هێزێكی سوپای عێراق به‌ره‌و كه‌ركوك جوڵێنرا جموجولێ سوپای عێراق برۆ کەرکوک نێگەرانی خستوەتە نێۆ دلێ خەلکی ئەو شارە
هاوار ستار _ كه‌ركوك
سەرچاوە ئەنئار تیڤی
شه‌وی رابردوو هێزێكی سوپای عێراق له تكریته‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك جوڵێنران و له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی كۆنی سه‌ربازی ئه‌و شاره‌و گوندێك جێگیرگران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئه‌وه‌ی به ماڵپه‌ری ئێن ئاڕتی راگه‌یاند كه كاتژمێری 2 ی شه‌وی رابردوو هێزێكی سه‌ر به لیوای 8 ی سوپای عێراق له تكریته‌وه به‌ره‌وه كه‌ركوك جوڵێنران و به‌شێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی "زه‌باغ" له باشوی ئه‌و شاره جێگیركران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه به‌شێكی تری ئه‌و هێزه به‌ره‌و گوندی "مامه" كه هێزێكی فه‌وجی 4 ی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێاقی لێیه، ره‌وانه‌كراون .
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و هێزه‌ش سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌و هێزه له 75 ئوتومبیلی جۆراوجۆری سه‌ربازی پێكهاتبوو به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان نه‌زانراوه.
ناردنی ئه‌م هێزه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی سه‌ربازیی هه‌رێم و به‌غدا به‌مه‌ستی ئاسایییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
////////////////////////
توركیا: به‌تۆمه‌تی سیخوریكردن، یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ زیاتر له 350 كه‌س ده‌رده‌چێت
دادگایه‌كی توركیا ره‌زامه‌ندی نیشاندا به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 357 كه‌س به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی به ڕێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی . رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه دادگای شاری ئه‌زمیر ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 357 كه‌س كه‌تۆمه‌تبار كراون به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌ربازی نهێنی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه‌و ئاشكراكردنی نهێنیه شاراوه‌كانی به‌رامبه‌ر. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌كان له 762 لاپه‌ڕه پێكهاتوه‌و له ئێستادا 88 كه‌س له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كراون‌و، له ناو ئه‌وانه‌ش كه بڕیاره ده‌ستگیر بكرێن 50 ئه‌فسه‌ری سوپای توركیای تێدایه كه هێشتا له ڕیزه‌كانی سوپادان‌و، به‌گوته‌ی ڕۆژنامه‌كه 19 كه‌س له تۆمه‌تباره‌كان ژنن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تیان خراوه‌ته پاڵ ، تۆمه‌تبارن به سیخوڕی و گوێگرتن له قسه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه تایبه‌ته‌كان‌و، سیخوڕی كردن به‌سه‌ر ژوری نوستنی ئه‌فسه‌رانی سوپا، له ڕێگه دانانی كامێرا‌و، به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌و نهێنیه‌كان‌و، ناردنی خزمه‌تكاری ژن بۆ ماڵه‌كانیان بۆ سیخوڕی كردن به‌سه‌ریانه‌وه. به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و تۆمه‌بتارانه توانیویانه زانیاری تایبه‌تی‌و سه‌ربازی كۆبكه‌نه‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر بۆڵنت ئارینك‌و عه‌لی بابه‌جان هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا. ئه‌و تۆمه‌تبارانه زانیاریان له‌سه‌ر خێزان و تۆماری ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیان‌و ژماره‌ی پاسپۆرته‌كانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌یان كۆكردۆته‌وه. داواكاری گشتی توركیا داوای له دادگا كردوه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بدرێت به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌و بانده‌ی كه زانیاریه‌كانی كۆكردۆته‌وه.http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=25352 |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر