Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۱۸, جمعه

ناز یعقوبی بە فەرمانی مسرور بارزانی کۆژراوە ئەو کەچە خۆی نەکوشتووە لە رۆژانی داهاتوودا زانیاریەکانتان بوو باس ئەکەێن




ناز یعقوبی بە فەرمانی مسرور بارزانی کۆژراوە ئەو کەچە خۆی نەکوشتووە لە رۆژانی داهاتوودا زانیاریەکانتان بوو باس ئەکەێن
لە هەولێر تەرمی كچە پارێزەرێك بە كوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت نازانن چۆن كوژراوە، بەڵام سەندیكای پارێزەران ئاماژە بەوە دەكات "خنكێنراوە و دەمووچاوی شێوێنراوە".


هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 3-1-2016 پارێزەرێك دەڕفێندرێت، دوای دوو رۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.
بەگوتەی هۆگر عەزیز، كچەكە ناوی "ناز سلێمان یەعقوب"ە و، لەدایكبووی ساڵی1991ی شاری هەولێرە.
هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەكرد، ماڵی‌ ئەو پارێزەرە كوژراوە لە شوقەكانی گرین سیتییە، بەڵام زانیاری لەبارەی شوێنی رفاندنەكەی ئاشكرا نەكرد.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە كرد، تەرمی پارێزەرەكە لە ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و ئاسەواری سووتانیش لەسەر جەستەی هەبووە.
پۆلیس ئاماژە بەوەش دەكات "نازانن بەچی ئەو كچە كوژراوە، بەڵام تەرمی لە دادی پزیكشیە بۆ لێكۆڵینەوەی لە هۆكار و شێوازی كوژرانەكەی".
لەسەر ئەو پرسە، سەندیكای پارێزەرانی كوردستان رۆژی چوارشەممە 6-1-2016 بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پارێزەرەكە خنكێنراوە.
سەندیكای پارێزەران رایگەیاندووە "رۆژی یەكشەممە 3-1-2016 لەكاتێكدا پارێزەران یادی رۆژی پارێزەرانیان دەكردەوە، تاوانێكی قێزەونی گەورە، بەرامبەر یەكێك لە پارێزەران ئەنجامدرا و پارێزەر (ناز سلێمان یەعقوب) لەلایەن دەستێكی نادیار دوای رفاندنی خنكێنراوە، تەنانەت دەمووچاویشی شێوێندراوە".
لەبارەی كەسایەتی ئەو پارێزەرە، سەندیكای پارێزەران ئاماژەی بەوە كردووە "خاوەن رەوشتێكی بەرز، زیرەك و لێهاتوو و خۆشەویستی دەوروبەرەكەی بووە، لە خێزانێكی نێوداری شاری هەولێر لەدایكبووە، ناكۆكیشیان لەگەڵ هیچ كەسدا نییە".
سەندیكای پارێزەران ئیدانەی ئەو تاوانە دەكات و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆئەوەی بەزووترین كات تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر