Subscribe:

Ads 468x60px

ه‍.ش. ۱۳۹۴ آذر ۱۶, دوشنبه

هێزى تورکیا له‌هه‌رێمه‌ و مه‌سعود بارزانى سه‌ردانى تورکیا ده‌کات





هێزى تورکیا له‌هه‌رێمه‌ و مه‌سعود بارزانى سه‌ردانى تورکیا ده‌کات
-----------------------------------------------------
بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 09.12.2015 مه‌سعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی تورکیا بکات .

تائێستا ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌کانى بارزانى ئاشکرا نه‌کراوه‌، بەڵام ڕۆژنیوز زانیویه‌تى سه‌ردانه‌که‌ى بارزانى له‌سه‌ر داواى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیایه‌ و کۆبوونه‌وه‌کانیشى له‌گه‌ڵ ئه‌وان و بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگریەکان دا ده‌بێت .

پێش ئەم سەردانەی بۆ تورکیا بارزانی شه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتانی ئیمارات و سعودییه‌ی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئەو وڵاتانە کۆبووه‌وه‌.
سه‌ردانه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى بۆ ئەنکەرە له‌کاتێکدایە سوپای تورکیا بە ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و جبەخانەی سه‌ربازیەوە سنوری باشووری کوردستانی بەزاندوە و لەناوچەکانی شێخان و باشیک و سۆران جێگریبووە، گەرچی هاتنی ئەو هێزانە ناڕەزایی جەماوەری لێکەوتوەتەوە بەڵام چەند سەرچاوە و لایەنی سیاسی هاتنی هاتنەکە بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی و تورکیا بەناو دەکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر