Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۷, دوشنبه

باكوری كوردستان، خۆبەڕێوەبەری پەسەندكرا



بەپەلە .....ئیستا...بڕیارەگرینگەکە درا...
باكوری كوردستان، خۆبەڕێوەبەری پەسەندكرا
ماوه‌ی دووڕۆژه‌ لە شاری ئامەد لە باكوری كوردستان كۆنگرەی جڤاتی دیموكراتیك (كەجەدە) گۆنگرەیەكی نائاسایی بەست و بە بەشداری چەند كەسایەتیەك تاوتوێی 
سیستمی خۆسەری (خۆبەڕێوەبەری) بۆ باكوری كوردستان كرا.

ئەمڕۆ یەك شەممە، لە دووەم ڕۆژیدا، كۆنگرە نائاسایییەكەی كۆنگرەی جڤاتی دیموكراتیك (كەجەدە) كۆتایی هات و بڕیاری خۆبەڕێوەبەری بۆ شارەكانی باكووری كوردستان پەسندكرد و بەیاننامەیەكی 14 خاڵی بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بڕیاردرا، كە سیستمی خۆسەری بۆ باكوری كوردستان جێبەجێ‌ بكرێت و هەر چەند شارێك بكرێنە خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆ و جگە لە زمانی توركی، دەبێت زمانی پێكهاتەكانی دیكەش بە فەرمی لەناو خۆسەریەكاندا بناسێنرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە تەواوی كاری ئەو خۆسەریانە لە لایەن ئەنجومەنێكی كوردییەوە بەڕێوەدەبرێت، كە لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێت و نوێنەری ئەو خۆسەریانە لەناو حكومەتی ناوەندیدا دەبن و كار بە یاسای نوێی دیموكراتیكی توركیا دەكرێت، كە پێویستە سەرلەنوێ دابڕێژرێنەوە.
كەجەدە ڕاشیگەیاندووە، دەبێت دامەزراوە دادوەرییەكان سەرلەنوێ دروستبكرێنەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی كەجەدە، لەچوارچێوەی ئەو خۆسەریانەدا تەواوی ئەو دامەزراوانەی، كە لە لایەن حكومەتی ناوەندییەوە دەستنیشانكراون، هەڵدەوەشێندرێنەوە و لەنوێوە دەستنیشان دەكرێنەوە.
لە كۆنگرەكەدا هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش ؛هاوسەرۆكی هەدەپە؛ و سەباحەت تونجەل ؛هاوسەرۆكی هەدەكە؛ و ئەحمەد تورك و چەندین كەسایەتی سیاسی كورد، بەشدارییان كرد.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ؛هاوسەرۆكی هەدەپە؛ دوێنێ‌ شەممە، لە وتاری كردنەوەی كۆنگرەكەدا ڕایگەیاند، ئەگەر بیر لە خۆسەری بكەیتەوە دەسەڵاتی توركیا زیندانیت دەكات، بۆیە ئێمە بیر لە خۆسەری دەكەینەوە و توركیاش چی لەدەست دێت با بیكات.
جەختیشی كردەوە، كە ئێمە نەتەوەیەكین پێویستمان بە خۆسەری هەیە.
هاوكات، سەباحەت تونجەل ؛هاوسەرۆكی هەدەكە؛ لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە هەوڵدەدەن كورد بگاتە مافی چارەی خۆنووسین لە توركیا و وتی: "خۆسەری باشترین چارەسەرە بۆ گەلی كورد لە توركیا".
جەختیشی كردەوە، كە دەبێت دۆزی كورد سەركەوتن بەدەستبهێنێت و وتیشی: "نابێت كەسانێك بە ناوی كوردەوە بڕیار لە چارەنووسمان بدەن".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر