Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۸, سه‌شنبه

عەبادی هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەدات


عەبادی هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەدات


سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت حەشدی شەعبی ھەڵبووەشێنێتەوە و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و کوتلەی ئەحراریش پێیانوایە کاتی وەلانانی ناکۆکییەکانە.
دوو کوتلەی گرنگی نێو ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیانکردەوە، کە زانیارییان ھەبێت لەسەر بوونی ناکۆکی لە نێوان حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ھەرچەند ھەردوولا رایانگەیاندووە، کە ناکۆکییان ھەیە لەسەر پشتگیریکردنی حەشدی شەعبی و دانانی بودجەیەکی پێویست بۆ ئەم میلیشیایە.
ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و کوتلەی ئەحراری رەوتی سەدر رایانگەیاندووە، کە ھەر جۆرە ناکۆکییەک لەو شێوەیە خزمەت بە عێراق ناگەیەنێت لەو بارودۆخەی ئێستا، کە رووبەڕووی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەبێتەوە و جەختیشیان لەوەکردووەتەوە، کە ”پێویستە ھەموو لایەک پابەند بن بەو بڕیارە چاکسازییانەی سەرۆک وەزیران ئەنجامیداون“.
حەمید میعلە، سەرکردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە لێدوانێکدا بە مەدای رایگەیاندووە، بوونی ناکۆکی لە نێوان سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی و سەرۆک وەزیران، کە ھاوکات فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە، ”بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکرا نییە و تەنیا جیاوازی لە بۆچوونەکان ھەیە لە پشتگیریکردنی حەشدی شەعبی و دانانی بودجەیەکی تایبەت بۆیان“. جەختیشیکردەوە کە پێویستە راوبۆچوونەکان یەک بخرێت دژ بە داعشی دوژمنی ھاوبەش.
عەبدولعەزیز زالم، ئەندامی کوتلەی ئەحراریش رایگەیاندووە، کە کوتلەکەیان گوێی لە ناکۆکیی نێوان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبی نەبووە، ”ئەگەر ئەو دەنگۆیە راستیش بێت ئەوا بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ئاسایشی گشتیی وڵات دەبێت“.
سەرچاوەکانی راگەیاندنی عێراقی بڵاویانکردەوە، کە ناکۆکییەکی بەھێز لە نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و ئەبو مەھدی موھەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی ھەیە، کە ئەگەری ئەوە ھەیە ئەبو مەھدی لەکارەکەی دووربخرێتەوە، بەڵام بەھۆی ھاتنەدەنگی ھەندێک لایەنی سیاسی، ئەم کارە لەلایەن عەبادییەوە ئەنجام نەدرا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر