به وه‌تی پۆلیسی فه‌رنسا 3 رۆژ پیش روداوه‌که ته‌واوه‌ی سیسته‌می ئه‌و جیگاییه وا ئه‌و 3 تیکۆشره شه‌هید کران له ئه‌وه‌ی له کار که‌وتووه واته چه‌ند رۆژیک پیش روداوه‌که ئه‌و کوردانه فرۆشراوهن بۆ تێرۆریستانی تورکیا
تیمه‌کانی تێرۆری ده‌وله‌تی تورکیا له میژه هاتووه‌ن بۆ ئه‌وروپا
ره‌مزی کارتاڵ: "تیمه‌کانی تێرۆری تورکیا له ساڵی2011 دا هاتنه ئورووپا"
ره‌مزی کارتال، سه‌رۆکی "کۆنگره‌ی گه‌ل" رایگه‌یاند که به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له ده‌ست ئه‌واندایه، تورکیا له ساڵی 2011دا تیمه‌کانی تێرۆری خۆی به‌ڕێ کردۆته ئورووپا.
کارتال وتیشی:" ئه‌و زانیاریانه له لای ئێمه به پۆلیسی ولاتانی ئورووپاییش دراون". ناوبراو لە درێژەدا وتی کە "دوای ئه‌وه‌ی که وتووێژه‌کانی ئۆسڵۆ به ئاکام نه‌گه‌ییشت، ئاگادار کراینه‌وه که تیمهکانیتێرۆری ده‌وڵه‌تی تورکیا نێردراونه‌ته ئورووپا".
بە گوێرەی رەمزی کارتاڵ ئەوان "ئه‌و زانیارییانه‌یان له گه‌ڵ پۆلیسی وڵاتانی ئورووپایی به تایبهتپۆلیسی بێلژیک هێناوه‌ته ئاراوه و ئه‌وانیان سه‌باره‌ت به له مهترسیدابوونی گیانی کادره‌کانیان ئاگادارکردۆته‌وه".
دۆران کاڵکان: "تێرۆری پاریس به‌شێک له کۆنسێپتی پاکتاوکردنی ته‌ڤگه‌ری کورده"
دۆران کالکان، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکی کوردستان له وتووێژ له گه‌ڵ پرۆگرامیتلویزیۆنی "سێلا سۆر"، له ئستێرک تی ڤیدا پێواژۆی ئێستای تورکیا و باکووری کوردستانی نرخاند ورایگه‌یاند که تێرۆری پاریس به به‌رنامه‌ی له پێشداداڕێژراو ئه‌نجامدراوه و و ئەمەش به‌شێک لهکۆنسێپتی پاکتاوکردن وپارچهکردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی کورده.
کاتێک پیشکه‌شکاری پرۆگرامه‌که ئه‌و پرسیاره‌ی هێنایه ئاراوه: "گه‌لۆ پ.ک.ک چه‌ک داده‌نێ؟ به چه‌کدانانی پ.ک.ک چی به سه‌ر ئه‌و پارته و گه‌لی کورد دێ؟" کاڵکان به‌و شیوه‌یه به‌رسڤی ئه‌وپرسیاره‌ی دایه‌وه: "ئێمه وڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان له پاریس وه‌رگرت".
کاڵکان ووتیشی: "ئامانج، گشتییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری پ.ک.ک یه.ویستیان به‌و تێرۆره په‌یامێک بدهنهچالاکوانهکانی پ.ک.ک له ئورووپا. حساب پرسین و روونکردنه‌وه‌ی راستییه‌کانی ئه‌و تێرۆره زۆر شتئاشکرا ده‌کات".
هەپەگە دەڵێ شەش گەریلامان گیانیان لەدەست داوەناوهندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل، باڵی چەکداری پەکەکە، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاکی 7ژانویه له هه‌رێمی چه‌ڵێ سه‌ر به جۆله‌مێرگ زانیاری‌دا. هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند که دوای ئه‌و چالاکییه که له ئاکامدا 34 عه‌سکه‌ری تورک کوژران، په‌یوه‌ندی تیمێکی 6که‌سی گه‌ریلاکان له گه‌ڵ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییدا پچڕا و دواتر زانراوە کە "ئه‌و 6 گه‌ریلایه له‌ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی هه‌وایی و له ئاکامی بۆمبارانی فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی تورک‌دا،گیانیان به‌خت کردووه".
خۆسووتاندنی زیندانییه‌کی کورد دوای ئه‌شکه‌نجه
زیندانییه‌کی کورد به نێوی "ئه‌رهان کایا" که له زیندانی موغلای ویلایه‌تی ئیزمیر ده‌ست به‌سه‌ربوو،خۆی سووتاند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له بنه‌ماڵه‌ی کایا وه‌رگیراون، ناوبراو دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن وئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر له لایه‌ن به‌رپه‌رسانی گرتووخانه‌وه، له رێکه‌وتی 10ی ژانویه بڕیاری خۆکوشتنی داوه‌و دواتر ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه، له ئاکامدا به‌شێکی زۆری جه‌سته‌ی سووتاوه. سه‌رچاوه پزیشکییه‌کان دۆخی ته‌ندرووستیی "ئه‌رهان کایا"یان به مه‌ترسیدار وه‌سف کردووه.///////////////
رۆژەڤی باکوور/ لە ئامەد قیامەت بەڕێوەیە
ئا: ئارام ئیبراهیم خاس
له "ئامه‌د" قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه!
کوردانی دانیشتووی ئورووپا به شێوه‌یه‌کی چالاک و به‌رفره به‌شداریان له چالاکییه پرۆتێستۆییهکانیتێرۆری پاریس‌دا کرد و ئەمجارە نۆبەی ئامەدی باکووری کوردستانە.
لە باکووری و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش چالاکییه پرۆتێستۆییهکان به مهبهستیشهرمهزارکردنی تێرۆری پاریس به‌رده‌وامن.
دوای ئه‌وه‌ی زوبێده زومورود، هاوسه‌رۆکی شاری ئامه‌دی پارتی ئاشتی و دێموکراسی رایگه‌یاند کهئیوارهی رۆژی چوارشه‌ممه له رێگای ئاسمانی ئێستانبۆل- ئامه‌ده‌وه ته‌رمه‌کان دێننه‌وه باکووریکوردستان، له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی باکوور و گه‌وره‌شاره‌کانی تورکیا، به تایبه‌ت له شارهکانیدهرسیم، ئه‌لبیستانی مه‌رعه‌ش و مێرسین که بڕیاره ببن به دوایین مه‌نزڵگه‌ی قوربانیانی تێرۆریپاریس، گه‌ل به شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ خه‌ریکی ئاماده‌کارییه‌کانی رێوره‌سمی به‌خاک سپاردنی سێژنه سیاسه‌تمه‌داری کوردن.
بڕیاره دوای هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان بۆ ئامه‌د، رۆژی پێنج شه‌ممه کاتژمێر 11:00 به کاتی ئامه‌د له‌گۆڕه‌پانی "باتکهنت"، میتینگێکی جه‌ماوه‌ری به‌ڕیوه بچێ و دواتر ته‌رمه‌کان بۆ دێرسیم، مه‌رعه‌ش ومێرسین به‌ڕێ بکرێن.
پارتییه سیاسییه‌کان، سه‌ندیکا، رێکخراوه و دامه‌زراوه سڤیل ومهدهنییهکانی کوردستان و کهسایهتیناسراوهکانی گۆره‌پانی سیاسی کوردستان و تورکیا داوایان له گه‌لی کورد کرد که بە گوتەی ئەوان "به‌رۆحی سه‌رهڵدان و شۆڕشگێری"، به‌شداری له‌و پێشوازییه‌دا بکه‌ن و رێوره‌سمێک به‌ڕێوه ببن که‌شیاوی تێکۆشانی ئه‌و سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره کورد بێ.
یاسایه‌کی نوێ دژ بە مناڵانی کورد و بنەماڵەکانیاندهوڵهتی تورک له هه‌وڵێ ئه‌وه‌دایه به په‌سه‌ندکردن و چه‌سپاندنی یاسایه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره رێگا له‌چالاکی سه‌رشه‌قامی لاوانی کورد بگرێ.
حسێن ئاونی جۆش، والی گه‌وره‌شاری ئادانا رایگه‌یاند: "له هه‌وڵدان تا یاسایه‌ک په‌سه‌ند بکه‌ن کهلهمهوبهدوا هه‌ر مناڵێک له چالاکی و خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شداری بکات، بنه‌ماڵه‌که‌ی سزا بدرێ ولێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بکرێ".
ئه‌و وتانه‌ی "جۆش" له‌کاتێکدایە که له ده‌ستپێکی حکومه‌تی ئه‌ردۆغانەوە تا ئێستا، ده‌یان مناڵیکوردی وه‌ک "مه‌زلوم ئاکای" و"ئوغورکایماز" به گولله‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی پۆلیسی تورک کوژراون‌و هه‌ر ئێستا به هه‌زاران مناڵی ژێر 18 ساڵی کورد له زیندانه‌کانی گه‌وره‌ساڵاندا به‌ندکراون و به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی پ.ک.ک و ک.ج.ک حوکمی قورسی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
/////////////////
رۆژەڤی باکوور/ له چه‌ندین شاری باکووری کوردستان دووکانه‌کان داخران
ئا: ئارام ئیبراهیم خاس
چوارشەممە، ١٦ی ژانویەی ٢٠١٣
له ئامه‌د پێشوازی له ته‌رمی سێ ژنه چالاکوانه سیاسییه‌که
NNS ROJ: ته‌رمی سێ سیاسه‌توانی کورد سه‌کینه‌جانسز له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری په‌که‌که، فیدان دۆغان نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کور له فه‌ره‌نسا و له‌یلا شایله‌مه‌ز ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری لاوان که له‌ئۆفیسی ئهنفۆرماسیۆنی کورد له پاریس تێرۆر کران، به‌ڕێ کرایه‌وه تورکیا و له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه ره‌وانه‌ی ئامه‌دی باکووری کوردستان کران.
بڕیاره ته‌رمه‌کان دوای به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی جه‌نازه له گۆڕه‌پانی "باتکهنت"، به‌ره‌و زێدی خۆیان به‌ڕێ بکرێنه‌وه. ته‌رمه‌کانی سه‌کینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز له شاره‌کانی دێرسیم، مه‌رعه‌ش و مێرسین دەنێژرێن. پارتی ئاشتی و دێموکراسی ۳۰۰۰ که‌سی بۆ پاراستنی ئاسایشی رێوره‌سمی سبه‌ی ئامه‌د ئه‌رکدار کردووه.
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) داوای له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کردووه که "خاوه‌ندارییه‌تی له ته‌رمی شه‌هیدانی پاریس بکه‌ن."
کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنی کوردیش له راگه‌یه‌ندراوێکدا داوای له خه‌ڵک کردووه "له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی تێکۆشان وبه‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ییدا به رۆحی سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی" بچنهپێشوازی ته‌رمی ئه‌و سێ ژنه چالاکوانه.
هه‌روه‌ها "گوڵته‌ن کشاناک" هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دێموکراسی، به‌ده‌په، له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی په‌رله‌مانیی پارته‌که‌یدا گوتی:"هه‌ر که‌س بڕوای به ئاشتی هه‌یه، ده‌بێ له رێوره‌سمی بهڕێکردنهتهرمی ئه‌وه سێ ژنه تێکۆشه‌ره کورده‌دا به‌شدار بێ".
"سوڵتان کارا" سه‌رۆکی شاره‌وانیی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی له "ئه‌لبیستان"ی مه‌رعه‌ش، "هه‌یبه‌ت گهچکین" هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی له "مێرسین" و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پارته له دێرسیمرایانگهیاندووه که هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پێشوازی له ته‌رمی کوژراوانی پاریس ئه‌نجام دراوه و "خه‌ڵک له‌و شارانه ئاماده‌ی پێشوازی له شه‌هیدانی خۆیانن."
پارله‌مانتاران و شاره‌دارانی به‌ندکراوی پارتی ئاشتی ودێموکراسیش له نامه‌یه‌کدا وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی تێرۆری پاریس و راگه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان، داوایان له کوردان کردووه که "به‌پێشوازییه‌کی شکۆدار خاوه‌ندارییه‌تی له تێکۆشانی گیانبه‌ختکردووانی پاریس بکه‌ن."
له چه‌ندین شاری باکووری کوردستان دووکانه‌کان داخران
له شاره‌کانی پرسوس، سلۆپی، نسه‌یبین، ئه‌لباک و ره‌زان خه‌ڵک بۆ سێ ژنه سیاسه‌توانی کورد دوکان و بازاڕیان داخست و نه‌چوونه کاره‌کانیان. هه‌روه‌ها خوێندکارانیش چوون بۆ قوتابخانه‌یان بایکۆت کرد‌و به گشتی ژیان له‌و ناوچانه راوه‌ستا.
به‌رپرسانی په‌که‌که گومانیان له ئێران و تورکیا هه‌یه
مسته‌فا قه‌ره‌سو ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که له دوایین وتاری خۆیدا وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سه‌کینه جانسز ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان، ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان و حوسێن چه‌لیک ده‌گرێت و ده‌نووسێ:" پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پێشه‌نگان و رێبه‌رانی په‌که‌که‌ی کردۆته ئامانج".
قه‌ره‌سوو له به‌شێکی وتاره‌که‌یدا له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ که‌سایه‌تی جانسز ده‌نووسێ: "جانسز، میلادی ژنی کورد وهاوکات هێمایه‌کی هه‌رمانی ئاشتی یه". ناوبراو ده‌وڵه‌تی تورکیا به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تێرۆره ده‌زانێ و ده‌نووسێ: " ئه‌رگه‌نه‌کۆنی سه‌وز و ئاژانسی ئیستخباراتی نه‌ته‌وه‌یی(میت) یش له‌و تێرۆره‌دا به‌شدارن. مێژووی ده‌وڵه‌تی تورکیا پڕه له دۆسیه‌ی تێرۆری له‌و چه‌شنه".
زوبه‌یر ئایدا ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که)ش دوێنێ له دیمانه‌یه‌کدا رایگه‌یاندبوو که ئه‌وان دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵاتانی ئهوروپاییهوههۆشدارییان پێ درابوو که ئێران و تورکیا به‌هاوکاریی یه‌کتر تیمێکی تایبه‌تیان به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌به‌رانی په‌که‌که و په‌ژاک ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا کردووه.
ئایدار وتی که له لایه‌ن پۆلیسی به‌لژیکاوه ئاگادار کرابوونه‌وه که ره‌مزی کارتاڵ سه‌رۆکی کۆنگه‌ری گه‌ل، حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی په‌ژاک و خودی ئایدار له لایه‌ن ئه‌و تیمه‌وه وه‌کوو ئامانج ده‌ستنیشانکراون.
۸۰۰۰ ئه‌فسه‌ری پسپۆر ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه
به‌رپرسێکی سه‌ربازیی پێشووی تورکیا ده‌ڵی که له ساڵی دوو ساڵی رابردوودا نزیکه‌ی هه‌شت هه‌زار ئه‌فسه‌ری پسپۆڕ له سوپای تورکیا ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانێکی "ئه‌سه‌ف مه‌ردان ئۆغلۆ" سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی سهرلهشکرانی پسپۆری تورکیا (ئهمووزدهر)، له ساڵی ۲۰۱۰دا ژماره‌ی ئه‌فسه‌رانی پسپۆر ۶۷ههزار که‌س بووه که ئه‌و ژماره‌یه له‌ساڵی ۲۰۱۲دا بۆ ۳۵ههزار ئه‌فسه‌ری پسپۆر نزم بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌ردان ئۆغلو رایگه‌یاند که له سه‌رجه‌م ۷۵۰ کۆماندۆی سه‌ر به ( توغای کۆماندۆیی بۆلوو) ۴۰۰ که‌س ده‌ستیان له کارکێشاوه‌ته‌وه. له رێکه‌وتی ۱۰ی مارسی ساڵی ۲۰۱۱ ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا پرۆژه‌ی پێکهێنانی سوپایه‌کی پرۆفشناڵ و پیشه‌یی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانیکوردستانی برده رۆژه‌ڤی په‌رله‌مان و ئه‌و پرۆژه‌یه له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ند کرا.
له رێکه‌وتی ۲۲‌ی مارسی ۲۰۱۱دا یاسای سه‌ربازانی گرێبه‌ست هاته ئاراوه به‌ڵام ئێستاکه ده‌گوترێ دوای که‌متر له دوو ساڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و سوپایه پیشه‌یی و پرۆفێشنالهی ئه‌ردۆغان به شیوه‌یه‌کی تایبه‌تی و به پاره وبودجهیهکی زۆره‌وه بۆ شه‌ڕی په‌که‌که پێکی هێنابوو،کشاونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌کانی نزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له ۱۰۰۰ که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و سوپا تایبه‌تییه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی گه‌ریلادا کوژران و زیاترله هه‌شت هه‌زار ئه‌ندامی دیکه‌ش به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه.
پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له گرتووخانه‌کانی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه
"سانیه سه‌چکین" سه‌رۆکی لقی ئادانای رێکخراوی پشتگیری له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی (تووهادهر) له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌کانی تورکیادا رایگه‌یاند:"دهوڵهتیتورکیا خه‌ریکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و زیندانیانه کوردانه‌یه که به‌شداریان له چالاکیی ۶۸ رۆژه‌ی مانگرتن له خواردن کردبوو."
سه‌چکین له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ پێشێلکارییه‌کانی ئه‌و دواییه له به‌رامبه‌ر زیندانیانی سیاسیی کورد له گرتووخانه‌کانی تورکیادا گوتی:" لاوی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵی کورد به ناوی "ره‌مه‌زان ئاتار" له گرتووخانهیئامهد له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژرا. ۵۰ گیراوی سیاسیی کورد له زیندانی "سیلیفکه" بۆ گرتووخانه‌کانی دیکه دوورخراونه‌ته‌وه و ۱۲ گیراوی سیاسیی دیکه‌ی کوردیش له گرتووخانه‌ی "کورکچوله‌ر"ی ئادانابۆ زیندانی "ته‌کرداغ" دوورخراونه‌ته‌وه.
سه‌چکین گوتیشی:"به دوورخستنه‌وه‌ی زیندانیان جگه له‌وان بنه‌ماڵه‌کانیشیان سزا ده‌درێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن. بنه‌ماڵه‌کان ناچارن هه‌موو جارێک زیاتر له هه‌زاران کیلۆمێتر رێگا ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی بتواننمنداڵهکانیان ببینن. دوورخستنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسیی کورد ناحه‌قییه‌کی گه‌وره و کردوه‌یه‌کی فاشیسییه".
له مه‌لاتیه و نوسه‌یبین ۱۵ شارۆمه‌ندی کورد حوکمی زیندانیان به سه‌ردا سه‌پا
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆن له دژی که‌جه‌که" به‌رده‌وامن و له دادگای باڵای تاوانی شاری مه‌لاتیه "زیاد تۆپتاش" سه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دێموکراسییناوچهی ناوه‌ندیی مه‌لاتیه له‌گه‌ڵ ۱۳ شارۆمه‌ندی دیکه‌ی کورد حوکمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و ۱۴ که‌سه له رێکه‌وتی ۱۱ی ژانویه له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌کان و پۆلیس به تۆمه‌تی "ئه‌ندامه‌تی له رێکخراوی تێرۆر"دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی نوسه‌یبینی مێردین، شارۆمه‌ندێکی کورد به ناوی "نه‌واف ئاکباش" که به تۆمه‌تی "ئه‌ندامه‌تی له رێکخراوی تێرۆر"دا قۆڵبه‌ست کرابوو، له دادگا حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا وگوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی شاری مێردین.
شیاوی ئاماژه‌یه دوای داخستنی پارتی جڤاتی دێموکراتیک (ده‌ته‌په) له لایه‌ن دادگای ده‌ستووریی تورکیاوه، ده‌وڵه‌ت به ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی له ژێر نێوی ئۆپه‌راسیۆن له دژی که‌جه‌که‌دا تا ئێستاله شاره‌کانی کوردستان وگهورهشارهکانی تورکیا زیاتر له ۱۰هه‌زار چالاکی سیاسیی و یاسایی‌ی و میدیایی کوردی قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌کان کردووه که زیاتر له ۸۰۰۰ که‌سیان ئه‌ندامی پارتیئاشتی ودێموکراسین. به‌ده‌په ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی که تا ئێستاش به‌رده‌وامه وه‌ک "ره‌شبگیری کوردان" ناو بردووه.
///////////////////////////
سپای پاسداران نیگەرانی بشێوی لە کوردستانە
NNS ROJ: پاش ئەوەی فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی ئێران باسی لە ئەگەری بشێوی لە شارستانەکانی ئێران کرد، زانرا کە سپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتۆتە خۆ و کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ چەکدارانی سەر بە دەوڵەت پێکهێناوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩١، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبوونەوەیەکی نهێنی بۆ چەکدارانی سەر بە خۆی پێکهێناوە و لەمەڕ ئەگەری سازبوونی ئاڵۆزی و بشێوی لە کوردستان هۆشداریان داوە.
کۆبوونەوەی ئاماژەپێکراو لە کرماشان بەرێوەچووە، بەڵام تەنیا ئەو گرووپە لە چەکدارە کوردەکانی سەر بە دەوڵەت بەشدارکراون کە پلەی باڵایان هەیە و پێڕەوی ئایینزای شیعەن.
بە گوێرەی سەرچاوەکەی ئێن ئێس رۆژ، کۆبوونەوەکە تەرخان کراوە بە ئەگەری سەرهەڵدان و بشێوی لە کوردستان و ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی کوردی سەر بە دەوڵەت لەگەڵ هەر چەشنە بشێویی و ئاڵۆزییەک.
ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ، هەواڵی پێکهاتنی کۆبوونەوەی نهێنی هاوشێوەی لە چەند شاری تری کوردستانیش پێگەیشتووە.
کۆبوونەوەی ئاماژەپێکراو دوای ئەو لێدوانانەی "ناسر شەعبانی"، لە فەرماندە پایەبەرزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێت کە گوتبووی "ئەگەری ئەوە هەیە کە بشێوییەکانی داهاتوو، لە شارستانەکانەوە دەستپێبکات".
ناوبراو، کە وتووێژێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "قانوون"، چاپی تاران، باسی لە ئاڵۆزییەکانی تاران و گەورەشارەکانی ئێران پاش دوا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێرانی کردبوو و گوتبووی کە ئەمجارەش، بە هۆی نالەباری رەوشی ژیانی خەڵک و گەمارۆ ئابوورییەکان و هەروەها کەڵکی نابەجێی سیاسییەکان لە قۆناخی هەڵبژاردن، مومکینە وەک ساڵی ٨٨، "فیتنە"یەکی تر سەرهەڵبدات و شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاوڵاتیان، ئەمجارە لە شارستانەکان بین.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناڕەزایەتی نیشاندانی هاوڵاتیان بە ئاکامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە هاوینی ٨٨ بە "فیتنە" ناو دەبەن، شتێک کە لە ئەدەبیاتی سیاسی ئێران‌دا، بە"بزووتنەوەی سەوز" ناوبانگی دەرکرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر