مامی عومەر کونەی ژنرالە لە ناو دەزگای هەوالگەری تورکیادا و عومەر خۆی پەلەی ئەفسرەی هییە لە ناو دەزگای هەوالگری تورکدا عومەر گینەی تاوانباریی تێرۆری ٣ ژنە جالاکوانەکی کورد لە وەڵاتی فەرنسا لە لایەن دەزگای هەوالگەری تورکیاوە مامۆر کراوە بۆ تێرۆر کردنی ئەو تیکۆشەرانە
با بزانین ئومەر گیونەی کییە لە ناو ئەرتشی تورکدا دارایی چی پەلەیکە کاتێک دەلێن کورد و درۆ کورد ژیانی بە درۆ درۆست بووە بەتایبەتی مێدیاکانی درۆزن
دیارە ئەمە وێنەی ئەوكەسەیە كە لەلایەن دەوڵەتی فەرەنساوە ئاشكراكراوەو تۆمەتبارە بەتیرۆركردنی سێ ژنە سەركردەكەی گەلی كورد لەشاری پاریس... دیارە ئەم كەسە ناوی (عومەر گیونەی)یە.. بە پەلەی ژنرال لە ئەرتشی تورکیاییە. بەڵام ژمارەیەك میدیای نەزانو لەگەڵ ژمارەیەك میدیای ناحەز، باسیان لەوەكردووە گوایە ئەم كەسە سەر بەپەكەكەیەو ئەو تیرۆرەش دەستی خودی پەكەكە خۆی تێدایە، لەگەڵ ئەوەی پێمانوایە ئەمە دورە لەڕاستیەوە، هاوكات بەپێویستی دەزانین وێنەی عومەر گیونەی بەجلوبەرگی فەرمی دەوڵەتی توركیشەوە بڵاوبكەینەوە، بەئومێدی زیاتر روونبوونەوەی راستیەكان.
سڵاو بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان
-------------------
هەر بەراست "عومەر گونەی" کێیە؟
پێشەکی وەرگێڕ: رۆژی چوارشەممە ٩ی ژانویەی ٢٠١٣، "سەکینە جانسز" سیاسەتمەداری کورد ولە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، "فیدان دۆغان"، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و"لەیلا شایلەمەز"، چالاکی کورد، لە "بیرۆی ئەنفۆرماسیۆنی کورد" لە پاریس تیرۆر کران. تیرۆری ئەو سێ سیاسەتمەدارە کوردە لەکاتێکدا روویدا کە پاش دیداری سیاسەتمەدارانی کورد لە ئیمراڵی، هیوایەکی نوێ بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد خوڵقابوو. چاودێرانی سیاسی و بەرپرسانی کورد و تورک، تیرۆرەکەیان بە هەوڵی کەسانێک بۆ ئاستەنگکردنی پرۆسەکە لەقەڵەم دا. هەر لایەن بە گوێرەی لێکدانەوەی خۆی، پەنجەی تاوانی بۆ لایەنێکی تر راداشت و هەر یەک لە تورکیا، دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی جیران و تەنانەت خۆی پەکەکەش بە تێوەگلان لە تیرۆرەکە تۆمەتبار کران. رۆژی دووشەممە، ٢١ی ژانویە، داواکاری کۆماریی فەڕەنسا، رایگەیاند کە گوومانلێکراوی تیرۆری ئەو سێ ژنە سیاسەتمەدارە کوردەکەی لە پاریس قۆڵبەست و راپێچی دادگا کردووە. ناوی تۆمەتبار"عومەر گونەی"یە و مێدیاکان سەرەتا ناوبراویان بە کورد ناساند و وتیان ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانە بەڵام دوای چەند رۆژ بەدواداچوون، زانرا کە ئەو گەنجە، بە رەچەڵەک تورکە و لە نۆڤامبری ٢٠١١ەوە ئەندامی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەڕەنسا[فەیکا]یە. پەکەکە ئەندامەتی ئەوکەسەی لە رێکخراوەکەیاندا رەتکردەوە و دواتر زانیاری وردی تر سەبارەت بە سەردانی ناوبراو بۆ تورکیا، سەمپاتی بۆ لایەنە توندڕەوە تورکەکان و هتد ئاشکرا بوو. سەرەڕای قۆڵبەستکرانی ئەو تۆمەتبارە، لەم ناوەدا، کۆمەڵێک پرسیار هەن کە تاکوو ئێستاس بێ وەڵام ماونەتەوە؟ گەلۆ هەر بە راست عومەر گونەی بکووژی ئەو سێ سیاسەتمەدارە کوردەیە؟ گەلۆ کێ فەرمانی ئەو تیرۆرەی داوە؟ چ کەس یا کەسانێکی تر دەستیان لە کارەساتەکەدا هەیە؟ پۆلیسی فەڕانسە زانیاری تری لە لایە یان نا و کۆمەڵێک پرسیاری تری لەم چەشنە. لەم ناوەدا، رۆژنامەنووسی تورک "جونەید ئۆزدەمیر"، سەبارەت بە ناسنامەی "عومەر گونەی" و دوا زانیارییەکانی پێوەندیدار بە تیرۆری پاریس، وتوویژێکی لەگەڵ رۆژنامەنووس "نامیق دورووکان" کردووە کە لە ژێرەوە دەقەکەی دەخرێتە بەر چاوتان.
پۆرترەی تۆمەتبارێک!
وتووێژی "جونەید ئۆزدەمیر" لە کاناڵی تەلەڤزیۆنی "سی ئێن ئێن تورک" لەگەڵ "نامیقدورووکان" لە رۆژنامەی میلییەتلە تورکییەوە: مەسعوود مەناف
جونەید ئۆزدەمیر: لە کاتێکدا، باس لە دیدارەکەی ئیمراڵی دەکرا، لەناکاو، هەواڵی کوژرانی سێ ژن، لە پاریس، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە. کوژرانی سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، لەگەڵ خۆی کۆمەڵیک پرسیاری هێنایە ئاراوە. ئەوەی کە گەلۆ تیرۆرەکەی پاریس، تەسفیە حسێبی ناوخۆیی پەکەکەیە یا کایەی کەسانێکە کە دەیانەوێ وتووێژەکانی ئاشتی تێکبدەن، چەندین رۆژە مشت و مڕی لە سەر دەکرێ بەڵام تاکوو ئێستاش وەڵامێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە. هەفتەی رابردوو، کەسێک بە ناوی عومەر گونەی، وەکوو تۆمەتبار قۆڵبەست کرا و دوابەدوایی ئەوەش، کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە خۆی، بنەماڵەکەی، ژیانی کۆمەڵایەتی ناوبراو بڵاوکرایەوە. ئاشکرابوونی وردەکاری زیاتر سەبارەت بەو کەسە، سەرلێشێواوی زیاتری درووست کرد و وێنەیەکی سەیر و سەمەرەی لە تۆمەتبارێکی نەخشاند. ژیانی تاکەکەسی، روانگەی سیاسی، نزیکایەتی لە پەکەکە، ناسنامەی بنەماڵەکەی، هەڵسووکەوتی دوای رووداوەکە، مرۆڤ تووشی سەرسووڕمان دەکا. ئەمەش پرسیارێک دێنێتە ئاراوە کە گەلۆ "عومەر گونەی" کێیە؟ ئێستاش بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە، لە "نامیق دورووکان"، رۆژنامەنووسی "میلییەت"، دەپرسین کە چەندین رۆژە بەدوایی وەڵامیاندا دەگەڕێ. نامیق، عومەر گونەی کێیە؟ چ وەڵامێکت تاکوو ئێستا دەستکەوتووە؟
نامیق دورووکان: سەرەتا وتیان کوردە بەڵام دواتر زانرا کە کورد نییە! لە راستیدا، ئەگەر سەرنجتان دابێ، هەژمارێکی زۆر لە کوردانی نیشتەجێی ئەورووپا، سەردانی بنکە و دامەزراوەکانی نزیک لەپەکەکە دەکەن و لەو هاتووچۆیانەیاندا، جار و بار، بە گواستنەوە، وەرگێڕان و کاری تر دەبنە یارمەتیدەریچالاکییەکانی پەکەکە. سەرەتا وتیان کوردە بەڵام زۆر زوو زانرا کە کورد نییە. بۆ وێنە مێدیاکانی نزیک لەپەکەکە زۆر بەپەلە دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زانیاری و ناسنامەی گونەیان ئاشکرا کرد. ئەوەی کەعومەر گونەی سەردانی دامەزراوە کوردییەکانی پاریسی کردووە، شتێکی شاراوە نەبوو و هەر لەسەرەتاوە دەزانرا، پۆلیسی فەرانسەش هەر لە سەرەتاوە دەستی بە هەندێک گرتەی ڤیدیۆییراگەیشتبوو و وەک تۆمەتبار، قامکی لە سەر چەند کەس دانابوو. من خۆم زانیاری ئەوەم پێگەیشتبووو سەبارەت بەو مەسەلە راپۆرتێکیشم بڵاوکردەوە. هەر لە رۆژی یەکەمەوە، بانگەشەکرا کە تیرۆرەکەکاری کەسێکی "خۆیی"یە بەڵام تا ئێستاش گومان هەیە لەوەی کە ئایا گونەی تیرۆرەکەی ئەنجام داوە یان نا! یانی هەرچەند بانگەشەیەکی وەها بکرێ، مرۆڤ ناتوانێ دڵنیا بێت. خۆی پەکەکەش لەرێگەی سەرچاوەکانی خۆیەوە خەریکی بەدواداچوونی دۆسیەکەیە تا بزانێ کێ ئەم تیرۆرەی ئەنجامداوە. دەزانرێ کە عومەر گونەی، دوو ساڵە سەردانی دامەزراوە کوردییەکانی پاریس دەکا. ئەوەشئێستا روون بۆتەوە کە ناوبراو کورد نییە و خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە ئەو کابرایە هیچهەڵوێستێکی کە لایەنگری پەکەکەی پێوە دیار بێی لە خۆی نیشان نەداوە. ئەوە مەسەلەش هەم لەلایەن باڵی ئەورووپای پەکەکە و هەم لە لایەن قەندیلەوە خەریکە بە وردییەوە راوەستەی لە سەردەکرێ.
جونەید ئۆزدەمیر: ئەی ئەوە سەیر نییە کەسێک، بە٢ ساڵ ئەوەندە لەو دامەزراوە نزیک ببێتەوە و بگاتەئاستی شۆفیری کەسێکی پایەبەرزی پەکەکە؟ ئەویشلە کاتێکدا کە لە لاپەڕەی فەیسبووکی عومەر گونەی،هەڵوێستی نەتەوەپەرستانەی مەیلەو تورکی دەبینین؟ من بۆم گرینگە کە بزانم گەلۆ هەر بەراست ئەوەندەئاسانە کەسێک لە ماوەیەکی ئاوا کەم دا، خۆی لەبەرپرسێکی گرینگی پەکەکە ئەوەندە نزیک بکاتەوە؟
نامیق دورووکان: کێشەی سەرەکیش هەر لەوە دایە. هەر ئێستا، رۆژەڤی کوردەکانی نیشتەجێیئەورووپاش، ئەوەیە و پرسیاری هەرە گرینگیان هەر ئەوەیە. ئێوەش دەزانن کە لە ریزەکانی پەکەکەدا وتەنانەت لە سەرکردایەتی حیزبەکەدا، هەم تورکی تێدا و هەم عەرەب و هەم کوردی ئێران و عێراق وسووریا و نەتەوەی جیاوازی تر. بەڵام پرسیاری گرینگ ئەوەیە کە چۆنە و ئەو لێدوان و هەڵوێستانەیعومەر گونەی نەکەوتۆتە بەرچاوی بەرپرسانی پەکەکە؟ ئەوە بۆ منیش جێگەی پرسیارە! هەڵبەتخۆشتان دەزانن کە لە چالاکان و یا ئەو کەسانەی کە لە ئەورووپا، هاتووچۆی دامەزراوە کوردییەکاندەکەن، لێکۆڵینەوەیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ناکرێ، یانی لە بەدواداچوونی وردەکاری ژیانیان، ناکرێ بەڵامبۆ ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندامی حیزبەکە لە شاخ، یا لە تەشکیلاتی پەکەکەدا دەبنە ئەندام، ئەولێکۆڵینەوانە دەکرێ. لێرەدا، عومەر گونەی تەنیا وەکوو کەسێکە، کە سەردانی دامەزراوە کوردییەکەدەکات و جار و بار یارمەتییان دەدات، دەنا بۆ ئەو کەسانەی دەیانهەوێ ببنە ئەندامی پەکەکە،پێشەکی، زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و من بە گوێرەی بەدواداچوونی چەندین ساڵەم،ئەوە باش دەزانم. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە من وەدەستم خستووە، هەموو کەس بۆی هەیەسەردانی ناوەندەکانی کوردان لە ئەورووپا بکات و زۆربەی کات، کەسانێکی وەک عومەر گونەی، تەنیالە کاتی پێویستدا، بۆ وێنە ئەگەر میوان هات و پێویست بە گواستنەوە بۆ شوێنێک، یا وەرگێڕان هەبووکەڵکیان لێوەردەگیرێ. بەڵام دیسانیش دەڵێم، ئەوەی کە چۆنە هەڵوێستەکانی گونەی لە سەرفەیسبووکەکەی لە چاوی پەکەکە بەدوور ماوە، لە لایەن خۆی پەکەکەوە خەریکە بەدواداچوونی بۆدەکرێ.
جونەید ئۆزدەمیر: باشە نامیق، ئێستا پرسیارێکم لە ئەورووپاوە بۆ هات کە نووسراوە، سەکینەجانسز و بەرپرسانی تری پەکەکە لە ئەرووپا، شۆفیری تایبەتیان نییە، کەچی لە مێدیاکاندا باس لەوەکرا؟ ئەی عومەر گونەی کێیە؟ شۆفیری سەکینە بووە یان نا؟
نامیق دورووکان: نەخێر، نەخێر، نەخێر، مێدیاکان، ئەو هەواڵەیان بە هەڵە گواستەوە! ئەوەی کەدەگووترێ، عومەر گونەی شۆفیری سەکینە بووە، راست نییە و بەڵکوو تەنیا پاش ئەوەی کە سەکینەگەیشتۆتە پاریس، عومەر گونەی ئەرکدار کراوە. ئێستا پرسیار ئەوەیە کە کێ عومەری ئەرکدار کردووەکە سەکینە بێنێ و بەرێ؟ هەر ئەو مەسەلەش، خەریکە لە ناو پەکەکە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ. لە ناوکوردان و لە ناو پەکەکەش گەلێک هێمای پرسیار سازبوونە. ئاژانسی هەواڵدەری فرات و ئاژانسەکانینزیک لە پەکەکە، لەو رۆژانەدا، زانیاری زۆریان سەبارەت بە عومەر گونەی بەدەست هێنا. بۆ وێنەئەوڕۆ، زانیارییان سەبارەت بە ژیانی گونەی لە ئاڵمان خستۆتە دەست، لە ئاڵمان، خاوەن ماڵیپێشووی ئەو کوڕەیان دیتۆتەوە، خاوەن ماڵەکەی دەڵێ کە عومەر گونەی، لە دەمەقاڵەیەکدا لەگەڵی،خۆی وەکوو تورکێکی نەتەوەپەرست ناساندووە و ئەمەش سەیرە کە چۆنە لەو دوو ساڵەدا لە لایەنپەکەکەوە نەزانراوە!
جونەید ئۆزدەمیر: نامیق، شتێکی سەیری تر روویدا، عومەر گونەی، هەر وەک رۆمانەکانی ئاگاتاکریستی، پاش رووداوەکە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا، لەبەر دەرگای بیناکە دەبینرێ! ئەوەش بەلامەوەسەیرە! دەچی جەنایەتێکی ئاوا گەورە دەکەی و دوایەش دەچی، هەر وەک خەڵکی تر، لە بەردەرگایشوێنەکە رادەوەستی! بۆچوونی تۆ لەمبارەوە چییە؟ نەکا من زیادە لە حەد سادەم؟ سەیر نییە بەبڕوای تۆش؟
نامیق دورووکان: راستە. بە بڕوای منیش سەیرە! ئاژانسی فرات، دوێنێ هاوماڵی گونەی دواندووە.هاوماڵەکەی دەڵێ کە پاش رووداوەکە، خۆی عومەر لە خەو هەڵستاندووە و باسی رووداوەکەی بۆکردووە. عومەربە بیستینی هەواڵی تیرۆرەکە، سەری سووڕماوە و وتوویەتی کە مومکین نییە، چونکەخۆی تازە چاوی پێیان کەوتووە. جگە لە بینرانی عومەر لە شوێنی تیرۆرەکە، مەسەلەی گرینگترئەوەیە کە خۆی ئەو کەسە، پاش تیرۆرەکە، سەردانی ناوەندی کوردی کردووە و دواتر چۆتە لای پۆلیسو ئیفادەی داوە. لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا، کە کەسێکی تریش دەکەوێتە بەر شک و گومان.سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکەش هەر باس لە کەسی دووهەم دەکەن و راوەستە لە سەر ئەوەشدەکەن کە ئەو تیرۆرە تەنیا لە لایەن یەک نەفەر ئەنجام نەدراوە.
جونەید ئۆزدەمیر: باشە پۆلیسی فەرانسە، تەنیا ئەو کەسەی بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆرەکەداوەتە دادگا. وادیارە پۆلیسی ئەو وڵاتە زۆری متمانە بەخۆ هەیە و دڵنیایە کە تاوانباری دۆزیوەتەوە. ئایازانیاری تر لەمبارەوە هەیە؟ کەسی تر قۆڵبەست کراوە؟ گومان لە کەسی تر دەکرێ؟ لێکۆڵینەوەکانیپۆلیس بەردەوامە یا چی؟
نامیق دورووکان: ئێوەش دەزانن کە تەرمی قوربانییەکان گەرێندرایەوە ئامەد و رێوورەسمێکی مەزنبۆ ئەو سێ کەسە سازکرا، پۆلیسی فەرانسە بەر لەو رێوورەسمەکەی ئامەد، زانیاری و وێنەیکەسانێکی بەدەست هێنابوو. من خەبەرم بوو کە پاش رێوورەسمەکە کەسانێک قۆڵبەست دەکرێن وئەوەشم نووسی. هەر واشی لێهات. من هەندێک زانیاری ترم لایە. چەندە راستە نازانم بەڵامبانگەشە دەکرێ کە پۆلیسی فەرانسە گرتەی ڤیدیۆیی تری لایە بەڵام بە هیچ زانیاری ناداتە دەر. نەبە سەرچاوەکانی پەکەکە و نە بە مێدیا و پارێزەران. بە دوور نییە لە رۆژانی داهاتوودا، ناوی کەسێکیتریش ئاشکرا بکرێ.
جونەید ئۆزدەمیر: زۆر سپاس نامیق. لەو چەند رۆژەدا، زۆر بە وردی بەدواداچوونی مەسەلەکەتکردووە. بینەرانی بەریز، نامیق باسی لە ئاناف/ئاژانسی هەواڵدەری فراتیش کرد. ئاژانسێک کە تادوێنێ، هێنانی ناوی، لە میدیایی تورکیادا بڤە بوو بەڵام ئەورۆ بۆ وینە، رۆژنامەی حورییەتیش وەکسەرچاوە سوودی لێوەرگرتبوو. لانیکەم لە سایە سەری ئەو رووداوەشەوە بێت، ئاخیری چاومانئاژانسگەلی کوردی، کاناڵی تەلەڤیزیۆنی و ماڵپەر و رۆژنامەی کوردی دیت.
نامیق دورووکان: بۆ دوا قسە ئەوەش بڵێم کە، سەرجەم ئەو کەسانەی کە زانیارییان لە سەرپەکەکە هەبوو، هەر لە رۆژی یەکەمەوە، باوەڕیان بەوە نەکرد کە ئەو تیرۆرە کاری خۆیان و تەسفیەحیسێنی ناوخۆیی بێ. منیش ئەوەم دەزانم و هێنامە زمانیش. بۆیە کە پەکەکە لە ناوەڕاستیئەورووپا و ئەویش لە ناو دامەزراوەیەکی خۆیدا، هەرگیز کارێکی ئاوا ناکات.بە تایبەت کە سەکینەجانسز، لە سەرەتایی دامەزراندنی پەکەکەوە لەو حیزبە دابووە، بە تەواوی گرێدراوی حیزبەکە بوو وهەرگیز لێی جیانەببۆوە. کەوایە ئەوە دەتوانین بە دڵنیاییەوە بێژین کە تیرۆرەکە کاری خۆیان نییە بەڵاملەمبارەوە دەنگۆی جیاواز هەبوو و تا ئێستاش، نادروستی بەشێکی زۆر لەم دەنگۆیانەش سەلماوە.

-http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=4023&ID_map=26
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر