كامیاران: بەتووندی كافی نێتەكان كۆنتڕۆڵ دەكرێن
ئیدارەی ئیتلاعات و ئەماكنی شاری كامیاران بە تووندی هێڵەكانی ئینترنێت و تەلەفوونی ئەو شارە كونتڕۆڵ دەكەن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی خوێندكار، لە سەر بڕیاری ئیدارەی ئەماكن و ئیتلاعاتی شاری كامیارن، ئیدارەی موخابەراتی ئەو شارە لە سەر هەر هێڵێكی تەلەفوون فیلتێرێكی داناوە بۆ ئەوەی بتوانن بە تەواویی هێلەكانی تەلەفوون و ئینترنێت كۆنتڕۆڵ بكەن.
هەر لەم پێوەندییەدا لە چەند رۆژی رابردوودا لە لایەن ئەو دوو ئیدارەیەوە كافینەتەكانی شاری كامیاران ئاگادار كراونەتەوە كە دەبێ هەموو زانیارییەكی بەكار هێنەری ئێنترنێت، تۆمار بكرێ و كامێرای خولگەداخراو لە شوێنی كارەكانیاندا دابنێن.
student
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر