دەبێت کورد لە ئەم هەموو نەهامەتیەی کە بە سری هاتووە خۆیی شی دەست بە خۆخووری بەکات؟
ئه‌نفال ، غه‌درێکی گه‌وره گه‌وره له نه‌ته‌وه‌ی کورد په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش ڕه‌ش به ته‌وێڵی ئیسلامه‌وه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ببینه با له گۆشه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌وه له ئه‌نفال تێبگه‌ین
زۆر ده‌مێکه ئه‌م فیلمه دۆکۆمێنتاریهمان له یوتوب داناوه، به‌ڵام تایبه‌ت بوو نه‌ک گشتی و به‌م هۆیه‌وه که‌س نه‌یده‌توانی بیبینێت. ئێستا چاکمان کردووه‌و هه‌موو که‌س ده‌توانێت بیبینێت. ئه‌مه دیاری ئێمه‌یه بۆ ئه‌و ئینسانانه‌ی که تێده‌گه‌ن ئه‌نفال چییه‌و له کوێوه هاتووه.
رژێمی ئێران (5) زیندانی به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له سێداره داوه
دادوه‌رێکی ئێران ئاشکرایکردن که (5) زیندانی تۆمه‌تبار به به‌کارهێنان و بازرگانی کردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له‌سێداره دراون.
سه‌رۆکی دادگای شاری (تون کابن)ی ئێران ئاشکرای کرد که به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای رژێمی ئیسلامی ئێران به تۆمه‌تی به‌کارهێنان و بازرگانیکردن به مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه (5) که‌س له زیندانه‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له‌سێداره دراون.
سه‌رچاوه‌کان رایانگه‌یاند که سه‌رۆکى دادگاى (تون کابن) هه‌فته‌ى ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و (5) زیندانییه ساڵی پار سزاکه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و جێبه‌جێ کراوه.
یه‌کێک له ئه‌ندامانى چالاکى مافى مرۆڤ له ئێران که نه‌یویست ناو ئاشکرا بکرێت رایگه‌یاند که له ئێستادا ئێران هه‌واڵى له‌سێداره‌دانى ئه‌و که‌سانه بڵاو ده‌کاته‌وه که ساڵى ڕابردوو سزاکانیان به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی جێبه‌جێ کراوه و تا ئێستا هیچ یه‌کێک له که‌سوکاری زیندانیانیش ئاگاداری دۆخه‌که نین.
ناوبراو وتیشی:"سزاى هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ى که به‌تۆمه‌تى به قاچاخ بردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر و بازرگانی کردن جێبه‌جێ ده‌کرێت و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى ڕاناگهێنرێت، ته‌نها به‌شێک له‌وان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ڕژێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌رێژکراو بڵاوده‌کرێته‌وه""
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر