وردەكاری چارەنووسی مەولود ئافەند دوای بێ سەروشوێن بوونی.
.
ئایا مەولود ئـافەند لە ژێر ئەشكەنجەی ئاسایشی سلێمانیدا كوژراوە؟
یان تەسلیم بە ئیتلاعاتی ئیران کراوەتەوە؟
هەر ئەو کەسانی وا لە ریگای ئیمیلەوە دەست بە تەهدید دەکن زۆر دۆر نیە کە دەستیان لە ئەم سیناریۆەدا هەبێت بۆ لە ناوبردنی کەک مەولوود ئافەند
بنەماڵەی مەولوود ئافەند سكاڵا لە دژی یەكێتی تۆمار دەكەن
مەولود ئەفەند دیاری دەستی نەوشیروان مستەفا و هاوكارانی بۆ ئیتلاعاتی ئێران
بەپێی وتەی كەسانی نزیك لە مەولود ئافەندەوە، بنەماڵەی ئافەند كاتێكی دیاری كراویان بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان دیاری كردووە تاكو چارەنووسی كوڕەكەیان بۆ دیاری بكەن، بەپێچەوانەوە ئەوان لە دادگا سكاڵا لە دژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تۆمار دەكەن بە تۆمەتی بێ سەر و شوێن كردنی كوڕەكەیان. بنەماڵەی مەولود ئافەند بۆیە تومەتەكە دەخەنە ئەستۆی یەكێتی نیشتمانی چونكە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە یان یەكێتی خۆی مەولودیان كوشتووە بۆ ئێران یاخود تەسلیمی ئێرانیان كردووە و بە هەردوو شێوەش یەكێتی تۆمەتبار دەبێت بە تاوانێكی گەورە.
كەمپینی بەهاناچوونی مەولوود ئافەند، لە راگەیەنراوی دووەمیان بەرامبەر لایەنە ئەمنییەكانی كوردستان و بە تایبەت سلێمانی دەڵێن "بەردەوامبوونی بێدەنگیتان لە دیارنەمانی ئەو رۆژنامەنووسە، رێگەی چالاكیی ترمان بۆ خۆش دەكا كە بە دڵنیایییەوە زیان بە هاوپشتیی كوردانی رۆژهەڵات و باشوور و پارچەكانی تریش دەگەیەنێ". هەروەها دەشڵێن "هەست دەكرێ لەلایەن كەناڵەكانی راگەیاندنی باشووری كوردستان بەتایبەت لایەنی یەكێتی نیشتمانی و ئۆپۆزسیۆن كەمتەرخەمییەك بەو باسەوە دیارە و نیگەرانین لەوەی نەكات میدیاكانی ناوچەی سلێمانی كە شوێنی دیارنەمانی مەولوود ئافەندە لە ئاستی پێویستدا كار بۆ رەنگدانەوەی ئەو رووداوە نەكەن".
بە پێی هەواڵێك مەولوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ كورد لە سلێمانی كوژراوە. ئەمە لە حاڵێكتدایە كە لە دوای شوێنبزربوونی مەولود ئافەندەوە دەنگۆی ئەوەش بڵاو بۆتەوە كە ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێران رفێندراوە.
سیناریۆی یەكەی:
كوشتنی مەولود ئافەند
بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، كە مەولود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل كورد لە گرتوخانەیەكی سەر بە ئاسایشی سلێمانی لە ژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ململانێ لە چەند سەرچاوەیەكەوە وەریگرتووە، مەولود ئافەند كە یەك مانگ پێش ئێستا لە شاری سلێمانی لە لایەن ئاسایشی ئەم شارەوە دەستبەسەر كرابوو، دوو رۆژ لەمەوبەر لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە رایگەیاند، كە هەواڵی كوژرانی مەولود ئافەندی لە بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی سلێمانی بیستووە.
ئەمە لە حاڵێكتدایە كە لە دوای شوێنبزربوونی مەولود ئافەندەوە دەنگۆی ئەوەش بڵاوبۆتەوە كە ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێران رفێندراوە، ناوەندە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی تا ئێستا لە هەمبەر دیارنەمانی مەولود ئافەند روونكردنەوەیەكی ئەوتۆیان نەداوە.
سەرچاوەیەكی تری هەواڵ رایگەیاندووە، كە مەولود ئافەند دوای ئەوەی لە رۆژی 8 حوزەیرانی 2012 لە سلێمانی ڕفێندرا، گەیەندرایە زیندانی یەكەمی دەزگای دژە تیرۆر لە كانی گۆمە و بە ماوەیەكی كورت بەرپرسێكی ئیرانی هاتە لای و پاش دوو رۆژ مەولود ئافەند بەرەو شاری سنە برا، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە و 8 رۆژ پاش مانەوەی لە ئێران دیسان هێنرایەوە زیندانی كانی گۆمە، چونكە دەزگای زانیاری و یەكێتی كەوتنە ناو تەڵەكەوە ئاشكرابوو كە دەزگای دژە تیرۆر رفاندویانە و كیشە و هەڵای زۆری لێكەوتەوە ناچار بە هەمان شێوە مەولود ئافەند لە زیندانی كانی گۆمە نزیك شاری سلێمانی توند كرا، بەڵام ئەمجارە لە ژێر لێكۆڵینەوەیەكی توندو ئەشكەنجە و لێدان و ئازاری جەستەیی و دەروونی، تا ئەوە زانراوە چەند ئەندامیكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەو كردارەی دژە تیرۆر تورەن بەوەی كیشەی زیاتری لێ دەبێتەوە.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە تا شەوی 5ی ئەم مانگە مەولود ئافەند لە ژیاندا مابووە و لەگەڵ ئەوەی تەواوی جەستە و سەر و ددانەكانی شوێنی ئازار و لێدان و ئەشكەنجەی پیوە دیاربووە و ناتوانێت بە دەم و ددانەكانی نان بخوات.
مـــــــــــــــهولوود ئـــــــــافهند چی بـــــــــــــه ســــــــهر هـــــــــــــــات؟
سیناریۆی دووەم:
تەسلیمكردنی ئەفەند بە ئێران بۆ ئێران
دوو ڕۆژ پێش ئەوەی نەوشیروان مستەفا سەفەر بۆ ئێران بكات وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە لە بارەی كەشفكردنی تۆڕێكی جاسوسی ئیسرائیل لە كوردستانی عێراقدا!. بەیاننامەكە سەرتاپا درۆی دەزگای سیخوڕی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران بوو، چونكە یەك بەڵگەشی بۆ سەلماندنی ناوەرۆكەكەی نەبوو. بەیاننامەكە زیاتر جەنگێكی سایكۆڵۆژی بوو لە دژی مەسعود بارزانی، بەڵام ئەوەی قوربانی ئەم جەنگە سایكۆڵۆژیی و ئیعلامییەی ڕژێمی ئێران دژ بە بارزانی بوو، مەولود ئەفەندی سەرنووسەری گۆڤاری كورد ـ ئیسرائیل بوو!. ئەو تۆڕە جاسوسییە ئیسرائیلییە خەیاڵییە، كە بەیاننامەكەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران باس لە كەشفكردن و دەستگیركردنی ئەندامەكانی دەكات لە كوردستانی عێراقدا، هیچ شتێك نەبوو جگە لە گرتن و بەدەستەوەدانی " مەولود ئەفەند"ی سەرنووسەری گۆڤاری كورد- ئیسرائیل. هاوكاتی بێ سەروشوێنكردنی مەولود ئەفەند، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەمان بەیاننامەی بڵاوكردەوە. دوو ڕۆژ بە دوای هەمان بەیاننامەدا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، نەوشیروانیان بانگهێشتی تارانكرد!.
بانگهێشتی نەوشیروان و بێسەروشوێنكردنی مەولود ئەفەند، دوو ڕووداوی دابڕاو لەیەك و بێ پەیوەندی نین. بۆچی دەزگای جاسوسی ئیتلاعات پێش لە بێسەروشوێنكردنی مەولود ئەفەند، نەوشیروانیان بانگهێشتی ئێران نەكرد؟ بۆچی دوای بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكەی وەزارەتی ئیتلاعات نەوشیروان پەلكێش دەكەن بۆ ئێران و لەگەڵ وەزیر ئیتلاعاتدا كۆدەبێتەوە؟.. هەڵبەت ڕووداوی بێ سەروشوێنكردنی مەولود ئەفەند ڕووداوێكی بچووك نییە، بەڵكو گەمەو ڕووداوێكی سیاسیی و ئیستخباراتی گەورەیە و ئەو ڕووداوە بە بێسەروشوێنكردنی مەولود ئەفەند كۆتایی نایەت، چونكە كەسانێكی زۆر لە ئاستی بەرپرسی گەورەی مخابراتی لە هەرێمی كوردستاندا دەستیان لە ڕووداوی ڕفاندن و شوێنبزركردنی مەولود ئەفەنددا هەیە، كە نەوشیروان مستەفا، ناڤم عومەر ئەندامی یەكێتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لە تاران، عماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەمەدی سەرۆكی ئاسایشی سلێمانی و زۆر دیكەش لە بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان، كە جاسوس و بەكرێگیراوی ئیتلاعاتی ئێرانن، هەروەك كوشتنەكەی قایمقامی سلێمانی، دەستیان لەپشتی تەسلیمكردنی مەولود ئەفەندا هەیە بە دەزگای تیرۆریستی ئیتلاعات
--------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر