ڕێسا و یاسا نوێکانی ئەمساڵ خرانە کار
نیوەی ساڵی 2012 ەمان تێپەڕاندووە و وەک باو لەم ساڵوەختەدا چەند یاسایەکی نوێ دەخرێنە کار، بۆ نموونە لە دوێنێوە مافەکانی پۆلیس زیاتر بوون بەشێوەیەک بۆیان هەیە زانیاری لە کۆمپانیای تەلەفۆنەکان سەبارەت بەو کەسانە وەربگرن کە تاوانێک ئەنجام دەدەن ئەگەرچی تاوانەکە سووکیش بێت وەک ئەو تاوانانەی کە تەنها (böter) تاوانەی لەسەرە.
ئەو کەسەی لە وڵاتانی دیکەی یەکیەتیی ئەورووپاوە چەک دێنێتەوە ناو سویدەوە دەبێت پێشتر مۆڵەتی دەستگەی گومرگی وەرگرتبێت گەرنا سزا دەدەرێت. یاسایەکی دیکە ئەوەیە کە ئەو پەناخوازەی داواکەی ڕەتکراوەتەوە دەبێت لەوماوەیەی بۆی دیاری دەکرێت سوید جێ بهێلێت گەرنا بۆ ماوەی ساڵێک بۆی نابێت نە بێتەوە ناو سوید گەر چووبێتە دەر و نە هیچ وڵاتێکی دیکەی یەکیەتیی ئەورووپا.
دادگاکانی سوید ڕێپیدراو دەبن بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆیان کۆنترۆڵ و ڕێگەی تایبەت بۆ پاراستنی ئاسایشی داداگاکە بگرن بەر، بۆ نموونە لەکاتی دادگایی تایبەت بە دۆزی پەنابەریی، نەخۆشی دەروونی و دۆزی خێزان. پێشتر دەبوا بەڵگەیەکی کۆنکرێتی لەسەر هەبوونی هەڕەشە و ئەگەری ڕووداو لەکاتی دادگاییکردنەکەدا هەبێت تا مۆڵەتی پاراستن و کارڕرایی پێویست هەبێت.
بەساڵاچووانیش چیتر بۆیان هەیە لەکاتی مانەوەیان لە بنکەی چاودێرییدا بیرەیەک بخۆنەوە واتا ئیتر پێویست بە مۆڵەت ناکات بۆ پێشکەشکردنی مەی لە بنکەی چاودێری بەساڵاچوواندا.
سەرچاوە
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=5176467
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر