Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۸, سه‌شنبه

له‌ قسه‌كانی دەمیرتاش ده‌پێچنه‌وه‌



له‌ قسه‌كانی دەمیرتاش ده‌پێچنه‌وه‌


هاوسەرۆکی هەدەپە (سەڵاحەدین دەمیرتاش)
ئانكارا- بە هۆی ئەوەی گوتبووی سەربەخۆییمان بۆ باکوور دەوێ، داواکاری گشتی لە ئانکارا بە شێوەیەکی فەرمی لێکۆڵینەوەی لە هاوسەرۆکی هەدەپە (سەڵاحەدین دەمیرتاش) دەست پێکرد و دۆسێیه‌كی بۆ كردووه‌ته‌وه‌.
داواکاری گشتیی ئانكارا داوای کردوە، کە لێکۆڵینەوەی جیددی لەسەر ئەو گوتانەی (دەمیرتاش) بکرێت و پاشان دۆسیەکەی بدرێتە دادگا و، لەوێ بڕیاری لەسەر بدرێت، چونکە ئەو ویستویەتی تورکیا دابەش بکات و، لە لێدوانەکانیدا بە ئاشکرا گوتوویەتی سەربەخۆییمان دەوێت و باکوور جیا دەکەینەوە. ئەگەر ئەو لێکۆڵینەوەیەیش لە لایەن دادگاوە پێشوازی لێ بکرێت، ئەوکات (دەمیرتاش) دەکەوێتە بەردەم یاسا و سزا دەدرێت.
لە لایەکی دیکەوە داواکاری گشتی ئامەدیش لەسەر هەمان بابەت، دۆسیەیەکی بۆ (دەمیرتاش و خەتیب دیجلە) کردووەتەوە و، پێشکەشی دادگای دەکەن و، ئەوانیش داوای سزادانیان دەکەن، چونکە بە گوێرەی گوتەی خۆیان ویستویانە تورکیا دابەش بکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر