Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۱, یکشنبه

وه‌ڵامێك بوَ سرکردی لانەی جاسۆسی رەژیمی ئیران لە هەولیر



وه‌ڵامێك بوَ سرکردی لانەی جاسۆسی رەژیمی ئیران لە هەولیر( کۆنسولی‌ ئێران) له‌ هه‌ولێر كه‌ فه‌رموویه‌تی‌ له‌ ئێراندا كێشه‌ی‌ كوردمان نیه‌, هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ ئیسرائیل له‌ كوردستان!له‌ ئێران كێشه‌ی‌ كورد نیه‌ ! ته‌نیا له‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ مه‌لاكان په‌نجا هه‌زار كورد بوونه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ كونه‌په‌ره‌ستانه‌ی‌ ئاخونده‌كان, له‌ كوردستان كێشه‌ی‌ كورد نیه‌! به‌ڵام بچووكترین جمو جوڵی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و سیاسی له‌ كوردستان به‌ توندترین شێوه‌ سه‌ركوت ده‌كرێ‌. ده‌كرێ‌ جه‌نایی‌ سه‌فیر بفه‌رموون ئه‌و هه‌موو ئیعدامه‌ی‌ روَڵه‌ كورده‌كان چیه‌؟ ئه‌و هه‌موو زیندانیه‌ كورده‌ له‌ زیندان چ ده‌كه‌ن؟


بوَ ئیسرائیل بوَی‌ هه‌یه‌ له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌به‌ سه‌فاره‌تی هه‌بێ‌ به‌ڵام بوونیان له‌ كوردستان گوناحێكی‌ كه‌بیره‌یه‌, به‌ درێژایی‌ مێژوو كورد به‌ ده‌ست داگیركه‌رانی‌ فارس, عه‌ره‌ب و توركه‌وه‌ سه‌ركوت كراوه‌, ئه‌نفال كراوه‌, قه‌ڵاچوَ كراوه‌, له‌ ئاوو خاكی‌ باب و باپیریانه‌وه‌ وه‌ده‌ر نراون , كێ ئه‌م تاوانانه‌ی‌ دژ به‌ كورد كردوه‌؟ بوَ ده‌بێ‌ بوونی‌ ده‌زگا ئیتلاعاتی‌ و ئه‌منیه‌تی‌ و میتی‌ دوژمنانی‌ كورد له‌ كوردستان ئاسایی بێت به‌ڵام بوونی‌ هاوڵاتییه‌كی‌ ئیسرائیل كه‌ به‌ ده‌یان خاڵی‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ل كور د هه‌یه‌ گوَناح بێت؟
هه‌موومان چاك ئه‌زانین كونسوولگه‌ری‌ ئێران له‌ هه‌ولێر له‌ راستی‌دا بنكه‌یه‌كی‌ ئیتلاعاتی‌ ئێرانه‌, ئه‌گه‌ر ئه‌وان كاری‌ ئیتلاعات ناكه‌ن چوَن ده‌زانن له‌ كوردستان ئیسرائیلی بوونی‌ هه‌یه‌,چاو له‌ چروچاوه‌ حوسێنی‌ كونسولی ئێران بكه‌ن هاوار ده‌كات تیروریسته‌ و سه‌ر به‌ ده‌زگای‌ ئیتلاعاتی ئێرانه‌.ده‌بێ‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ئیزن به‌ چلكاوخورێكی‌ وه‌ك حوسێنی‌ نه‌ده‌ن ئاوا زار
بكاته‌وه‌ هه‌رچی‌ به‌زاریدا هات بیڵێت. –,
------------------------

یک دیپلمات ایران ، ازسفارت کانادا گریخت و صف جاسوسان حکومت ترور را ترک نمود . حسن دوداعی یا دعایی ، امروز مخفیانه سفارت رژیم ترور و اختناق را ترک نموده است .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر