Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۸, یکشنبه

راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لات له‌ سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ سلیمانی‌ محه‌مه‌دی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ كورد له‌ شاری‌ تاران




راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لات له‌ سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ سلیمانی‌ محه‌مه‌دی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ كورد له‌ شاری‌ تاران

ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان
8ی‌ ریبه‌ندانی‌ 1391ی‌ هه‌تاوی‌


ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نیت كه‌ سلێمان محه‌مه‌دی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ كورد ئیواره‌ی‌ رۆژی‌ 26 ژانویه به‌رامبه‌ر 7ی‌ ریبه‌ندانی‌ 1391ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ شاری‌ تاران ده‌ستگیر كرا‌و ره‌وانه‌ی‌ به‌ندی‌ 209ی‌ زیندانی‌ (ئیوین)ی‌ تاران كرا.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لات به‌ دواداچوونی‌ بۆ دۆسیه‌كه‌ كرد‌و زانراوه‌ كه‌ رۆژی‌ رابردوو سه‌عات هه‌شتی‌ ئیواره‌ له‌ بازاری‌ گه‌وره‌ی‌ تاران له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه‌ سلیمان محه‌مه‌دی‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و پیی‌ ده‌گوترێت كه‌ له‌ دادگای‌ مه‌تبوعات دادگایكردنی‌ هه‌یه‌.
به‌ پیی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسان، بنه‌ماڵه‌ی‌ سلیمانی‌ محه‌مه‌دی‌‌و وه‌كیلی‌ ناوبراو سه‌ردانی‌ دادگای‌ چاپه‌مه‌نی‌ تارانیان كردوه‌ به‌لام پێیان وتوون هیچ دۆسیه‌كی‌ ناوبراو لێره‌ نیه‌.
پاریزه‌ری‌ سلیمان محه‌مه‌دی‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند كه‌ تا ئیستا نه‌یتوانیوه‌ دۆسیه‌ی‌ ناوبراو ببینیت‌و ئیزنیان پی‌ نه‌داوه‌. هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ناوبراو دۆسیه‌ی‌ له‌ دادگای‌ چاپه‌مه‌نی‌ تاران هه‌بیت
به‌ پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان گه‌یشتووه‌ سلیمان محه‌مه‌دی‌ له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نه‌خۆش بووه‌و پیویستی‌ به‌ پێراگه‌یشتنی‌ پزیشكی‌ بووه‌.
هه‌وڵی‌ هاوكاران‌و بنه‌ماله‌ی‌ سلیمانی‌ محه‌مه‌دی‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ دۆخی‌ ناوبراو‌و هه‌روه‌ها هۆكاری‌ گرتنه‌كه‌ی‌ تا ئیستا ئه‌نجامێكی‌ نه‌بووه‌، به‌لام زانراوه‌ كه‌ ناوبراو له‌ گه‌ل رۆژنامه‌نوسێكی‌ تر به‌ ناوی‌ میلاد فیدایی‌ ئه‌سل گواستروانه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی‌ 209ی‌ زیندانی‌ ئیوین له‌ شاری‌ تاران.
سلیمان محه‌مه‌دی‌ یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نوسه‌ كوردانه‌یه‌ كه‌ سالانیكی‌ زۆره‌ له‌ گه‌ل رۆژنامه‌كانی‌ شاری‌ تاران كار ده‌كات‌و له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌والنێری‌ لاپه‌ره‌ی‌ "رووداوه‌كان"ی‌ رۆژنامه‌ی‌ "به‌هار" له‌ تاران بوو.
محه‌مه‌دی‌ كه‌ خه‌لكی‌ شاری‌ سه‌رده‌شته‌ له‌ سالانی‌ رابردوو جگه‌ له‌كاركردن له‌ رۆژنامه‌ی‌ "به‌هار" هاوكات له‌ گه‌ل رۆژنامه‌كانی‌ "شرق"، "اعتماد"،"فرهیختگان"،"همشهری‌"، دنیای‌ اقتصاد"‌و"فرهنگ اشتی‌" كاری‌ كردوه‌.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان له‌ گه‌ل ده‌ربرینی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ ده‌ستگیركردنی‌ سلیمانی‌ محه‌مه‌دی‌ هاوكات داوا له‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ده‌كات كه‌ هه‌ر چی‌ زوتر ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ ئازاد بكه‌ن‌و هاوكات سه‌رنجی‌ بیرورای‌ گشتی‌ جیهان‌و میدیاكان بۆ لای‌ ئه‌م پرسه‌ راده‌كێشت‌و داوا ده‌كات فشار بخه‌نه‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ ئازادكردنی‌ سلیمان محه‌مه‌دی‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان
8ی‌ ریبه‌ندانی‌ 1391ی‌ هه‌تاوی‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر