Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۲ اردیبهشت ۲۳, شنبه

#لیلە_قاسم (بووکی کوردستان) لەیلا قاسم لەدایکبووی ساڵی 1952 لە خانقین، لەساڵی 1974 لە بەغدا لەسێدارەدراوە، یەکێک بوو لە تێکۆشەران و نەیارانی ڕژێمی بەعس، کە بەهۆی خەبات بۆ مافەکانی خەڵکی #کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە لەسێدارەدرا. لە ناو گەلی کورد قارەمان و شەهیدە

 






لەیلا قاسم سیمبولی بەرخۆدان بوو قوتابی مام جەلال بوو

#لیلە_قاسم (بووکی کوردستان)

لەیلا قاسم لەدایکبووی ساڵی 1952 لە خانقین، لەساڵی 1974 لە بەغدا لەسێدارەدراوە، یەکێک بوو لە تێکۆشەران و نەیارانی ڕژێمی بەعس، کە بەهۆی خەبات بۆ مافەکانی خەڵکی #کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە لەسێدارەدرا. لە ناو گەلی کورد قارەمان و شەهیدە


شێعری مامۆستاهێمن بۆ #لەیلا_قاسم: کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە! کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری! بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم

رشتۆ ١/٤ لەیلا قاسم، ڕەمزی لەبیرکراوی کوردستان لەکاتی تێپەڕین بەناو گۆڕستانی وادی الاسلام لە نەجەف، دەبینین چەندین کەسی ماقوڵ لەناو خۆڵدا خەوتوون، بەڵام یادەوەرییان هەمیشە بەردەوامە. یەکێک لەو کەسانە، ژنە تێکۆشەری کورد "لەیلا قاسم"ە. لەیلا قاسم بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە لە ٢٨ی نیسان ١٩٧٤ دەستبەسەر و دوای دوو هەفتە لەسێدارەدرا. ئەو، کە لە بنەماڵەیەکی کرێکاری چینی نزم لە گوندێکی خانەقین لەدایک بووە،، لەیلا سێ برا و خووشکێکی ھەبووە بەناوەکانی سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح. قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە. تەنیا بەهۆی نەبوونی پەیوەندیی خزم و عەشایەری بە هیچ کام لە دوو لایەنی بزووتنەوەکە لەبیر کرا. هەرچەند لەلایەن حیزبەکانەوە لەیلا قاسم دەیتوانی ببێتە ڕەمزی ئازادی و پیرۆزی لە مێژووی خەباتەکانی کوردستان و ناوچەکەدا هێمایەک کە کەس باسی نەکردووە جگە لە مامۆستا هیمان لە شیعرێکدا بەناوی جگەر خوێن لە دیوانی شەفەق

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر