کەجەکە: کۆمەڵکوژی پاریس پەڵەیەکی رەشە بەنێوچەوانی دیموکراسی ئەوروپاوە
پەیجی قەڵەم:::فورات نیوز
KCK: ببن به وه‌ڵامێکی مێژوویی
سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KCK له په‌یامێکیدا بۆ مه‌راسیمی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد له پاریس رایگه‌یاند:" ده‌بێت به هه‌نگاوی مێژوویی ببن به وه‌ڵام بۆ پێشه‌نگانی شۆڕش." و سوپاسی هه‌موو که‌سانه کراوه که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه پشتگیری خۆیان ده‌ربڕیوه و وتی:" ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه له هه‌مانکاتدا بووه به په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش له‌سه‌ر مێژووی حقوقی دیموکراسی ئه‌وروپا . "
سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK په‌یامێکیان ئاراسته‌ی مه‌راسیمی به‌ڕێکردنی ته‌رمی هه‌ر سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌کانی کورد بۆ کوردستان که له پاریس ئه‌نجام ده‌درێت. KCK وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که :" شۆڕشی کوردستان له دژی هه‌موو هێرشێکی قڕکردن و گه‌له‌کۆمه و پیلانگێڕییه‌ک، به بڕیارداری مه‌زنه‌وه و به ئیراده‌ی خۆی، خۆی به‌مڕۆژه گه‌یاندووه. هه‌موو رۆژ و ساڵێک، مێژووه‌که‌مان که له تێکۆشانێکی زۆر هه‌ستیار پێکهاتووه، به‌رخۆدانی شه‌هیدان و قاره‌مانێتی و هه‌ڵوێستی فیداییانه‌یان بره‌وی به شۆڕشی کوردستان داوه و گه‌وره‌ی ده‌کات. "
له په‌یامه‌که‌ی KCK دا هاتووه:" وه‌کو هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کی مێژوویی که شاهێدی مێژووی زاینی ئازادی کردووه، له هه‌موو گۆڕه‌پانێکی شۆڕشدا ئه‌رکی وه‌رگرتبووه و خاوه‌نی ئه‌زموون، پێ‌زانین و قابیلییه‌تی پێشه‌نگایه‌تی بووه، هه‌رگیز شوێنی هه‌ڤاڵ سارا و هه‌ڤاڵانی ترمان پڕناکرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌کی نامه‌ردانه و بێ به‌ختانه، شه‌هیدکردنی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان ئێش و ژانێکی قورسی پێداوین. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین که ئه‌م رێگه‌یه سه‌خته‌ی شۆڕشی له‌سه‌ر ده‌کرێت، هه‌ر ئان و ساتێک ئه‌وانه ده‌بن به گوڵی سور و باوه‌ش بۆ خاکی سارد و سڕ ده‌که‌نه‌وه و ئه‌م شۆڕشه‌ی کوردستان به گوڵی نوێ ده‌ڕازێننه‌وه و له دڵ و مێشک و ره‌وتی هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان که له تێکۆشانی شۆڕش و سۆسیالیسزمدان ده‌ژین و ده‌ژیێنه‌وه . "
سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KCK ده‌ستنیشانی کرد که له‌سه‌ر رێگای گه‌یشتن به کوردستان بۆسه، گه‌له‌کۆمه، پیلانگێڕی، کۆمه‌ڵکوژیی و کوشتار هه‌یه و تیرۆرکردنی سێ ژنه سیاسهتمهدارهکهش بۆ ئه‌وه به نموونه دێنێته‌وه و رایشیگه‌یاند که به‌م هێرهشهیان و دوابه‌دوای ئه‌ویش تاوانبارکردنی تهڤگهڕهکهیان به ئه‌نجامدانی، هه‌وڵدراوه که هۆش و ئه‌قڵی کۆمه‌ڵگا تێکبده‌ن.
KCK ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کوردستانی و دۆستانی کورد به رێپێوان و چالاکی له پاریس و له ده‌ڤه‌ره‌کانی تر وه‌ڵامی پێویستیان به‌و کۆمه‌ڵکوژانه داوه‌ته‌وه که تاوانه‌کانیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادی کورده‌وه.
له به‌رده‌وامی په‌یامه‌که‌دا ئه‌وه ده‌خاته روو که هه‌م ته‌ڤگه‌ڕی ژنانی کوردستان و هه‌م ته‌ڤگه‌ڕی گه‌نجانی کوردستان به پته‌وکردن و به‌هێزکردنی تێکۆشانی ئازادی و هه‌نگاوه مێژووییه‌کانیان به‌کاریگه‌رترین وه‌ڵامی " شه‌هید " بوونی هه‌ڤاڵانمان ده‌ده‌نه‌وه.
KCK سه‌رنجیشی راکێشاوه‌ته سه‌ر ناڕه‌زاییه‌کانی دژی کۆمه‌ڵکوژییه‌که و وتی:" ناڕه‌زاییه‌کان له دژی کۆمه‌ڵکوژییه‌که که له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانه‌وه تا رۆژهه‌ڵاتی ناوین، له لاتینی ئه‌مریکاوه تا ئاسیا و ئه‌وروپا ده‌نگیان دایه‌وه، شه‌پۆلی کوردستانیان و دۆستانی کورد به‌ره‌و پاریس، رابوونی ویژدانی مرۆڤایه‌تییه و هه‌مووی ده‌یسه‌لمێنێت که هیچ که‌سێک ناتوانێت رێگری له تێکۆشانی ئازادی گه‌لان بکات و ئیراده‌یان بشکێنێت.. "
له به‌رده‌وامی په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KCK بانگه‌وازی رۆشنکردنه‌وه و ئاشکراکردنی کۆمه‌ڵکوژییه‌که ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نن :" بۆ رۆشنکردنه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه، پێویسته له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان به پێداگیریه‌وه کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و ببین به شوێنهه‌ڵگر و دۆزه‌ره‌وه‌ی کۆمهڵکوژان. له‌م مژاره‌دا به حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن، پێویسته به زووترین کات به‌رپرسیارانی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ی له دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌م کۆمه‌ڵکوژییه ده‌ستی چه‌په‌ڵیان بۆ جه‌سته‌ی شۆڕشگێره‌کانی گه‌لی کورد ده‌رێژ ده‌که‌ن، ئاشکرا بکه‌ن. "
له کۆتایی په‌یامه‌که‌یدا KCK بانگه‌وازی له گه‌لی کورد له شاری ئامه‌د، دێرسیم، ئه‌لبیستان، مێرسین و سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان کرد و رایگه‌یاند :" ده‌بێت به شکۆدارترین و پڕ ههیبهتترین شێوه پێشوازی له شه‌هیده به‌هادار و سه‌ربه‌رزه‌کانیان بکه‌ن. "
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر