Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۱۹, شنبه

خێرت ولدەرس سەرۆکی پارتی ئازادی لە هۆڵەندا ئەم پەیامەی بڵاو کردۆتەوە بۆ تورکیا و تورکەکان:


خێرت ولدەرس سەرۆکی پارتی ئازادی لە هۆڵەندا ئەم پەیامەی بڵاو کردۆتەوە بۆ تورکیا و تورکەکان:

ئەمڕۆ پەیامێکم هەیە بۆ تورکەکان، حکوومەتەکەتان واتان نیشان ئەدات کە وڵاتەکەتان دەبێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ، ئەوە لە بیر خۆتان بەرنەوە، ئێوە ئەوروپی نین و هەرگیزیش نابنە ئەوروپی. دەوڵەتێکی ئیسلامی وەکو تورکیا لەگەڵ ئەوروپادا ناگونجێت. هەموو ئەو بەهایانەی کە ئەوروپا بوونیان هەیە وەك: ئازادی، دیمۆکراسی،مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ ئیسلامدا هەرگیز یەکناگرنەوە، هەروەها ئەو یاسایەی کە بە ڤیزا تورکەکان بە ئازادی دەتوانن سەفەری پێ بکەن، نامانەوێت، هەڵیدەوەشێنینەوە. تورکیا ئەردۆغانی هەڵبژارد، ئیسلامیەکی مەترسیدار کە داوای خەلافەت و ئیسلامیەت دەکات، ئێمە زۆرمان ناوێت بەڵکو کەمتر ئیسلاممان دەوێت بۆیە تورکیا لە ئێمەوە دوورە، تۆی تورك بەخێر نەیەیت بۆ ئێرە...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر