دیداری شاندی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان و شاندی فدراسیونی یارسان لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ خانمی یەکەمی عێراق هێرو خان
ڕۆژی سێ شەمە رێکەوتی 26.3.2013خاکەلێوە شاندی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیونی یارسانیەکان لە دەرەوەی
وڵات لە لایەن بەڕێز هێرۆ خان لە بارگاێ تایبەتی خۆی پێشوازیی گەرمی لێکرا سەرەتا بەڕێز هێرۆخان بە گەرمی بەخەێر هاتنی شاندی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسانی کرد وئەو دیدارەی بەرز نرخاند و باسێکی لە سەر کومەڵگای یارسان پێشکەش کرد
هێروخان ئاماژەی بە ڕەسەنایەتی یارسانیەکان و کولتوری موبارزە لە پێناو مانەوە و پێداگری لە سەر هەویت و موجودییەتیان کرد. لە درێژەی باسەکەیدا بەڕێزیان گوتی: کۆمەڵگای یارسان (کاکەیی) له پێناو پاراستنی فه رهه نگ و کولتووری کوردی و مافی نه ته وایه تی هه میشه چەوساونەتەوە و زۆر جار تەحریب، ئەنفال و ئاسیمیلە کراون و ناعەداڵەتی زووریان دەرحەق کراوە.
هێروخان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ڕوڵی دیاری یەکیەتی نیشتمانی کۆردستان و بە تایبەت سەرۆک کۆمار بەڕێز مام جەلال لە پێوەندی لە گەڵ یارسانیەکان کرد و فرموی یەکیەتی و مام جەلال پێوەندییەکی مێژوویی ودوستانەی لە گەڵ یارسانیەکان هەبووە و زوورن ئەو کاکەییانەی کە لە ڕێزەکانی خەباتی شوڕشگێڕانە و لە ڕێگای نیشتمانی خۆشەوێستدا گیانیان فیدای ئامانجە بەرزەکانی کۆردستان کرد و حەق وایە لایەکی خەێریان لێبکرێتەوە
وتەبێژی ڕێكخراوی دێموکراتیکی یارسان، بەڕیز عەلی مێهرابی سوپاس و قەیرزانی ئەو پێشوازیە گەرمەی ڕێزدار هێرۆ خان کرد و ئەو دیدارەی بە دەسپێکی نۆیی پێوەندییەکانی یارسانیەکان لە گەڵ یەکیەتی و گەلی کوردستان لە باشووری کوردستان وەسف کردوە کرد وباسێکی پۆختەی لە سەر مێژو و کلتوری یارسان وئامانج لە سەردانی هیئەتی سدی و فدراسیون بۆ بەشدار بوان ڕون
لە درێژەی باسەکەدا هیئەتی سدی پێداگری لە سەر ئەوە کرد کە وەک یارسانی شانازی بەوە دەکەین کە سەرەڕای هەموو ئە چەوساندنەوانە و پراوێز خستن و بێبەشکردنمان لە هەموو ئێمکاناتی مروڤایەتی، بەڵام توانیومانە کلتور و بیرۆباوەڕی ڕەسەنی کوردی هەرچەند بە نرخێکی یەکجار گرانیش بپارێزین و بە گژ هەموو ئەوانەدا بچینەوە کە دەیانویست ئیمە لە کلتوری خوەمان بێبەری بکەن و ئاسیمیلەمان بکەن.
شاندی سدی و فدراسیون لە درێژەی باسەکەدا ئەوەی وە بیر هێنایەوە کە یارسانیەکان بە هوی ترس و دڵەڕاوکی و لە پێناو مانەوەی خویان زور جار لە ئاست پاراستنی خوەیان لە متودی بێدەنگی کردن و خوهەشاردان کەڵکیان وەرگرتووە بو ئەوەی نەکرێنە ئامانجی لە ناو بردن.
ئێستا زوورێک لە یارسانیەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە کاتی ئەوە هاتووە ئێمەش وەک هەر ئنسانێکی ئازاد لە ناسنامەی خوەمان بە ئازادی کەڵک وەر گرین و بتوانین لە کردەوەدا لە کەسایەتی حقوقی خوەمان و بە هویەتی یارسانیمانەوە ڕێزمان لێبگیردری و نەکریینە ئامانجی توندوتیژی و تواندنەوە.
هەیئەتی سدی و فدراسیون هەر لەم پێوەندیەدا وێڕای پێداگری لە سەر ناسنامەی نەتەوایەتی و مافەکانی گەلی کورد ئەوەی بە پێویست زانی کە بۆ ئەوەی بتوانین بە ئەرکەکانمان هەستین و لە راستیدا یارمەتیدەر بین بۆ پێشکەوتنی ناسیونالیزمی کوردی لە نێو یارسانیەکاندا لە هەردو بەشی کوردستان بە ئێران و عراقەوە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێت، بە تایبەت لە ڕیگای ڕوەشەنگەری کولتوری و ئەزمونی سیاسیەوە.
لە کۆتایدا بەڕێز هێرۆ خان جارێکی دیکە خوشحالێ خوەی دەربڕێ و هیوای خواست کە یارسانیەکان بتوانن درێژە بە خەباتی خوەیان بدەن، چونکە یارسانیەکانیش وەک هەر تاکێکی کورد حەقی خویانە هەم بە ئازادی بژین و هەمیش لە مافی یەکساندا بەشدار بن.
شاندەکانی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان و فدراسیون جارێکی دیکە سوپاسی خانمی یەکەمی عێراقیان کرد و هیوای گڕانەوەی مام جەلالیان بە سەڵامەتی بۆ کوردستان خواست.
http://www.yarsanmedia.com/?p=3293
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر