆن (واتە كەسانی سەر بە رێكخراوی سیخوڕی و تیرۆریستیی مۆساد و كەسانی سەر بە دامودەزگا سیخوڕییەكانی هەرێمی ئاماژەپێكراو و قاچاخچیانی سەرسنوور) ئاشكراكراون. تەنانەت وێنەكانیان بەشێوەی جۆراوجۆر و گۆڕدراو بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە ئامادەكراون و لەبەردەستن".
نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند كەم و زۆر ئاگاداری چارەنووسی مەولود ئافەند نین و گوتی "هیچ لایەنێكی فەرمی و نافەرمی لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو بابەتە داوای لە ئێمە نەكردووە، كە هاووڵاتییەك لە هەرێمی كوردستان فڕێندرابێت و لە ئێران بێت".
لەماوەی رابردوودا كۆپییەكی نامەیەكی نازم عومەر بڵاوكرایەوە، كە ساڵی رابردوو بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناردبوو و تێیدا گوتبووی كە ئێران دڵتەنگە لە دەرچوونەوەی ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (ئیسرائیل –كورد) كە وەك ئەو نووسیویەتی بەڵێندرابوو رابگیرێت
وقتێ خائن نیشتمانێ ئهفرۆشێ، مهولودی ئهفهندێ و ههزاران گهنجی دی وهک ئهو بۆی دیار ناکهوێ، خهلکی کورد پهشت ئاشانی و حهلهبجهی له بیر نهچؤتهوه ، مام جهلال حهسهینیهت له سولهیمانی دروست کردو سهپای قودسهتان هێنا بهسهر کوردوستانا زال کرد، ئهلمهدی و ئهلجاکهشو و سهدان ئهلی دیتان بؤ موعامهلهی گیانی چوار کوردی رۆژههلاتی غهریب دروس کرد ،بهس نی یه ؟ تا ئیستا ژیانی چهن لاوی تێکۆشهری بۆکان و سهقز و مههاباد و سنه و شارهکانی دی رۆژههلات تان فرۆشتووه ؟ بهس نی یه؟ ئهو حیزبانهی رۆژههلات بۆ دهنگیان دهر نایه ؟ له ترسی برینی مهعاشهکهیانه ؟ بهسه بێدهنگی و پهرش و بلاوی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر