Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ تیر ۲۶, دوشنبه

بەریز مسعود بارزانی ناوچەی دژەفڕین لەبەرامبەر مەترسیەكانی مالیكی بەكاردێنێتەوە

       بەریز مسعود    بارزانی ناوچەی دژەفڕین لەبەرامبەر مەترسیەكانی مالیكی بەكاردێنێتەوە

رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی ئاشكرایكرد كه‌، مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ دژه‌ فڕین به‌سه‌ر ئاسمانی‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی‌ مه‌شرق بڵاویكرده‌وه‌‌، م‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشاندنه‌وه‌ی‌ ناوبژیوانانی‌ كوردی كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ عێراق و هاوكات رۆژنامه‌كه‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان مسعود بارزانی‌ و نوری مالیكی به‌هۆكاری قوڵبوونه‌وه‌ی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ گۆره‌پانی‌ سیاسی عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا.
كۆنگره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان كه‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ باسی لێوه‌ ده‌كات و به‌نیازه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله‌كاندا ئه‌نجامی بدات هه‌ریه‌ك له‌ مسعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی ئاماده‌ی‌ نابن.


باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌، بارزانی‌ دووباره‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ ئه‌گه‌رهاتوو نوری مالیكی به‌رده‌وام بیت له‌هه‌ڵوێسته‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوردو هێزی سه‌ربازی نزیك بكاته‌وه‌ له‌ناوچه‌ سنووریه‌كانی‌ هه‌رێم ئه‌وا بریاری 688ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ دروستكردنی‌ ناوچه‌ی‌ دژه‌ فرین به‌سه‌ر ئاسمانی‌ هه‌رێمی كوردستاندا زیندوو ده‌كاته‌وه‌و به‌پێی‌ ئه‌و بڕیاره‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌ فرۆكه‌ی‌ عێراقی به‌سه‌ر ئاسمانی‌ كوردستاندا هاتووچۆ بكات.
/////////////////////////////////

شەهرستانی جاشی ئیرانە  شەڕی كورد دەكات

بەگوتەی مەحما خەلیل ئەندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و بڕیاردەری لێژنەی ئابوری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارەكانی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و سامانە سرووشتیەكان لە راگرتنی سوتەمەنی ناردن بۆ كوردستان شەڕێكە لەگەڵ كورد دەیكات.
خەلیل لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە، حوسێن شەهرستانی ئەم قەیرانە سیاسییەی عێراقی قواستۆتەوە بۆ ئەوەی شكستەكانی خۆی لە بواری وەبەرهێنانی نەوت شاراوە بكات و دژی هەرێمی كوردستان بوەستێتەوە.
مەحما لەو لێدوانەیدا دەڵێت: بڕیاری راگرتنی بەشە سوتەمەنی هەرێمی كوردستان لەلایەن شەهرستانیەوە بەشێكە لەو شەڕەی ناوبراو بە هەرێمی كوردستان دەیفرۆشێت.
malpress.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر