Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۸, سه‌شنبه

گواستنەوەی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا



گواستنەوەی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا

پرۆژەی بۆڕیی گازی ماردین-شرنەخ لە شوباتی 2016 دەست پێ دەکرێ و چاوەڕوان دەکرێت هەرێمی کوردستان لە رێی ئەم بۆڕییەوە گاز بنێرێتە تورکیا.
ماوەیەکە دەنگۆی بەستنەوەی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بە هێڵی بۆڕیی تورکیاوە بڵاو بۆتەوە. جگە لەوە دەوترێ کە رۆژی 9ی شوباتی 2016 پرۆژەی بەستنەوەی گازی هەرێم بە بۆڕیی شرنەخ وەک تەندەر کاری بۆ دەکرێت و دواتر دەست پێ دەکرێت، کارەکەش لەلایەن کۆمپانیای بۆتاش جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی بڵاوکراوەیەک لە ماڵپەڕی کۆمپانیای بۆتاش بڕیارە لە 35مین کلیۆمەتری بۆڕیی گازی سرووشتیی ماردینەوە، بۆڕییەک بەدرێژایی 185 کیلۆمەتر و پانیی 40 ئینج کاری لەسەر بکرێت. هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە کراوە ئەو بۆڕییە خاوەن تەوژمێکی بەهێز دەبێت.
پرۆژەکە کە چاوەڕوان دەکرێ بە "شرنەخ-ماردین" ناوزەد بکرێت، لە رۆژی 9ی شوباتی ساڵی داهاتووەوە وەک تەندەر دەخرێتە بەردەم کۆمپانیاکانەوە. بەجۆرێک ئەم تەندەرە بەڕووی کۆمپانیا تورکیایی و بیانییەکان کراوەیە.
بڕیار وایە دوای 10 رۆژ لە واژۆکردنی تەندەرەکە کۆمپانیای وەرگر دەبێت دەستبەکار بێت. پێویستە پرۆژەکە لە ماوەی 270 رۆژی کارکردن تەواو بکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکان باس لە گواستنەوەی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکەن و ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەم گازە بگەیەنرێتە 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر